ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه که‌م نه‌بوون ، که له (
ئازادی گه‌ل و نیشتمان و حوکمڕانی کورد) دا، ئازادی و
یه‌کسانی یان به بیردا ده‌هات و له پێناو ئه‌م
ئازادی و یه‌کسانی یه‌دا نه‌ک هه‌ر ئاماده بوون،
هێڵه سوره‌کانی ڕژێمه شۆڤێنی و سه‌رکوتگه‌ره‌کان
ببه‌زێنن و به‌و په‌ڕی نه‌ترسیه‌وه باجه‌که‌ی بده‌ن،
به‌ڵکو ئه‌م خه‌ڵه‌تاندنه ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری
له‌سه‌ریان دانابوو، که ئاماده‌بوون، هه‌موو
ئه‌وانه‌ش سه‌رکوت که‌ن که ده‌یانویست ئه‌وه ڕوون
بکه‌نه‌وه، که ئه‌و( ئازادی گه‌ل و نیشتمان و
حوکمڕانی کورد) ه، نامانگه‌یه‌نێته (ئازادی و
یه‌کسانی) و ئه‌مه ته‌نیا فێڵێکی چینه دارا‌کان (
ده‌ره‌به‌گه‌کان و دواتر سه‌رمایه‌داران و ورده
بۆرژواکانه) بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی چینه چه‌وساوه‌کانی
جوتیاران و کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان، تا بۆ
مونافه‌سه کردن له‌گه‌ڵ چینه داراکانی نه‌ته‌وه‌کانی
تر و حزب و دهسڵاتهکانیان به‌کاریان بێنن و به‌شێکی
زیاتر بۆ خۆیان بپچڕن!
ئه‌وه‌ی له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا بینیمان ئه‌وه بوو
که( ئازادی گه‌ل و نیشتمان و حوکمڕانی کورد) به‌شێک
له خه‌ڵکی کرد به کۆیله‌ی مافیاکان.
له بیست ساڵی ڕابردووش‌دا، به ته‌جروبه‌یه‌کی
ئاشکراتر، هه‌موومان شاهیدی ئه‌وه بووین، که چۆن
ئه‌و مافیایانه، سه‌روه‌ت و سامانی وڵات و ڕه‌نجی
ده‌یان ساڵه‌ی چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی کوردستانیان
به تاڵان برد و خستیانه سه‌ر کۆنتۆی خۆیان و
ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره ناوخۆیی و ناوچه‌یی و
جیهانی یه‌کان و بۆ فریودان و ترساندن و سه‌رکوت کردنی
چینی کرێکار و توێژه بهشخوراوهکانیش هه‌رچی یان
له‌ده‌ست هات، درێغی یان نه‌کرد و سڵیان له هیچ
دڕندایه‌تی یه‌ک نه‌کرده‌وه! ئه‌و سه‌رکرده
مافیایانه، ئاماده بوون هه‌موو ئه‌و هێزانه‌یان( که
به فێڵی ئازادی گه‌ل و نیشتمان و حوکمڕانی کورد)
ه‌وه، پێکیانهێنابوو، بۆ ترساندن و سه‌رکوتکردن و
کوشتنی که‌سانێک له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و
که‌رکوک و که‌لار و پیره‌مه‌گرون و شار‌و شارۆچکه‌کانی
کوردستان بخه‌نه گه‌ڕ، که بۆ به‌شێکی زیاتری ژیان و
ئازادی هه‌وڵیان ده‌دا، که‌چی هه‌ر ئه‌و سه‌رکردانه،
ده‌یان به‌ندوبه‌ستی شه‌ریکی و خزمه‌تکاری یان، له
باوه‌شی سه‌رکرده و سه‌رمایه‌دار و ده‌سڵاته
مافیاکانی نه‌ته‌وه‌کانی تردا، بۆ بڕێک ده‌سکه‌وتی
سیاسی و پاره‌ی زیاتر بۆ خۆیان ، ئیمزا کرد!
به‌م جۆره ئێمه شاهیدی ئه‌وه بووین که فێڵی
گه‌یشتن به ( ئازادی گه‌ل و نیشتمان و حوکمڕانی کورد)
حزبه مافیا ده‌سڵاتداره‌کانی دروستکرد و به‌شێکی
به‌رچاو له چینه چه‌وساوه و توێژه به‌شخوراوه‌کان
به کرده‌وه بوون به کۆیله‌ی مافیاکان! ( هه‌ڵبه‌ته
ئه‌م لێکدانه‌وه و حوکمه بۆ نه‌ته‌وه‌کانی تریش
هه‌روایه) لای ئه‌وانیش حزبی به‌عس و ئیسلامی یه‌کانی
ئێران و تورکیا و زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا، هه‌ر به‌م
فرتوفێڵه حزبه مافیا و ده‌سڵاته چه‌وسێنه‌ره‌کانی
خۆیان داسه‌پاندوه و چینه چه‌وساوه و توێژه
بهشخوراوهکانیان کردوه به دوژمنی یه‌کتر و هه‌ر
کاتێکیش به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان پێویستی کردبێت،
زۆر به ئازادی له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و سه‌رکردانه‌دا
کۆبوونه‌ته‌وه ، که نه‌ته‌وه‌کان به دوژمنی یه‌کتر
ده‌زانن و یه‌کتریان ماچ کردوه و پێکه‌وه دانیشتوون
و ده‌یان به‌ندوبه‌ست و ڕێکه‌وتنیان، به قازانجی
خۆیان و چینه دارا‌کان ئیمزا کردوه!
