بێگومان یه‌کێک له دژواریه‌کان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا
ئه‌وه‌یه که هه‌رچی بوترێت له‌م که‌ینو به‌ینه‌دا
خێرا له‌یبڵده‌کرێت واته ده‌خرێته به‌ره‌یه‌که‌وه،
به‌ره‌یه‌ک پاسه‌وانی پیرۆزیه‌کانی ئاین و گه‌له
و به‌ره‌یه‌ک دژی پیرۆزیه‌کان و بێ ئابڕوون و بێ
ئه‌سڵ وفه‌سڵن. ئیدی بوارێک هه‌ناسه‌یه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه
بۆ وتوویژی زانستی وهه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌نتیقی بۆ
رووداوه‌که. به‌ره‌یه‌ک به 'ئیسلامی ' و به‌ره‌که‌ی
دیکه‌ش ' عه‌لمانی ' ،مه‌گه‌ر خودا خۆی بزانێ ئه‌م
دابه‌شکردنه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک داڕێژراوه وکێ
ئه‌م چه‌مکانه ده‌به‌خشێنیته‌وه. ئێمه زووتر له
میانی وتاریکماندا داکۆکیمکان کردوه‌له بنه‌ماکانی
مافی ئازادی راده‌ربڕین و تیۆره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی
وردکردوه‌ته‌وه له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی دا ئه‌وه‌ی
لێره‌دا پیوست بێت جارێکی تر جه‌ختی لێبکه‌مه‌وه
له‌مه‌ڕچه‌مکی ئازادی راده‌ربڕین ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌یه
به‌کورتی ،هه‌ڵبه‌ته دواتر دێمه‌وه سه‌ر
رووداوه‌که‌ی گۆڤاری وێران.
فه‌یله‌سوفان و بیریاران و ئاکتیڤیسته‌کانی بواری
سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانی
مۆدێرنیته‌وه به‌های ئازادی راده‌ربرین و ئازادی
ووتنی یان زۆر به‌رز نرخاندوه. مێژوو تۆماری
کردوه بۆمان که یه‌که‌مین نیگه‌رانی و به‌هانا
چونی پاراستنی مافی ئازادی راده‌ربڕین له‌لایه‌ن
پارێزه‌رێکی ئینگلیزیه‌وه تۆماس مۆر بوو له
گفتوگۆی په‌رله‌مانی ئینگلته‌رادا له سه‌ره‌تای
چاخی شانزه واته 1520. گه‌ر ئه‌م رووداوه راڤه
بکه‌ین له کۆنتیکستیکی فراوانتردا ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
که له‌هه‌ر جێگایه‌کی دونیادا ده‌نگێکی ئازاد و
پارێزه‌ری ئه‌م مافه گرنگه سه‌ریهه‌ڵدابێت ئه‌وا
سه‌رکوتکراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه ،
زۆر جارانیش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که خۆی به پارێزه‌ر
و دابینکردنی یاسا و ئازادی بۆ تاکه‌کان زانیوه
به هۆی سازشکردنی له‌ته‌ک ده‌سه‌ڵاتی ئاینیدا (
له‌م کۆنیتێکسته مێژوویه‌دا ده‌سه‌ڵاتی ئاین )
ئیدی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش به‌شدار بووه له پرۆسه‌ی
سه‌رکوتکردندا دژی ئازادی راده‌ربڕین. بێگومان وه‌ک
ئاماژه‌مان پێدا له سه‌رتاسه‌ری مێژووی پێنج سه‌د
ساڵه‌ی ته‌مه‌نی مۆدیرنیته فه‌له‌یه‌سوفانی
رێنیسانس و پاشتریش ڕۆشنگه‌ری به چڕوپڕتر له‌پێناو
ئه‌م مافه جه‌نگاون و پرسیاری قورس و به‌هاداریان
ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان کردوه. ئه‌گه‌رچی
رووداوه‌که‌ی تۆماس مۆر هه‌وڵیکی سه‌ره‌تایه له‌م
