که‌م نین ئه‌و نوسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌ی که نه‌ک هه‌ر
سه‌ری زمان و بنی زمانیان( تاکی کورد، گه‌لی کورد)
بوو، به‌ڵکو سه‌دان و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌یان بۆ
لادانی سه‌رنجی لاوان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستی یه نوسی،
که کۆمه‌ڵگای کوردستانیش وه‌ک هه‌موو دنیا به‌سه‌ر
چین و توێژی جیا جیا و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی
جیاواز و ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌کیشدا دابه‌شبووه،
به‌شێک له تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌پێی هه‌موو
ئه‌و یاسا ئاسمانی و زه‌مینی یانه‌ی که له کۆمه‌ڵگا
چینایه‌تی یه‌کاندا هه‌ن، ئه‌و مافه به خۆیان ده‌ده‌ن
که سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و به‌رهه‌می ڕه‌نجی
ئه‌وانی تر قۆرخ بکه‌ن و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتی به‌شێک له
تاکه‌کانی تر دیاری بکه‌ن و هه‌ر که ئه‌وان
ناڕازیش بوون، ئه‌و مافه به خۆیان ده‌ده‌ن سه‌رکوتیان
بکه‌ن.
به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت، ئه‌و نوسه‌رانه کۆمه‌کێکی
زۆری به‌رژه‌وه‌ندی پارێزه‌رانی سیسته‌می چینایه‌تی
و چینه ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌که‌یان کرد
و ده‌ورێکی کاریگه‌ریان له فریودانی لاوان‌دا( که
ساڵ به ساڵ ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌یان که ده‌چنه ڕیزی
چینی کرێکاره‌وه زیاتر ده‌بێت) گێڕا. چونکه ئه‌وان
سه‌رنجی لاوانیان له‌سه‌ر شه‌ڕێکی واقعی، که له
ژیاندا ده‌گوزه‌رێت، گواسته‌وه بۆ سه‌ر وه‌هم و
خه‌یاڵێک که به هه‌موو جۆرێک ده‌چووه بازنه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینه ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌که‌وه.
ته‌نیا سه‌یر کردنێکی جیاوازی نێوان سه‌روه‌ت و
سامانی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌کان له‌لایه‌که‌وه
و کرێکاران و کارمه‌ندان و مامۆستایان و پۆلیس و
ئاسایشه ساده‌کان له‌لایه‌کی تره‌وه و وردبونه‌وه
له‌و یاسا و بڕیارانه‌ی که بۆ خزمه‌تکردن و به‌هێزکردنی
ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و بیانی ده‌رکراون
و ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی که بۆ کۆیله کردن و (
کرێنشین کردن) و سه‌رکوتکردنی چین و توێژه چه‌وساوه
و به‌شخوراوه‌کان ده‌رکراون و ئاوڕدانه‌وه له
مێژووی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگاکانی پۆلیس و
ئاسایش و ڕاگه‌یاندنه‌کان، ئه‌و ڕاستی یه ده‌رده‌که‌وێت
که له‌م جوگرافیایه‌دا چ شه‌ڕێکی چینایه‌تی ڕووی
داوه و مانای واقعی ده‌وری هه‌موو ئه‌وانه‌ی که
سه‌رنجی لاوانیان له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه ڕاسه‌قینه‌یه
لاداوه، ده‌رده‌خات!
