پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵناسی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا قسه
له‌سه‌ر ئایین و به‌ها ئایینیی و كولتوورییه‌كانی
ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی و كاریگه‌رییه‌كانی
ده‌كات.
دیموكراسی و ئایین
* له هه‌ندێك وڵاتانی جیهان سیستمی دیموكراسی تاكو
ڕاده‌یه‌ك توانیویه‌تی شوێن پێی ئایین و كولتوور له‌ق
بكات و ماف و ئازادییه‌كان بۆ زۆربه‌ی توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگه دابینبكات، بۆچی له ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی و
له‌نێو كوردیش به‌تایبه‌ت خه‌ڵك ناتوانێ ئاشنابێت به‌م
سیستمه؟
- دانا سۆفی :دیموكراسیی هه‌م وه‌ك چه‌مك هه‌م وه‌ك
سیستمێكی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات
به‌رهه‌می وڵاتانی خۆرئاوایه. مۆدێلی دیموكراسی
ئێستای ڕۆژئاوایی مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه،
وه‌كو بیرۆكه و پیاده‌كردنی سه‌ره‌تایی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی بیری
ڕۆژئاوا كه ده‌كاته زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر له یۆنانی كۆن، ده‌مه‌وێ بڵێم كه
دیموكراسی له ڕۆژئاوا به قۆناغی جیادا تێپه‌ڕیووه و
به‌رهه‌می كۆمه‌ڵێك پرۆسه‌ی مێژوویی و گه‌شه‌سه‌ندنه
له بواره‌كانی فكری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
ڕاسته دامه‌زراوه‌ی دیموكراسی، وه‌ك هه‌ر سیستمێكی
دیكه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات،
كاریگه‌ری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه و
هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ داده‌نێ، بۆ نموونه
چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت و تێڕوانینیان به‌رامبه‌ر ئایین
و كولتوور، به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه ئه‌و
دیموكراسییه شوێن پێی ئایین و كولتووری له‌قكردووه.
له سیستمی دیموكراسیدا تاكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها
له ئایین و كولتوور ناڕوانن، چونكه ئازادی ئایین و
ئازادی بیروڕا به‌رقه‌راره. بوونی ئازادی بیروڕا و
ئازادی ئایین له كۆمه‌ڵگا دیموكراسییه‌كاندا
زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار ده‌خولقێنێ بۆ تاكه‌كان كه
پێداچوونه‌وه بۆ به‌ها ئایینی و كولتوورییه‌كانیان
بكه‌ن. تاكو ئه‌و ئاسته كاریگه‌ریی دیموكراسی به‌سه‌ر
ئایین و كولتووردا دیاره، ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی كه
ئه‌مانیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر شێواز و فۆڕمی
دیموكراسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پرۆسانه‌ی كه پێگه‌ی
ئایین و كولتووری باو داده‌به‌زێنن و سه‌ره‌وژێریان
ده‌كه‌نه‌وه، بریتین له پرۆسه‌ی ڕۆشنگه‌ری و
مۆدێرنه. هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی چاكسازی ئایینی و
سێكولاریزم له‌سه‌ده‌كانی حه‌ڤده و هه‌ژده‌دا.
ڕۆشنگه‌ریی و مۆدێرنه سیستمی فیكری ئایینی و كولتووری
ده‌گۆڕن به‌و مانایه‌ی كه پیرۆزییه‌كان ده‌خرێنه‌ژێر
پرسیاره‌وه، له‌كاتێكدا سێكولاریزم و چاكسازی ئایینی
سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و حوكمكردن ده‌گۆڕن به‌و
مانایه‌ی كه ئایین ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌خسی و
دوور ده‌كه‌وێته‌وه له كاروباری خۆ به‌ڕێوه‌بردن.