پێناوه‌دا به‌ڵام له روویی ده‌ق و تێکستی نوسراو
بۆ داکۆکیکردن له به‌های ئازادی راده‌ربڕن نوسینه‌که‌ی
جۆن میڵتن ( Aeropagitica) ساڵی 1644 به یه‌کێک
له گرنگترین تیکست ئه‌ژمێردرێت له مێژوویی
داکۆکیکردن له مافی ئازادی راده‌ربڕین. میڵتن
زیره‌کانه ئارگومینته‌کانی پشت ئه‌ستور ده‌کات به
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ میراتی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی و
رۆمانی کاتێ به‌شداری ده‌کات له موناقه‌شه‌ی په‌رله‌مان
له‌سه‌ر کێشه‌ی دانانی مۆڵه‌ت، که ئه‌و پێی وابوه
له‌وجۆره سانسۆره له که‌لتوری یۆنانی و
رۆمانیدا نه‌بوه بۆ ئه‌مان ده‌یانوێت پیسه‌پینن
له چاخی هه‌ڤده‌ی به‌ریتانیادا. هه‌ر هه‌مان
هۆکاریشه ناونیشانی نامیلکه‌که‌ی جۆن میڵتن له
ووتارێکی ووتارخوێنیکی یۆنانیه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتوه به‌ناوی ئیسۆکراتس له چاخی پێنجه‌می پ-ز.
میڵتن له‌م نوسروه‌دا پێی وایه که هیچ که‌س ئه‌وه‌نده
شاره‌زاو و دانا نییه که هه‌ستێت به دانانی
سانسۆر بۆ گشت تاکه‌کانی دیکه ، هه‌روه‌ها ئه‌و
زۆر له‌وه به‌ئاگا بووه که سه‌پاندنی رای تاکه
که‌سیک یان چه‌ند که‌سێک له‌سه‌روه‌ڕا بۆ خواره‌وه
و بێ گوێدانه جیاوازی له‌نێوان هه‌رتاکێک بۆ ئه‌ویدی
چه‌نده نایه‌کسانی لێده‌که‌وێته‌وه.
به‌ره‌و پێشچونه گرنگه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی ئه‌وروپاو
ئه‌مه‌ریکای باکور له‌بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌سازی
و سیاسی و ئابوری‌دا گڕوتینیێکی گه‌وره‌ی به‌خشییه
مافه‌کانی مرۆڤ و له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه مافی
ئازادی راده‌ربڕین. جۆن ستیوارت میڵ له کتێبی ''له‌مه‌ڕ
ئازادی '' 1859 دا لای زۆربه‌ی بیریاران و تیۆره‌وانی
بواری مافه‌کان به نمونه‌یه‌کی باڵا‌و کلاسیک ئه‌ژمێرێت
له داکۆکیردنی کلاسیکیدا بۆ وه‌دیهێنانی مافی
ئازادی راده‌ربڕین. بڕوانه : ( هاوه‌رس:1998) .
پرسیاری سه‌ره‌کی جۆن میڵ له‌مه‌ڕ راستی بووه و
خستنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ نیو گفتوگۆکان ،
ئیدی لێره‌وه‌ش که‌س بۆی نییه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه
بکات که راستی ره‌ها له‌لای ئه‌وه به‌ڵکو له‌بری
ئه‌وه ده‌بێت رای هه‌ڵه و چه‌وت له گفتوگۆدا ده‌رکه‌وێت
وه هی راستیش به‌هه‌مان شێوه. واته په‌لاماری
دانی ئه‌ویدی به تۆمه‌تبارکردن له‌به‌ر هه‌ر
بیانویه‌ک بێت نه‌شیاوه تا ئه‌مه روونه‌کرێته‌وه
به ئارگومینت. بێگومان که قسه دێته سه‌ر مافی
ئازادی راده‌ربڕن و چۆنیه‌تی پاراستنی ئه‌م مافه
گرنگه له میژوودا له رووی یاساییه‌وه ئه‌وا به‌ناچاری
ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ یه‌که‌مین چاکسازی ده‌ستور
له ئه‌مه‌ریکا که به ( First Amendment )
ناسراوه له کۆتایه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا.