ده‌توانین بڵێین، ئه‌وه‌ی که ئێستا سه‌رمافیاکانی
کوردستان ( ئه‌و مافیایانه‌ی که ئێستا بوون به
سه‌رمایه‌دار) له‌لایه‌ک و ئیسلامی یه‌کان له‌لایه‌کی
تره‌وه، له یه‌ک کاتدا پێشبڕکێ یانه بۆ ئه‌وه‌ی
دایسێکی تر قاڵبی ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌ڵسوڕانی
فکری و سیاسی له ئاستی کۆمه‌ڵگادا توند بکه‌نه‌وه،
خۆی له خۆیدا شتێک نی یه جگه له درێژه‌دان به‌و
شه‌ڕه و ئاماده‌کردنی چینی کرێکار به گشتی و
لاوان به تایبه‌تی بۆ ترنجاندنه ناو قاڵبێکی
نوێی چه‌وساندنه‌وه‌وه. مه‌سه‌له‌که زۆر ڕوونه
سه‌رمافیاکان توانی یان له قۆناغی ڕابردووه‌دا،
هه‌موو سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگا له ده‌ستی سه‌رمایه‌داران
و ده‌وڵه‌مه‌نداندا کۆبکه‌نه‌وه و ئێستاش
پێویستیان به‌وه‌یه که سه‌رمایه‌کانی خۆیان وه‌یان
سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌دارانی ناوچه‌که و جیهان بخه‌نه‌گه‌ڕ
و به چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکاران قازانجێکی
زیاتریان ده‌سبکه‌وێت. ئه‌وان( چ سه‌رمافیاکان و چ
وه‌کیل کۆمپانیاکانی سعودیه و تورکیا: ئیسلامی یه‌کان)
ده‌یانه‌وێت به جێگیرکردنی قاڵبه نوێ یه‌که‌یان
بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین، ڕێگه له‌وه بگرن که
لاوان بتوانن زیاتر له‌وه تێبگه‌ن که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ش
دوو چینه: چینێک ئه‌وی تر ده‌چه‌وسێنێته‌وه. هه‌ر
ئه‌مه‌ش وایان لێده‌کات به‌ر له هه‌رشتێک سنوورێک
بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و له‌قاڵبدانی ئازادی نوسه‌ران،
دابنێن، تا سبه‌ینێ به‌و جۆره نه‌نوسن که ئه‌و
لاوانه وشیارتر و ڕێکخراو تر و ئازا تر بکه‌ن.
هه‌ربۆیه ساده‌ترین ده‌رسی ئه‌م ململانێ یه‌ی
ئێستا له‌سه‌ر (ئازادی ڕاده‌ربڕین) ئه‌وه‌یه که
ئینسانه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ڕه‌وه ماسی نین،
تا بتوانرێت وه‌ک کۆمه‌ڵێک تاکی له‌یه‌کچوو باس
بکرێن. کۆمه‌ڵگای کوردستانیش دوو چینه. هه‌ر له‌م
ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌دار
و ده‌وڵه‌مه‌ند و مشه‌خۆره‌کانه پێویستی به به‌رته‌سک
کردنه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕین هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ریشدا
ئه‌وه ته‌نیا چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کانه
که قازانجیان له فراوانکردنی ئه‌و ئازادی یه‌یه.
لێره‌شه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌وه
ته‌نیا وشیارکردنه‌وه و ڕێکخستنی چینه چه‌وساوه
و توێژه به‌شخوراوه‌کانه که زه‌مانه‌تی
فراوانکردن و به‌دیهاتن و پاراستنی ئه‌و ئازادی یه
ده‌کات. نوسه‌ران و لاوان ده‌بێت له‌وه دڵنیا بن
که پێویستیان به چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وشیارو
ڕێکخراو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی( ئازادی بێقه‌ید و شه‌رتی
راده‌ربڕین) یان بۆ به‌دیبێنێت و زه‌مانه‌تی بکات،
به‌ته‌نیا خۆیان ناتوانن ئه‌مه به‌دی بێنن و
بیپارێزن. ده‌بێت نوسه‌ران تا زووه نوسینه‌کانیان
به‌و ئاراسته‌یه‌دا ببه‌ن که لاوان زۆر به
ئاسانی له‌وه تێبگه‌ن که هه‌ر که‌س و لایه‌ن و
بیروباوه‌ڕێک که لایه‌نگری له سیسته‌می چینایه‌تی
و موڵکایه‌تی تایبه‌تی بکات، ئه‌وه دوژمنی زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری خه‌ڵکه، ئه‌وه دوژمنی ئازادی ڕاده‌ربڕینه،
چونکه ئه‌وانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دوژمنی یه‌کسانبوونی
ئینسانه‌کانن له ڕووی ئابوری یه‌وه.....
08.05.2010
amang70@hotmail.de
|