دیاره كه ئایین دوور ده‌كه‌وێته‌وه له ده‌سه‌ڵات،
به‌تایبه‌تیش له‌و وڵاتانه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی
پرۆتستانتی و كالڤینی تیاسه‌رهه‌ڵده‌دا، مه‌به‌ست
تیایدا ڕزگاركردنی ئایینه له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه‌تێی
كه‌وتبوو به‌هۆی تێوه‌گلانی له ژیانی ڕۆژانه‌ی
خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵات. هه‌موو ئه‌و پرۆسانه
پێگه‌ی تاك به‌هێز ده‌كه‌ن به‌و مانایه‌ی كه ماف و
ئازادییه‌كانی تاك، هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانیشی، ده‌بن
به به‌شێكی گرنگ له كار و ئه‌ركه‌كانی
داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت. بارودۆخێكی وا، له‌كاتێكدا
كه به‌ها هاوبه‌شه ئاینییه‌كان لاوازده‌بن، هه‌ندێ
به‌هاو نۆرمی نوێ ده‌كا به‌زه‌روره‌ت بۆ باش
به‌ڕێوه‌چوونی داموده‌زگاكانی وڵات و كۆمه‌ڵگا
به‌گشتی، بۆ نموونه هه‌ستی به‌رپرسیارێتی لای
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ یان هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر
و به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها گیانی
به‌شداریكردن له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان.
ئه‌مه‌خۆی له‌خۆیدا لایه‌نێكی گرنگی ژیانی دیموكراسی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراتیزه كوردستان و پێگه‌ی ئایین
و كولتوور له‌و میانه‌دا ببه‌ستینه‌وه به‌و مۆدێله
ڕۆژئاواییه‌وه، تێده‌گه‌ین كێشه‌كان له‌چیدایه.
به‌ر له هه‌مووشتێك پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی
كۆمه‌ڵگا زه‌حمه‌ت ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی
سه‌قامگیر له‌ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه له ئارادا
نه‌بێت. پێگه‌ی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان زۆر
ڕوون نییه، له باشترین حاڵه‌تدا ده‌توانین بڵێین كه
سه‌ربه‌خۆییه‌كی ناڕه‌سمی یان نیمچه ڕه‌سمی هه‌یه
یاخود به‌پرۆسه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تدا تێده‌په‌ڕێ.
نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌قامگیر و سه‌راپاگیر له
هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له قه‌یرانه‌كه. جا ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه تاكو چه‌ند ڕۆشنگه‌ره و
هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی دیموكراسییه ئه‌وه‌ش جێی پرسیاره.
له بارودۆخێكی وادا زه‌حمه‌ته چه‌مكی هاوڵاتیبوون
پیاده‌بكرێت و ببێته بنه‌مای كاروباره‌كانی ڕۆژانه‌ی
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و داموده‌زگاكان، هاوڵاتیبوون كه
كۆڵه‌گه‌یه‌كی بنه‌مایی دیموكراسیی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌یه، ماف و ئه‌ركه‌كانی هاوڵاتییان
دیاریده‌كات له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌ناو
كۆمه‌ڵگادا. كه له كوردستان ئه‌و پرسه هێشتا
له‌سه‌ره‌تادایه و پێویستمان به‌ده‌سه‌ڵاتێكی
ڕۆشنگه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌ندێ ئیجرائاتی
په‌روه‌رده‌یی و سیاسی ڕۆشنگه‌رانه په‌یڕه‌وبكات.
ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵی به‌های ئایینی و
كولتووری له‌و میانه‌دا ڕێگرن له كوردستان و هه‌م له
دنیای ئیسلامیش هێشتا چاكسازی ئایینی به‌مانای
دووركه‌وتنه‌وه له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی
خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات ڕووینه‌داوه، به‌هه‌مانشێوه
كۆمه‌ڵێ په‌یوه‌ندی خێڵه‌كی و نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی
هێشتا باڵاده‌ستن كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی
به‌دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی له‌وێشه‌وه
ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادییه‌كانی تاكی كوردستان.