بیریاران له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که چوار به‌های سه‌ره‌کی
و گرنگ ده‌ستنیشان بکه‌ن له‌م هه‌نگاوه ده‌ستوریه‌یی
ئه‌مه‌ریکادا ئه‌وانیش: 1- چه‌سپاندنی مافی تاک 2-
بره‌ودان به مه‌عریفه‌و زانین بۆ دۆزینه‌وه‌ی
راستی 3- به‌شداریکردن له دروستکردنی بڕیاردا له‌لایه‌ن
گشت ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌وه4- به‌ده‌ستخستنی
زیاتری سه‌قامگیری و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌قامگیرکردنی
کۆمه‌ڵایه‌تی.
بێگومان ئه‌و سه‌روبورده مێژووییه بۆ ئه‌وه بوو
که پێمان بڵێ ناکرێت هیچ رووداوێک که په‌یوه‌ندی
به چالاکی هزری و داهێنان و ئه‌کتیڤیتی سیاسی و
که‌لتوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه نابێت
داببڕێت له سیاقی خۆی ،مه‌به‌ست له سیاقیش ئه‌و
که‌ش و هه‌وا سیاسی و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی بووه‌ته
واقیع. بۆ نمونه گه‌ر ئه‌م ژماره‌ی گۆڤاری وێران
له ساڵی 1980دا ده‌رچوایه په‌رچه‌کرداری مه‌ردومی
موسڵمان چۆن بوو. هه‌ریه‌ک له کێشه‌که‌ی سه‌لمان
روشدی ، نه‌سر حامد و عه‌بولسه‌بور شاهین ، فلیمه‌که‌ی
عادل ئیمام و رۆمانه‌که‌ی مه‌حفوزز و کاریکاتێره‌کانی
رۆژنامه‌که‌ی دانیمارک و ووته‌کانی پۆپ بینه‌دیک
ده‌رباره‌ی سروشتی ئیسلام ، له کوردستانیش کێشه‌که‌ی
عه‌بدولخالیق مه‌عروف و شیعره‌کانی نامۆی مه‌لاکه‌ریم
، بۆیاخچیه‌که‌ی شێرکۆ بێ که‌س ، کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان
هه‌ڵه‌بجه‌ی و ئه‌م رووداوه‌ی گۆڤاری وێران هه‌ر
هه‌مویان له سێ خاڵدا یه‌کده‌گرنه‌وه : یه‌ک، هه‌مویان
له زاینده‌ی ئه‌و مێژوه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه
که سه‌رده‌می هه‌ڵکشانی گروپه ئیسلامیه‌کانه ،
به‌تایبه‌تی پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامئ ئیران
و ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی ئیسلامیه‌کان له سودان
و سه‌رکه‌وتنی موجاهیده‌کانی ئه‌فگانستان به‌سه‌ر
سوپای روسدا. ئه‌مه ئه‌و خۆزگه‌و ئه‌گه‌ره‌ی په‌ره‌پێدا
لای ئیسلامیسته ئه‌کتڤسته‌کان بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه
ده‌ست له ناوچه‌کانی خۆیاندا. هه‌روا له‌خۆوه
نییه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م کێشانه له میسر
روویانداوه. دووه‌مینیش ، سروشتی رووداوه‌که هه‌رده‌م
به ئاقاریکدا براوه که دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌کی
تیا دروست بێت و به‌ره‌ی ناوه‌نج وونبێت ، وه‌ک له‌سه‌ره‌تادا
