زۆرێک له سایت و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت
یه‌ک دوانێک له په‌رله‌مانتاره‌کانی فراکسیۆنی
گۆڕان خۆشیان، ئاماژه‌یان به‌وه دا که له
خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا، بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی
کوردستان! ( ئاسایشه‌کانی په‌رله‌مان له ڕۆژنامه‌نوسان
و خوێندکارانیان داوه و به‌رپرسه‌که‌شیان هه‌ڕه‌شه‌ی
لێدانی له په‌رله‌مانتاره‌کانیش کردوه!).
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی شانزه حه‌ڤده ساڵی ئه‌و
ده‌زگایه بکه‌ین که پێی ده‌وترێت په‌رله‌مان ده‌بینین
تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25 ی ته‌موز، به‌شه
ناڕازی و وشیار بووه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ویشیان
هه‌ر به باره‌گایه‌کی حزبه‌کان( به تایبه‌تی یه‌کێتی
و پارتی) زانیوه و چه‌ند متمانه و ئومێدیان به
باره‌گایه‌کی یه‌کێتی یا پارتی هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه و گیروگرفته‌کانیان، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش
متمانه‌یان به په‌رله‌مان هه‌بووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش
وایکردبوو ئه‌وان زیاتر به‌وه‌وه خه‌ریک بن ناڕه‌زایه‌تی
یه‌کانی خۆیان له شوێنی ژیانیان و به هێزی جه‌ماوه‌ری
و ڕاسته‌وخۆ و به ئاماده‌یی خۆیان نیشان بده‌ن و
په‌ره‌ی پێبده‌ن و پرۆڤه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ئه‌م
باره‌گا حزبی یه‌ش وه‌ک باقی باره‌گاکانی تر، به
ده‌ردی ئه‌منه سووره‌که‌ی سلێمانی ببه‌ن. به‌ڵام
یه‌کێک له ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25 ی
ته‌موز بۆ دز و تاڵانچی و سیاسه‌تمه‌دار و
تیرۆریست و ڕسواکانی یه‌کێتی و پارتی، بریتی بوو
له دوورینی که‌وای حورمه‌ت بۆ ئه‌م ده‌زگا خزمه‌تکاره‌ی
ئه‌وان و سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ناوچه‌که و
جیهان. جه‌ماعه‌تی گۆڕان و نوسه‌ره خه‌یاڵپڵاوه‌کانی
ئه‌رکی ئه‌م خه‌یاتی یه‌یان گرته ئه‌ستۆی خۆیان و
په‌تی ئه‌ستووری ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان هه‌زاری خه‌ڵکیان
بۆ دوورینی ئه‌و که‌وایه تاڵ تاڵ کرده‌وه. له‌مه‌ش
زیاتر هه‌ستان ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان هه‌زار که‌سیان
له‌سه‌ر جاده و گه‌ڕه‌ک و شوێنی ژیان له بیست و
پێنج په‌رله‌مانتاردا به‌سته‌به‌ندی کرد و
ناردیاننه ئه‌و باره‌گا حزبی یه‌ی که نه ک هه‌ر
له هه‌موو ته‌مه‌نیدا یاسایه‌کی به قازانجی
کرێکاران، مامۆستایان، کارمه‌ندان، ژنان، مناڵان،
لاوان، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ده‌رنه‌کردووه، بگره
پێنج کیلۆمه‌تر له‌ولای خۆیه‌وه، هه‌مان یاساکانی
ئه‌و ڕژێمه جێبه‌جێ ده‌کرا، که خه‌ڵکی کوردستان
ده‌یان هه‌زار قوربانی یان بۆ له‌ناوبردنی دا! به‌ڵام
بۆ خزمه‌تکردنی سه‌رمایه‌داران و مشه‌خۆران و دز و
جاسوس و تاڵانچی یه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، تازه‌ترین
داهێنانی سه‌رمایه‌داره چاوچنۆکه‌کانی ده‌دۆزیه‌وه
و کاری پێده‌کرد!
ئه‌مڕۆ ئیتر نه‌ک ته‌نیا مێژووی ڕابردووی پارێزه‌ره‌کانی
سیسته‌مه چینایه‌تی یه‌که‌ی کوردستان و حکومه‌ت و
په‌رله‌مان و داموده‌زگاکانیان، بگره ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌که‌ی
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایشی په‌رله‌مان، به‌سه بۆ سه‌لماندنی
ئه‌وه‌ی که گۆڕان و نوسه‌ره‌کانی (وه‌هم) یان به
خه‌ڵکی ته‌جروبه کرد. هه‌رگیز ده‌زگایه‌ک که
موهیمه و ئه‌رکه‌که‌ی پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تی
بێت، ناتوانێت له یه‌ک کاتدا ببێته پشتیوانی دوو
چینی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و دژ به یه‌ک:
چینێک ،که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له سه‌ر بناغه‌ی
برسی کردن و هه‌ژار کردن و ترساندن و سه‌رکوتکردنی
چینه‌که‌ی تر وه‌ستاوه، هه‌موو داموده‌زگاکانی (به
په‌رله‌مانیشه‌وه) بۆ ئه‌وه دامه‌زراندووه و تا
ئه‌و شوێنه قه‌بووڵیه‌تی که ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی
بۆ زه‌مانه‌ت بکات و هه‌رگیز بواری ئه‌وه نادات
که ده‌سکه‌وته‌که‌ی خۆی بۆ قازانجی چینه‌که‌ی به‌رامبه‌ری
به‌کاربهێنرێت!