ئیسلام وه‌ك ئاییناسی
*له‌ناو كورد نه‌بۆته نه‌ریتێك كه‌سی پسپۆڕمان هه‌بێت
له باره‌ی ئیسلام وه‌ك ئاییناسی، فه‌رهه‌نگ، مێژوو،
لێكۆڵینه‌وه له ئیسلام بكا، هه‌تا له زانكۆكانیشمان
به‌شێك نییه به ناوی ئاییناسی دوور له هه‌موو
ئیدیۆلۆژییه‌ك و باوه‌ڕێكی ئایینی، كه بخوێندرێ،
بێگومان جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان ڕوانینێك
له ده‌ره‌وه بڕوانێ یه‌كێكی تر له ناوه‌وه بۆ خۆی
بڕوانێ. له‌م نێوانه هه‌قیقه‌ت نابینرێ، به‌ڵام له
ڕووانینی ده‌ره‌وه هه‌قیقه‌ت ده‌بینرێ. ئایا
كه‌مته‌رخه‌می ئێمه له تێكه‌ڵبوونی ئایین به
كۆمه‌ڵگه به‌هه‌موو شێوازێك بێت گه‌ڕانه‌وه بۆ
ڕووانینێكی ئه‌كادیمی و پشتبه‌ستن به فه‌توا و
بیروباوه‌ڕی شه‌خسی چه‌نده خه‌ته‌رناكی هه‌یه؟
- دانا سۆفی: هێشتا ئایین ده‌خاله‌ت ده‌كا له سیستمی
خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك له كوردستان
هه‌م وه‌ك به‌هاو نۆرم هه‌م وه‌ك ده‌سه‌ڵات و بنه‌مای
یاسایی، بۆ نموونه له‌و پرۆسه هاوسه‌رگیریه‌ی كه
له دادگاش ئه‌نجامده‌درێ جۆرێك له حیساب بۆ نۆڕمه
ئایینییه‌كان ده‌كرێت، به‌هه‌مانشێوه له به‌خشینی
قه‌رزی خانووبه‌ره. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی بۆنه
ئایینییه‌كان پشووی ڕه‌سمی وڵاتن. ئێمه كۆلێژی
شه‌ریعه‌مان هه‌یه كه له‌بری ڕشته‌ی ئایینناسییه،
به‌ڵام له‌ڕاستیدا كۆلێژی شه‌ریعه بریتیه له
فێركردنی وانه‌ی ئیسلام، نه‌ك ئایینناسی،
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌ركیز له‌سه‌ر
ئیسلام ده‌كرێ وه‌ك ئایین نه‌وه‌ك زانستی لاهوت یاخو
تیۆلۆگی كه به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه له پێگه و
بنه‌مای ئایینه‌جیاكان بكۆڵێته‌وه و باسیان بكات.
لایه‌نێكی تری كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و
پسپۆڕانه‌ی یان ئه‌و كادرانه‌ی كه‌وانه‌ی ئایین
ده‌ڵێنه‌وه خه‌ڵكانی ئیماندار و به‌وه‌فای
ئایینه‌كه‌ن و له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا ئیدۆلۆگیستی
ئایینه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌لایه‌نی زانستی
بوونی ڕشته‌كه بكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئیدۆلۆگیست و ئیمانداری ڕێبازێك
ناتوانی بێلایه‌ن بێت، به‌ڵكو هه‌میشه وه‌فادار
ده‌مێنێته‌وه به‌رامبه‌ر به‌ڕێبازه‌كه‌ی و
پروپاگه‌نده‌شی بۆ ده‌كات. ئایینی ڕه‌سمی وڵات
ئیسلامه و له خوێندنگاكانیش ته‌نیا ئایینی ئیسلام
ده‌خوێندرێت، به‌مشێوه‌یه نه‌وه‌یه‌ك دروستده‌بێت كه
نامۆیه به ئایینه‌كانی تر، ئه‌م نامۆییه به ئایین
و كولتووری ئه‌وانی تر كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی ده‌بێت
له‌سه‌ر تۆڵه‌رانسی ئایینی و ئیتنی. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر
ئازادی بیروباوه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. باڵاده‌ستی تاك
ئایینی و حاڵه‌تی نامۆیی و نه‌بوونی تۆڵه‌رانس
به‌رامبه‌ر ئایین و كولتووره‌كانی تر به‌قازانجی
ئیدۆلۆگیسته ئایینییه‌كان و فه‌تواكانه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بارێكی وادا ئاسانتر ده‌توانن
ئیماندار و هه‌واداره‌كانییان به‌كاربێنن، ئه‌وه‌ی كه
فه‌توا ده‌یڵێ وه‌ك تاكه هه‌قیقه‌ت ته‌ماشای ده‌كرێت،
چونكه فه‌توا وه‌ك نوێنه‌ر و ڕاڤه‌كاری ڕاسته‌قینه‌ی
ئایینه‌كه خۆی ده‌نوێنێ. فه‌توا واته سه‌ندنه‌وه‌ی
ماف و ئه‌ركه‌كانه له تاك، دژی چه‌مكی
هاوڵاتیبوونه.