باسمان کرد، بێگومان که ده‌سه‌ڵاتی مه‌عریفه و
شیکردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانی نه‌بوو ئیدی دنه‌دان و
سۆزگه‌رایی و په‌رچه‌کردار سه‌رهه‌ڵئه‌دات. ئاخر
ئه‌وه کاره‌سات نییه هه‌زاران هاوڵاتی ڕژاونه‌ته
شه‌قامه‌کانی لاهور له پاکستان دژی بڵاوکردنه‌وه‌ی
کارتۆنه‌کان که‌چی که‌سی نه‌یبینیون، سه‌دان هه‌زار
پرتستۆی کتێبه‌که‌ی روشدیان کرد که‌چی نه‌یان
خوێندبویه‌وه. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بوترێت که حیکایه‌تنوسی
وامان هه‌یه له‌به‌ره‌که‌ی دیکه راگه‌یاندنه‌که‌ی
یه‌کگرتوی نه‌خوێندوه‌ته‌وه وتاری له‌سه‌ر ئه‌نوسێ
هه‌ردوو نمونه‌که ئه‌وه‌مان پێده‌ڵین چه‌نده
سۆزگه‌رایی زاڵه له‌م نێوه‌نده‌ی ئیمه‌دا و چه‌نده
زانست و ئه‌قڵ وونن. ئاخر له‌که‌ش و هه‌وایه‌کی وه‌ک
ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک دێت ئه‌ویدی به جاهیل ئه‌ژمێرده‌کات
کوێێ دایه‌لۆگ و زانسته یاخود ئه‌مه سڕینه‌وه‌یه.(
جه‌هاله‌تی نوسه‌ره مولحیده‌کان ...) و (
سعودیزمی یه‌کگرتوو و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کوردستان بۆ
جاهیلیه‌ت) یان ئه‌م نوسه‌ره عه‌لمانیانه جاهیل
و نه‌خوێنده‌وارن ..هتد ئه‌م نمونانه له هه‌ردوو
به‌ره‌که چ پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه جگه له
باربردنی وتووێژ و به‌رزراگرتنی دروشم و دنه‌دان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناکرێت لێێ بێده‌نگ بین ئه‌وه‌یه
بۆچی هه‌موجار هێزه ئیسلامیه‌کان ئه‌و هه‌لانه
ده‌قۆزنه‌وه بۆ مۆبیله‌یزکردنی خه‌ڵکی به‌نێوی
پاراستنی ئاینی موسڵمانان که یه‌ک ئه‌خواته‌وه
له‌ته‌ک مه‌رامه‌کانی خۆیاندا له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا
کاریان پێه‌تی. ئه‌گه‌رنا زۆر جار وا هه‌بوه
زیاتر له‌و بابه‌تانه نوسراوه و که‌س له گوڵی
کاڵتری پێ ،زۆر جار چه‌ندین شتی له‌م بابه‌ته
داکۆکی له ئاین له دانوستانی ژێر مێزه‌کانه‌وه(نه‌ک
سه‌رمێز) گۆڕاوه‌ته‌وه به ده‌سکه‌وتێکی حیزبی
نازانرێ ئه‌مه شه‌ڕی هه‌ریسه‌که‌یه یان حسه‌ین.
هه‌رچی خاڵی کۆکه‌ره‌وه‌ی سێه‌مه، نه‌ک هه‌موجار
به‌ڵام زۆربه‌ی جار پاڵه‌وانی ناشایسته‌ی لێکه‌وتوه‌ته‌وه
به‌مانا جاری وا هه‌بووه تێکستیکی زۆر لاواز بووه
به‌ڵام چاک نێوبانگی ده‌رکردوه بوته خه‌یر بۆ
نوسه‌ره‌که‌ی ، زۆر جار هه‌قه ئه‌و نوسه‌رانه
منه‌تباری هه‌ژمونی سۆزگه‌رایی ئیمانداران بن ئه‌ویان
کرده قاره‌مان!!
• تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره 625 هاوڵاتی
به‌رواری 5/5/2010 بڵاوکراوه‌ته‌وه.
|