دوای چه‌ند ساڵێک و کاتێک که به کرده‌وه ده‌رکه‌وت،
که ئه‌و ده‌سڵاته‌ی( گوایه ده‌سڵاتی هه‌موو گه‌لی
کورده و ئازادی بۆ هه‌موو که‌سێک فه‌راهه‌م ده‌کات)
شتێک نی یه جگه له ده‌سڵاتی هه‌ندێک مافیا و
ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره ناوخۆیی و ناوچه‌یی و
جیهانی یه‌کان و به ئاشکرا و نهێنی، به پێی
یاساکانیان و به ملهوڕی، چینه چه‌وساوه و توێژه
به‌شخوراوه‌کان فریو ده‌دات، ده‌یانترسێنێت و
سه‌رکوتیان ده‌کات و ئه‌گه‌ر ئازادی یه‌ک به‌دیهاتبێت،
ئه‌وه‌یه که بۆ مافیا و سه‌رمایه‌دار و
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌دیهاتووه، تا به ئاره‌زووی دڵی
خۆیان خه‌ڵک بکوژن، کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان
بچه‌وسێننه‌وه، تا سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا تاڵان
بکه‌ن، تا ده‌رمان و خواردنی ئیکسپایه‌ری
سه‌رمایه‌داره ناوچه‌یی یه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا ساغ
بکه‌نه‌وه، تا زه‌وی کوردستان به تاڵان بده‌ن به
مافیا و سه‌رمایه‌داره ناوخۆیی و ناوچه‌یی یه‌کان و
ئاسانکاریشیان بۆ بکه‌ن تا توێژه که‌م ده‌رامه‌ته‌کان
بکه‌ن به (کرێنشینی خۆیان)!
له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر( به‌هه‌ر هۆ و به
هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت) توانی یان، به‌شداری یه‌کی جددی
و به‌رچاو بکه‌ن، له سه‌رنجڕاکێشانی(ئه‌و لاوانه‌ی
که له نه‌هامه‌تی یه‌کانی سایه‌ی ده‌سڵاتی مافیاکان،
ناڕازی بوون و به‌دوای به‌دیلێکدا ده‌گه‌ڕان، بۆ سه‌ر
شێوه‌یه‌کی تری ئازادی، که ئه‌ویش (ئازادی تاکی کورد)
بوو!
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌م(ئازادی!) هش
له‌گه‌ڵ (ئازادی گه‌ل و نیشتمان) دا هه‌مان
ناوه‌ڕۆکیان هه‌یه: له‌یه‌که‌میاندا، کۆمه‌ڵگای
کوردستان له (گه‌لێکی چوونیه‌ک پێکهاتووه و هیچ چین
و توێژێکی جیاواز و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی دژ به‌یه‌کی
تێدا نی یه) و وا داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر گه‌ل ئازاد بوو،
ئه‌وا هه‌موو که‌سێک وه‌ک یه‌ک ئازاد ده‌بێت و ئیتر
ئه‌و حکومه‌ت و داموده‌زگایانه‌ش که دروست ده‌بن و
ئه‌و یاسایانه‌ی که ده‌ری ده‌که‌ن، هه‌ر هه‌مووی وه‌ک
یه‌ک له خزمه‌تی هه‌موو که‌سێکدا ده‌بێت!
له دووه‌میشیاندا، وا داده‌نێت، که ده‌سڵات شتێکه
له سه‌روو هه‌موو تاکه که‌سێکه‌وه و که‌سه‌کان
هه‌موویان وه‌ک یه‌کن و ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی
ده‌سه‌ڵات و تاکه که‌س وشیار بن، ئه‌وا ئیتر ئازادی
تاک فه‌راهه‌م ده‌بێت! واته له‌هه‌ردوکیاندا(
کۆمه‌ڵگا له چینی جیاواز و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی
جیاواز پێکنه‌هاتوه و بیروباوه‌ڕ ودهسڵات و حزبه‌کان
له‌و چین و توێژانه‌وه سه‌رچاوه‌یان نه‌گرتوه و به
قازانجی یه‌کێک له‌وان و دژ به به به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کێکی تر یان ئه‌وانی تر ههڵناسوڕێن)!