گۆڕینی جه‌وهه‌ر
*به‌خشینی جه‌وهه‌رێكی ڕه‌ها به دین، له ده‌ره‌وه‌ی
مێژوو، هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن دین له
ده‌ره‌وه‌ی مێژووه، دین ڕه‌هایه، دین سه‌ر به
پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه و هتد...، هه‌ر
ئه‌وانه‌ش ده‌ڵێن، دین ببێته ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن
و ببێته ڕابه‌ر، ئایا گۆڕینی دین بۆ جه‌وهه‌رێكی
ده‌ست لێنه‌دراو وه‌ك دیارده‌یه‌كی له سه‌روو
مێژووه‌وه، ده‌مامكێكی سیاسی و شه‌خسی نییه بۆ
دروستكردنی قودسییه‌تێكی سیاسی و فیكری بۆ نوخبه‌یه‌ك،
كه دواجار ئه‌و نوخبه‌یه له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌و
قودسیه‌ته باڵاتر ببنه‌وه؟
- دانا سۆفی: بۆ من ئایین وه‌ك هه‌ر سیستمێكی تری
فیكری و به‌هایی خاوه‌ن مێژوویه‌كی تایبه‌ت
به‌خۆیه‌تی، ڕابردوویه‌كی هه‌یه له‌ئێستای ناچێ،
هه‌روه‌ها داهاتوویه‌كی جیاوازیشی ده‌بێت. واته ئایین
له‌هه‌ر قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا كاركرد و ڕۆڵی تایبه‌تی
خۆی ده‌بێت به‌گوێره‌ی سه‌رده‌مه‌كه و به‌گوێره‌ی
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن ئیلیتی ئایینی و
سیاسییه‌وه و شێوازی موماره‌سكردنی له‌لایه‌ن
خه‌ڵكه‌وه. ئایین له سه‌رده‌مێكی مێژوویی و به‌پێی
پرۆسه‌یه‌ك له هه‌ناوی ئه‌فسانه‌وه هه‌ڵقوولاوه
به‌مه‌به‌ستی لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌كردنی ئه‌و دیارده
نامۆیانه‌ی كه له ده‌ورووبه‌ری مرۆڤ ڕووده‌ده‌ن،
به‌ڵام ئایین هه‌میشه وه‌ك نۆرم و دامه‌زراوه‌ش له
ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤدا به‌كارهاتووه، هه‌م بۆ
خۆبه‌ڕێوه‌بردن هه‌م بۆ پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتیش
له‌لایه‌ن ئیلیتی سیاسی و ئایینییه‌وه. له‌و
كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه هێشتا تاكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
چالاك ناتوانن ماف و ئازادییه‌كانییان به‌كاربهێنن
ئیلیتی سیاسی و ئایینی ئاسانتر ده‌توانن تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵ سازبده‌ن بۆ مه‌رامی خۆیان له‌ڕێی به‌كارهێنانی
سیمبۆڵ و هێمای ئایینییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایین
سیستمێكی سه‌رتاپاگیره و ڕه‌وایی له‌سه‌رووی
مرۆڤه‌وه وه‌رده‌گرێ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌روون،
فیكر و ڕه‌فتار به‌شێوه‌یه‌كی فراوان داده‌نێت.
ئه‌گه‌ر ئایین وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش له‌به‌ین بچێ،
وه‌كو نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی تاماوه‌یه‌كی
دوورودرێژ ده‌مێنێ.
كولتوور وه‌ك شارستانیه‌تێكی مێژوویی
*ئه‌گه‌ر له خه‌می ئه‌وه‌دابین كولتووره‌كه‌مان كز
ده‌بێت و ناتوانێ ببێت به خاوه‌نی شارستانیه‌تێكی
مێژوویی. كولتوورێكی بیابان، تێكه‌ڵ به كولتوورێكی
تاتار و مه‌غۆل له‌گه‌ڵ كولتووره ڕه‌سه‌نه‌كه‌مان.
