نه من و نه که‌سی تریش ئه‌وه‌مان لا سه‌یر و چاوه‌ڕواننه‌کراو
نه‌بوو، که کاتێک ده‌مانبیست وه‌یان ده‌مانبینی، که
ده‌سڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی، خوێندکاری وایان داده‌مه‌زراند،
که هێشتا دوا پۆلی خوێندنی ته‌واو نه‌کردبوو! چونکه
ئه‌م هه‌واڵه هه‌میشه هاوپێچ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و
ڕوونکردنه‌وه‌دا، که ئه‌و خوێندکاره ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی
تیابووه که ببێته خزمه‌تکارێکی گوێڕایه‌ڵتر. ئه‌مه‌ش
بۆ هه‌موو ده‌سته و تاقمێکی مافیایی ئاسایی یه و ئه‌وله‌ویه‌ت
لای ئه‌وان ئه‌وه نی یه ئه‌و که‌سه چی له ئاستی
کۆمه‌ڵدا ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که چ خزمه‌ت و
کۆیله‌تی یه‌ک له‌و کۆمه‌ڵگه‌دا بۆ تاقمه مافیاکه ئه‌نجام
ده‌دات!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه سه‌یر بوو، ئه‌وه بوو
له‌م دوایی یه‌دا بیستم ، ده‌سڵاتداران خوێندکارێکیان
وه‌ک مامۆستا دامه‌زراندوه، که هێشتا یه‌ک دوو مانگی
مابو بۆ ته‌واو کردنی خوێندن. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه
بوو، که ئه‌و خوێنکاره نه‌ک هه‌ر نه‌ده‌بوو به خزمه‌تکار
و کۆیله، بگره که‌سێکی ناڕازی بوو له جیاوازی
چینایه‌تی و فریودان و ترساندن و سه‌رکوت و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێکی
ئازاش بوو!
ئه‌گه‌ر بڕواش ناکه‌ن بڕۆن له یه‌ک به یه‌کی خه‌ڵکی
کوردستان بپرسن، بزانن ئێستا ئه‌و خوێندکاره نه‌بوه‌ته
مامۆستا و له یه‌ک کاتدا، چه‌ندین وانه بۆ سه‌رله‌به‌ری
خه‌ڵکی کوردستان( له کرێکارێکه‌وه بگره تا سه‌رکرده‌کان
، له مناڵێکه‌وه بگره تا پیرێک) ناڵێته‌وه؟!
ئه‌و ئێستا وانه‌ی مێژوو به هه‌موان ده‌ڵێته‌وه و سه‌رنجیان
ده‌خاته سه‌ر ناوی هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به
فریودان و ترساندن و سه‌رکوت، ده‌یانویست به‌ر به‌وه
بگرن که چه‌وساوه‌کان بێده‌نگ بن و جگه له پێشبڕکێی
ده‌سته‌مۆ بوون و خزمه‌تکاری و ملی یه‌کتر شکاندن
شتێکی تر فێر نه‌بن. سه‌رنجیان ده‌خاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی
ده‌یانویست، چه‌وساوه‌کان هه‌رگیز نه‌زانن ده‌چه‌وسێنه‌وه،
ئه‌گه‌ر زانیشیان ئه‌وا هه‌رگیز نه‌وێرن یاخی بن، ئه‌گه‌ر
یاخیش بوون ئه‌وا هه‌رگیز نه‌توانن یه‌کبگرن و به‌هێز
بن. مێژوو هه‌موو ئه‌مانه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی. هه‌زاران
سه‌رکرده‌ی گه‌وره گه‌وره، هه‌موو ڕێگاکانیان
تاقیکرده‌وه تا له شوێنێکدا ڕوباری ئه‌و پرۆسه‌یه
ڕابگرن. به‌ڵام ڕوباره به‌رده‌وامه‌که‌ی ژیان، یه‌که
