ـ ئایا دوای ده‌رکرانی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی به‌عس
و پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 1992 و دروستبوونی
حکومه‌تی هه‌رێم، له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا شه‌ڕی
چینایه‌تی ڕووی داوه؟ واته ئایا مه‌سه‌له‌ی وا
هه‌بووه، که خه‌ڵکی کوردستان بکات به دوو به‌شی
جیاواز و دژ به‌یه‌ک و هه‌ر لایه‌نه هه‌وڵ بدات
به‌شێکی زیاتری هه‌بێت؟
بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی به‌شه ژیان( خواردن، مه‌عاش،
زه‌وی و مه‌سکه‌ن، ئاو، کاره‌با، خه‌سته‌خانه و
داوده‌رمان، سوته‌مه‌نی، وه‌سایله‌کانی خۆشگوزه‌رانی و
به‌خته‌وه‌ری، سه‌لامه‌تی،..) دڵنیایی(له داهاتووی
خه‌ڵکی کوردستان،..) ،به‌شه ئازادی( بیروباوه‌ڕ،
ڕاده‌ربڕین، ڕه‌خنه گرتن، چاپه‌مه‌نی، ئینسان بوونی
ژن، جل و به‌رگ، خۆشه‌ویستی، هاوسه‌رگیری،
جیابوونه‌وه، کۆبوونه‌وه، مانگرتن، خۆپیشاندان،..)،
به‌شه ده‌سه‌ڵات( ڕێکخراوبوون، چه‌کداربوون،..) ؟
ـ ئایا له‌و شه‌ڕه‌دا( شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌شه ژیان و
دڵنیایی و ئازادی و ده‌سه‌ڵات) سه‌رکرده و
سیاسه‌تمه‌دار و کادیره‌کانی لایه‌نه‌کان( حزبه‌کانی
ناو به‌ره‌ی کوردستانی) و بیروباوه‌ڕه‌کانیان،
سیاسه‌ته‌کانیان و مه‌لاکان و بیروباوه‌ڕی ئیسلام و
عادات و ته‌قالیده‌کان، چۆن ده‌وریان بینی؟
ـ پاشان په‌رله‌مان و حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی(
پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاسایش، زانیاری، پاراستن،
ڕاگه‌یاندنه‌کانیان) و مه‌لاکان چۆن ده‌وریان بینی؟
له‌کاتی هه‌بوونی حکومه‌تیشدا، ینک و پ‌د‌ک و ئیسلامی
یه‌کان و ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که سه‌ر به ئه‌وان بوون(
ڕێکخراوه‌کانی: ژنان، مامۆستایان، هونه‌رمه‌ندان،
نوسه‌ران،...)، که‌سایه‌تی یه به‌رجه‌سته‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، که ئه‌و کاته له یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستاندا بوون( نه‌وشیروان، جه‌لال
جه‌وهه‌ر، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، سالار عه‌زیز، دانا
ئه‌حمه‌د مه‌جید، عوسمانی حاجی مه‌حمود،...) چۆن
ده‌وریان بینی؟
ـ ئاکامه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه چی بوون؟ ئێستا کام
لایه‌نانه زۆرترین سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌سهێناوه؟
وه‌ک به‌ره‌نجامی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و لایه‌نانه،
به‌شی کام چین له ژیان و دڵنیایی و ئازادی و
ده‌سه‌ڵات زیاتره و به‌شی کام چین که‌متره؟ ئایا
له نۆزده ساڵه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا سه‌روه‌تی هه‌ر
ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و وه‌زیر و
په‌رله‌مانتار و کاربه‌ده‌ستێک ده‌یان و سه‌دان و
هه‌زاران ئه‌وه‌نده‌ی سه‌روه‌تی: کرێکارێک،
کارمه‌ندێکی بواری ته‌ندروستی و دایره‌کان ،
مامۆستایه‌ک، پۆلیسێک ، ئاسایشێک، خانه‌نشینێکی
ئه‌وانه، ده‌سفرۆشێک، خاوه‌ن دوکانێکی بچووک ،
ئه‌ندازیارێک ، دوکتۆرێکی موقیم، ... نابێت؟
ـ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ده‌رناخات که په‌رله‌مان و
حکومه‌ت و هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌ریان کردوه و
سه‌رجه‌م داموده‌زگا سه‌ربازی و پۆلیسی و ئیعلامی
یه‌کان بۆ پاراستن و زیادکردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و
ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌دار و
کاربه‌ده‌سته گه‌ورانه و دژایه‌تی کردن و سه‌رکوت
کردنی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان دامه‌زراون؟
ئه‌ی کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان له‌و
ماوه‌یه‌دا و ئێستا چی یان ده‌سکه‌وتوه بۆ پاراستنی
خۆیان؟
ـ ئایا ئه‌و جۆره دابه‌شکردنه‌ی به‌شه ژیان و ئازادی
و دڵنیایی و ده‌سه‌ڵات، هیچ گومانێک ده‌هێڵێته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕ و عادات و
لایه‌نانه‌ی دژی هه‌وڵدان بوون بۆ: بیمه‌ی بێ‌کاری، بۆ
ئازادی ڕاده‌ربڕین، سوته‌مه‌نی، مه‌عاش و زیادکردنی ،
مه‌سکه‌ن، ئاشتی، ڕێکخراوبوون، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و
کۆتایی هێنان به به‌ستنه‌وه‌ی به عێراقه‌وه و...
له ڕاستیدا دوژمنی کرێکاران و مامۆستایان و ژنان و
لاوان و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستان بوون؟
ـ ئایا ئه‌و ئاکامانه و ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ژیانی:
کرێکاران، کارمه‌ندانی دایره‌کان،کارمه‌ندانی بواری
ته‌ندروستی، مامۆستایان، پۆلیس و ئاسایشی ساده،
خانه‌نشینه‌کانیان، ده‌سفرۆشان، خاوه‌ن دوکانه
بچووکه‌کان، له ئاکامی شه‌ڕێک ناچێت، که چینی
سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رکرده و
سیاسه‌تمه‌داره‌کان تیایدا سه‌رکه‌وتبن و ده‌ستیان
گرتبێت به‌سه‌ر هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگادا
هه‌یه و مه‌رجیشیان بۆ شکستخواردووه‌کان( کرێکاران و
توێژه به‌شخوراوه‌کان ) دانابێت؟
ـ ئایا ڕابردوو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی
نه‌داوه‌ته‌وه؟
ـ ئایا ئه‌و پرسیارانه، هێشتا هه‌ر پرسیاریش نین؟
ـ ئایا بۆ زیادکردنی به‌شه ژیان و ئازادی و
ده‌سه‌ڵات، چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان
پێویستیان به‌وه نی یه که ئیتر هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا
له بیست ساڵی ڕابردوودا دوژمنایه‌تی خۆیان بۆ به‌شه
ژیان و ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌لماندوه، وه‌ک
دوژمنی خۆی سه‌یریان بکات؟
23.04.2010
amang70@hotmail.de
|