چۆن هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین كولتووره‌كه‌مان پاك
بكه‌ینه‌وه له هه‌موو ئه‌مانه‌وه؟ ئه‌وه‌ش به
پله‌ی یه‌كه‌م خه‌می كێیه؟
- دانا سۆفی: من تێكه‌ڵاوبوونی كولتووری به هۆكاری
لاوازبوون نازانم، به‌پێچه‌وانه‌وه، كولتووریش له‌ڕێی
ئاڵوگۆڕه‌وه، له‌ڕێی به‌خشین و وه‌رگرتن و
گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه جیاكانی كولتووره‌جیاجیاكانی
دنیا نوێ ده‌بێته‌وه. به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه
ناتوانین تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌بێت. كولتوور چییه،
ڕاستییه‌كه‌ی پێناسه‌یه‌كی دروست نییه بۆ ئه‌م
چه‌مكه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی
چالاكییه‌كانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ته‌نیا
له‌ژێر جه‌بری بایۆلۆگیدا نین؛ كولتوور ته‌وای
نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ستایلی ژیانكردن
ده‌گرێته‌وه كه نه‌وه دوای نه‌وه ده‌گوازرێته‌وه،
به‌ڵام نه‌ك ده‌قاوده‌ق. كولتوور دوو ڕۆڵی زۆر گرنگی
هه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤدا، یه‌كێكیان مانا
به‌خشیینه ئه‌وی دیكه‌یان ڕێسایه‌ك ده‌خاته‌به‌ر
ده‌ست بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌و پێیه
ده‌كرێ ئیلیتی ڕۆشنگه‌ر، جا چ ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیری
یان سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، له دژی ئه‌و به‌ها
كولتووریانه كاربكات كه هه‌ڵسوكه‌وتی
ناسه‌رده‌مییانه و ناشارستانیانه به‌رهه‌مدێنن. بۆ
نموونه هه‌ندێ به‌های كولتووری وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
یان ناموس و شه‌ره‌ف پاراستن، كه ته‌نیا تایبه‌ت به
كورد نین، به‌ڵكو به‌شێواز و ئاستی جیاجیا له زۆربه‌ی
كولتووره‌كاندا هه‌یه، پێویسته بخرێنه ژێر
پرسیاره‌وه به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن نوخبه‌ی ئه‌كادیمی
و ڕۆشنبیرییه‌وه.
ڕیفۆرم له مه‌سه‌له ئایینی و كولتوورییه‌كان
*پێتانوایه پێویستمان به چاوخشاندنه‌وه به سیستمی
ئایینی له كوردستان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م پێویستییه
هه‌یه، ده‌بێت ئه‌م گۆڕانه له كوێوه ده‌ستپێبكات؟
- دانا سۆفی: ئایین چییه؟ ئایین بریتییه له
په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی كه
له‌و دیوی ژیانی ڕۆژانه‌دان. ئه‌م په‌یوه‌ندییه
به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵێ ڕێسای ئه‌خلاقی و چیرۆكی ئه‌فسوناوی
یان به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵێ ئه‌زموون و سروتی لوغز ئامێز
گوزارشتی لێده‌كرێ له ژیانی ڕۆژانه‌دا. واته ئایین
بریتییه له به‌داموده‌زگایی كردنی
كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی، دواجار به پیرۆزكردنی،
په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ به جه‌وهه‌رێك كه له‌ودیوی
سروشت و ژیانی ڕۆژانه‌دایه. ڕاسته ئایین وه‌كو
كۆمه‌ڵێ بنه‌مای ئه‌خلاقی و نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی له
په‌وه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان كاری خۆی ده‌كات، به‌ڵام
نابێت ئه‌وه له یادبكه‌ین كه زۆربه‌ی ئایینه‌كان
ده‌زگایه‌كی ڕه‌سمییان هه‌یه له‌شێوه‌ی ماڵی خودا، بۆ
نموونه مزگه‌وتی موسڵمانان، كه‌نیسه‌ی مه‌سیحیان و
سینه‌گۆگه‌ی جوله‌كان، كه له‌ڕێی پێشه‌وا