یه‌که‌ی ئه‌وانی وه‌ک به‌ردێک فڕێدایه که‌نار و هه‌ر
ڕۆژه‌ی قه‌تماغه‌یه‌ک قه‌وزه و قوڕولیته‌یان له‌سه‌ر
ده‌نیشێنێت و خۆیشی درێژه به ڕێڕه‌وه هه‌تا هه‌تایی
یه‌که‌ی خۆی ده‌دا و هه‌موو ئامانج و شیعار و خواست و
ویستێکی ئه‌وه‌یه که نه‌وه‌ستێت و که‌سیش نه‌توانێت
ڕێگه‌ی پێبگرێت! هه‌ڵمه‌ت و ڕه‌وتی ئه‌م ڕوباره نه‌مر
و سه‌رسه‌خته‌ی ژیان هه‌میشه هاوڕێی لرفه و هاژه و
خوڕه‌ی توڕه‌یی و په‌لامار و گۆرانی و سروده‌کانی ئه‌و
چینه بووه که به به‌رهه‌مه‌کانیان ژیانی کۆمه‌ڵگایان
ڕاگرتووه. چینه مشه‌خۆر و سه‌رکرده دڕنده و دژی
ئینسانه‌کانیش هه‌میشه بوونه‌ته له‌مپه‌ر، هه‌میشه
دزین و ده‌سبه‌سه‌راگرتنی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌وانیان له
په‌یامه ئینسانی یه‌که‌ی چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان و
ئامانجی ڕوباره‌که‌ی ژیان لا پیرۆز تر بووه و تاقه
ده‌نگێک که هه‌ڵیانبڕیبێت، ده‌نگی ئیعازی ڕێگرتن بووه
به‌و ڕوباره و تاقه ده‌سکه‌وتێکیش که له‌کۆتاییدا
بۆیان مابێته‌وه، سه‌ره‌نوێله‌کانی مێژوو بووه.
سه‌رده‌شت، ئێستا مامۆستای بواری ده‌روونیشه و
ڕاشکاوانه به هه‌موو دنیا ده‌ڵێت:
ـ ترس، که گه‌وره ده‌بێت، ده‌بێت به ئازایه‌تی! ئه‌مه
ئه‌و ڕاستی یه‌یه که هه‌میشه ئه‌وانه‌ی مایه‌پووچ
کردوه، که ویستویانه کۆشکی مانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر
پایه‌ی ترساندن دابڕێژن. ئه‌وان به ناچاری هه‌ر ساته
نا ساتێک خشتێکیان بۆ ئه‌و پایه‌یه زیاد کردوه، که
دوایین خشتیان، ئازایه‌تی به‌رهه‌م دێنیت و لێیان یاخی
ده‌بێت و سه‌رله‌به‌ری کۆشکه‌که‌یان هه‌ره‌س پێدێنێت!
سه‌رده‌شت ئێستا مامۆستای دۆزینه‌وه و ده‌رخستنی (تاوانباران)
ه، ئه‌و ئێستا نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده زانیاری داوه‌ته
هه‌موو که‌سێکی ئه‌م دنیایه، که بزانێت تاوانباره‌کانی
کوشتنی خۆی کێن، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده زانیاری داوه‌ته
خه‌ڵکیش که بزانن ئه‌وانه‌ش کێن که سبه‌ی به
بیروباوه‌ڕه‌کانیان ، سیاسه‌ته‌کانیان، تاوانی تر ئه‌نجام
ده‌ده‌ن!
ئه‌و ئێستا به ناوه‌که‌ی خۆی کلیلێکی دروستکردوه، که
هه‌موو که‌س به ئاسانی ده‌زانێت له مێشکی ئه‌وانی
تردا، چه‌ند وشیاری، چه‌ند ئازایه‌تی، چ جۆره
بیروباوه‌ڕێک هه‌یه، هه‌موو که‌س به‌و کلیله ده‌زانێت
له ده‌روونی ئه‌وانی تردا، چه‌ند ویژدان، چه‌ند پاکی،
چه‌ند ئینسانیه‌ت هه‌یه!
ته‌نانه‌ت هه‌موو که‌س ده‌توانێت به‌و کلیله له (گووگڵ)
بگه‌ڕێت و نه‌ک هه‌ر قه‌ڵه‌مه ئازادیخواز و نه‌ترسه‌کان،
به‌ڵکو( قه‌ڵه‌مه کۆیله و ترسنۆک و جاسوسه‌کان) یش
بدۆزێته‌وه!
17.05.2010
amang70@hotmail.de
|