به جیا له هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کی تر، ئه‌مڕۆ ئیدیعای
هه‌ڵسوڕاو و نوسه‌ره‌کانی گۆڕان به‌وه‌ی که ئه‌م
ده‌زگایه ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندی چینه ژێر ده‌سته‌که‌ش
بپاریزێت، زۆر له‌وه زووتر مایه پووچ ده‌رچوو،
که چاوه‌ڕێمان ده‌کرد. ته‌نانه‌ت (ده‌سکه‌وته په‌رله‌مانی
یه‌که‌ی گۆران) که بڕیار بوو، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و
خرۆشانه جه‌ماوه‌ری یانه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و
بتوێن و ئه‌و ڕق و په‌نگخواردنه‌ی هه‌ولێر و دهۆک،
کاریگه‌ر بێت. هه‌رگیز نه‌یتوانی ڕێگه به لێدان
و سوکایه‌تی کردن به که‌سانێک و ته‌نانه‌ت( په‌رله‌مانتاران
خۆشیان) و له به‌رده‌م ئه‌و ده‌زگایه‌شدا بگرێت
که بڕیار وابو یاسا ده‌ربکات و چاودێری حکومه‌ت
بکات و لێی بپرسێته‌وه!
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌وه
نی یه که له ئه‌هه‌میه‌ته سیاسی یه‌که‌ی ئه‌و
خۆپیشاندانه و هه‌وڵه بوێره‌کانی ئه‌و ڕۆژنامه
نوس و په‌رله‌مانتارانه که‌م بکه‌مه‌وه( که سه‌رچاوه‌که‌ی
ده‌گێڕمه‌وه بۆ وردی و لێبڕاوی سه‌رده‌شت خۆیی و
مێژووی خه‌باتکارانه‌ی خێزانه‌که‌ی و هه‌بوونی
بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازی، که پێکه‌وه
جوغزێکیان بۆ پارتی کێشاوه، هه‌رچی جه‌به‌ڕوت و
هونه‌ری هه‌یه بیخاته کار ناتوانێت له ڕووی
سیاسی یه‌وه لێی ده‌ربچێت) به‌ڵکو مه‌به‌ستی من
ئه‌وه‌یه که سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ک بخه‌مه سه‌ر
ئه‌و ڕاستی یه‌ی که ئیتر هیچ بیروباوه‌ڕ و که‌س و
لایه‌ن و حزب و داموده‌زگایه‌ک ناتوانێت پارێزگاری
له سیسته‌می چینایه‌تی بکات و له‌هه‌مان کاتیش‌دا(
دڵسۆز) ی بۆ چینه چه‌وساوه و توێژه به‌شخوراوه‌کان
به کرده‌وه بسه‌لمێنێت. هه‌ر که‌س و لایه‌نێک
بیه‌وێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا ئه‌و( وه‌هم)
انه به خه‌ڵکی ته‌جروبه بکات و بزوتنه‌وه سه‌دان
هه‌زاری و سه‌رجاده‌یی و ڕاسته‌وخۆیی یه‌کانی ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵک له چه‌ند په‌رله‌مانتارێکدا به‌سته‌به‌ندی
بکات و بیانترنجێنێته ناو ده‌زگایه‌که‌وه که
موهیمه و ئه‌رکه سه‌ره‌کی یه‌که‌ی پاراستنی ئه‌و
سیسته‌مه بێت، ئه‌وه جگه له تاوانبارێک هیچی
تر نی یه! هیوادارم هیچ دڵسۆزێکی ئینسانیه‌ت نه‌ک
هه‌ر ئه‌و تاوانه نه‌کات ، به‌ڵکو وردتر و
لێبڕاوتر بیر له‌وه بکاته‌وه و نه‌خشه بۆ ئه‌وه
بکێشێت که بزوتنه‌وه‌که له شوێنه‌کانی ژیان و
به شێوه جه‌ماوه‌ری یه‌که‌ی ( وه‌ک مافێکی هه‌موو
لایه‌ک) و به ئاراسته‌ی ژێره‌وژوور کردنی سیسته‌می
چینایه‌تی وشیار تر و ڕێکخراو تر و هه‌مه لایه‌نه
تر و سه‌راسه‌ری تر بکات! 10.05.2010
amang70@hotmail.de
|