ئایینییه‌كانیانه‌وه لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌ی خۆیان
ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و بنه‌ما ئه‌خلاقییانه. ده‌زگا
ئایینییه ڕه‌سمییه‌كان له‌ڕێی ڕاڤه‌كانی خۆیان بۆ
نووسراوه پیرۆزه‌كانییان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵسوكه‌وتی
مرۆڤه‌كان دیاریبكه‌ن له ژیانی ڕۆژانه‌دا. بۆیه
به‌باوه‌ڕی من كاریگه‌رترین و خێراترین چاكسازی ئایینی
ده‌بێت له‌نێو خودی داموده‌زگا ئایینییه‌كانه‌وه
ده‌ستپێبكات. مامۆستایه‌كی ئایینی ڕۆشنگه‌ر كاریگه‌ری
زۆر زیاتره له ڕۆشنبیرێكی ئاسایی له پرۆسه‌ی
چاكسازی ئایینی‌دا. ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه
ئیلیتی سیاسی و ئه‌كادیمی یان ڕۆشنبیری ڕۆڵێكی
ئه‌وتۆیان نابێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌وه
هه‌ریه‌كه و له كه‌ناڵی خۆیه‌وه ده‌توانێ
كاریگه‌ریی خۆی دابنێ، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه
كه وه‌كو باوه ئیلیتی سیاسی سازشی زۆر ده‌كا و
ئیلیتی ڕۆشنبیریش له ڕاده‌به‌ده‌ر ڕادیكاڵه، سازشی
سیاسییه‌كان گۆڕانكاری بنه‌مایی دروست ناكات،
توندڕه‌ویی ڕۆشنبیرانیش كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ
دروستده‌كات. هێزی شیكارییانه‌ی ئه‌كادیمی ده‌توانێ
باشتر كاریگه‌ریی هه‌بێت له پرۆسه‌ی نوێبوونه‌وه و
چاكسازیدا، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كه ناوه‌نده
ئه‌كادیمییه‌كانی كوردستان هێشتا نه‌بوونه‌ته ئه‌و
سه‌نته‌ره كارا و زانستییه‌ی كه بتوانن خوێندنه‌وه‌ی
دروست بۆ بارودۆخی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
ئیلیتی سیاسی له كوردستان ده‌توانێ له ڕێی
ده‌رچوواندنی هه‌ندێ بڕیار و یاساوه كاریگه‌ریی
هه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینی نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،
به‌ڵام دواجار ئیلیتی ئایینی ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی
كاریگه‌ر چاكسازی ئایینی ئه‌نجامبدات. دیاره
مه‌سه‌له‌كان زۆر په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه،
به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه "ئایا ئیلیتی ئایینی
چاكسازی ئایینی به‌پێویست ده‌زانێ له‌و ئانوساته‌دا؟
تاكو قه‌یرانێك دروست نه‌بێت له‌نێو خودی سیستمه
ئایینییه‌كادا، ئه‌سته‌مه لایه‌نگرانی سیستمه‌كه بیر
له چاكسازی بكه‌نه‌وه".
نه‌بوونی فۆڕمی چاكسازی له حزبه ئیسلامییه‌كان
*بۆچی ئیسلامییه‌كانی كوردستان نه‌یانتوانی فۆڕمێكی
دیكه به به‌ر كۆمه‌لِگه بكه‌ن و چاكسازی له ئایین
بكه‌ن به شێوازێكی مۆدێرنی گونجاوتر وه‌ك ئه‌وه‌ی
عوسمانییه‌كان كردیان، ئایا كێشه‌كه ڕێگری كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی بوو، یان هۆكاری سیاسی و ململانێی حزبایه‌تی
نێوان خودی حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستانن؟
- دانا سۆفی: تاكو ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم
نه‌مزانیووه كه حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان
ستراتیژی یان لانیكه‌م دروشمی چاكسازی ئایینی‌یان
هه‌ڵگرتبێت. مه‌به‌ستی حزبه ئیسلامییه‌كان
به‌پله‌یه‌ك گرتنه‌ده‌ستی یان به‌شداریكردن بووه له
ده‌سه‌ڵات، له‌وێوه ویستویانه به‌رنامه‌ی سیاسی
خۆیان پیاده‌بكه‌ن. سه‌ره‌تاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
سیاسی له كوردستان زۆر ڕادیكاڵانه ده‌ستیپێكرد.
بێگومان جیاوازی هه‌یه له‌نێوان حزبه ئیسلامییه‌كانی
كوردستان، حزبی ئیسلامی توندڕه‌و و میانه‌ڕه‌ومان
هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك وتم چاكسازی ئایینی له كارنامه‌ی
هیچكامیاندا نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه شه‌قامی كوردی
له‌ڕووی ئایینییه‌وه میانه‌ڕه‌وتره له حزبه
ئیسلامییه‌كانی كوردستان. ئێمه ده‌بێت بزانین
مه‌به‌ست له چاكسازی ئایینی چییه، ئه‌وكاته
ده‌توانین هه‌ڵسوكه‌وت و په‌یامی حزبه ئیسلامییه‌كانی
كوردستانی پێ بپێوین. بۆ كه‌سێكی سێكولار له‌وانه‌یه
چاكسازی ئایینی بریتیبێت له جیاكردنه‌وه‌ی دین له
ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام بۆ كه‌سێكی عه‌قائیدی له‌وانه‌یه
چاكسازی ئایینی بریتیبێت له بێگه‌ردكردنه‌وه‌ی ئایین
و گه‌ڕانه‌وه بۆ تێكسته پیرۆزه‌كان. بۆیه حزبه
ئیسلامییه‌كان له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه له‌وانه‌یه
پێیانوابێت كه ڕادیكاڵییه‌تی ئه‌وان مانای
چاكسازییه، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی كه‌سێكی سێكولاره‌وه
له‌وانه‌یه هه‌مان ڕادیكاڵییه‌تی ئیسلامی
به‌توندڕه‌وی و سه‌له‌فییه‌ت لێكبدرێته‌وه.
به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی ئایین و كولتوور
* ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا
به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی ئایین و كولتوور زۆرن،
به‌تایبه‌ت دوای په‌یدابوونی ئیسلامی سیاسی كه زیاتر
په‌لی بۆ ناو مه‌سه‌له كولتوورییه‌كان كێشاوه و
له‌سه‌رخۆ هه‌رچی بیه‌وێ له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه
به‌سه‌ر كولتووری ده‌سه‌پێنێ، ئایا مه‌ترسی ئه‌و
حاڵه‌ته هه‌یه؟
-
دانا سۆفی: ئایین به‌شێكه له كولتووری هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆیه لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دووانه و
دیاریكردنی كامه نۆرم یان به‌ها په‌یوه‌ندی
به‌ئایینه‌وه هه‌یه و كامه‌یان هی كولتووره كارێكی
ئاسان نییه، به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا كه
ئیسلامی سیاسی توندڕه‌وتر بووه له شه‌قامی كوردی و
به‌واتایه‌كی تر له كولتووری باوی ناو خه‌ڵكی
كوردستان. هه‌روه‌ها وتم كه ئیلیتی سیاسی ده‌توانێ
به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی تاكی كوردی
دیاریبكات، به‌ڵام ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه
ئایین ناتوانێ به‌شێكی ئه‌ساسی بێت له كولتووری
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خۆی به‌باشی له‌گه‌ڵ ئه‌و
كولتووره نه‌گونجاندبێت، به‌ڵام كاتێ كه
به‌ریه‌ككه‌وتنێك له‌نێوان دوو به‌های جیاوازی ئایینی
یان كولتووری دروستده‌بێت یان قه‌یرانێك له
پیاده‌كردنی ئه‌و به‌هاو نۆرمانه‌دا دروستده‌بێت له
ژیانی ڕۆژانه‌دا، ئه‌وكات كۆمه‌ڵێ فاكته‌ری جیاواز
ده‌ورده‌بینن له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه،
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه به‌نده
به‌ئاستی قه‌یرانه‌كه، ئه‌و به‌هایه‌ی كه له
قه‌یراندایه تاكو چ ئاستێك ناگونجێ له پراكتیكدا،
هه‌روه‌ها به‌نده به‌تێگه‌یشتن و گه‌مه‌ی نێوان
ئیلیته‌كان له‌مه‌ڕ قه‌یرانه‌كه و دواجار
هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه. كۆمه‌ڵێ
فاكته‌ر و په‌یوه‌ندی ئاڵۆز له پشتی هه‌ر
دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵاتییه‌وه هه‌یه، تێگه‌یشتن له‌و
په‌یوه‌ندییانه زه‌رورییه بۆ چاره‌سه‌ركردن و
تێگه‌یشتن له كێشه‌كان. پێموانییه كه ئیسلامی سیاسی
له كوردستان هه‌رچییه‌كی بوێت بتوانێ بیسه‌پێنێ،
له‌به‌ر ئه‌و هۆیه ساده‌یه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ده‌ستی هێزه ناسیۆنالیستی و
تاڕاده‌یه‌ك سێكولاره‌كانه. ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ
به‌رگری بكا ئه‌گه‌رچی زۆرجار سازشیكردووه له‌و
مه‌سه‌لانه‌دا بۆ ڕازیكردنی به‌شێك له شه‌قامی
كوردستانی.
|