ئه‌گه‌ر بیست ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندبێت، که
کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی بووه و
سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی حزبه‌کانی کوردایه‌تی
بۆ به‌ده‌سهێنانی هێزێکی مافیایی ( تا سیسته‌می
چینایه‌تی بپارێزن و بشتوانن سامانی کۆمه‌ڵگا تاڵان
بکه‌ن و بیخه‌نه سه‌ر حساباتی خۆیان و سه‌رمایه‌داران
و چینێکی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌مه‌ند له کوردستاندا
دروست بکه‌ن) و له گه‌یشتنیان به‌م ئه‌نجامانه‌دا،
سوودیان له کاریگه‌ری خه‌ڵه‌تاندنی چینه چه‌وساوه و
توێژه به‌شخوراوه‌کان به ( ئازادی گه‌ل و نیشتمان
وحوکمڕانی کورد) وه‌رگرتبێت، ئه‌وا ئێستا زۆر به
ڕوونی چینایه‌تی بوونی کۆمه‌ڵگای کوردستان دیاره و
هه‌موو که‌س به ئاشکرا ئه‌وه ده‌بینێت، که ئه‌و
چینه سه‌رمایه‌داره به دوای ئه‌وه‌وه‌ن که ئیتر
ئینسانه‌کان له کۆمپانیا و کارگه‌کاندا و له
چوارچێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا بچه‌وسێننه‌وه و له
ته‌مه‌ن و ڕه‌نجیان سه‌رمایه‌ی تر پێکه‌وه بنێن. خۆ
ئه‌گه‌ر تا ڕاده‌یه‌ک ده‌سبه‌رداری ئه‌وه بن که ئیتر
ئینسانه‌کان وه‌ک ئه‌ندامی حزبێکی مافیایی، بۆ
تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگا، به‌کاربێنن(
چونکه ئیتر هه‌موو شتێک تاڵانکراو ته‌واو بوو) و
ده‌سڵاته‌که‌یان هه‌ندێک له ئازادی یه‌کانی تاک
قه‌بووڵ بکات، ئه‌وا ئه‌م ئازادی یه ناکاته ئه‌وه‌ی
که چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان و لاوان، له
کۆیلایه‌تی ده‌زگا جاسوسی و پۆلیسی یه‌کان و کۆمپانیا
و کارگه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی یه‌کان و
سیسته‌می چیانیه‌تی ڕزگار بن!
ئه‌مه‌ش یانی( ئازادی تاکی کورد) فێڵێکی تری چینه
دارا‌کان( سه‌رمایه‌داران) ه بۆ قۆناغێکی تازه‌ی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری( که قۆناغی وه‌به‌رهێنان و
خستنه گه‌ڕی ئه‌و سامانه‌یه، که له قۆناغی
مافیاییدا به کاریگه‌ری فێڵی ئازادی گه‌ل و نیشتمان و
حوکمڕانی کورده‌وه، که‌وتوه‌ته ده‌ست چینه دارا‌کان
و مافیاکان)! ئایا لایه‌نگرانی تێزی ئازادی تاکی کورد
به‌مه ده‌زانن؟
گه‌یشتن به‌و ڕاستی یه زۆر ئاسانه، چونکه ئه‌گه‌ر
هێشتا له کوردستان ئه‌مه بیست ساڵی به‌سه‌ردا
تێنه‌په‌ڕیوه و ئه‌م فێڵه ته‌جروبه نه‌کرابێت،
ئه‌وا له وڵاتانی ئه‌وروپا تا ڕاده‌ی میسالی ترین و
نمونه‌یی ترین( ئازادی تاک) هه‌یه و هه‌موو ئه‌و
ئازادی یانه‌ی که نوسه‌رانی ڕه‌هه‌ند خه‌ویان پێوه
ده‌بینن، به‌دی هاتوون و به ڕه‌سمی ناسراون. به‌ڵام
ئایا ئه‌م ئازادی یه توانیویه‌تی کرێکاران و
کارمه‌ندان و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌کادیمی
و خاوه‌ن پیشه گرنگه‌کان، له (کۆیله‌تی کۆمپانیا و
کارگه‌کانی سه‌رمایه‌داران و سیاسه‌ت و کارکرده‌کانی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری) ڕزگار بکات؟
ئێستا له‌و وڵاتانه ، ئازادی تاک و سیسته‌می
دیموکراتی و چی و چی جێگیر و به‌رجه‌سته بووه و
ده‌یان ساڵ ته‌مه‌نیانه، ئایا هیچ کام له‌و
نوسه‌رانه ده‌توانن( ئازادی ڕاسته‌قینه: ئازادی
یه‌کی ئینسانی) له پۆلیسێکدا ببینن، که به شه‌ق
هه‌ڵده‌داته سه‌ری خۆپیشانده‌رێک که بۆ باشتر کردنی
ژیان هاتوه‌ته سه‌رجاده؟ ئایا ده‌توانن ئه‌و ئازادی
یه له کرێکارێکدا، له کارمه‌ندێکدا، له دوکتۆر و
ئه‌کادیمی یه‌کدا ببینن، که هه‌ر ڕۆژی دوای
سه‌رکه‌وتنی ئه‌و حزبه‌ی که خۆی ده‌نگی پێداوه( بۆ
ئه‌وه‌ی ببێته هێزی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان، ببێته
خاوه‌نی هه‌موو پۆسته‌کانی حکومه‌ت) تا ده‌گاته چوار
ساڵی تر،که له پلان و به‌رنامه سه‌راسه‌ری یه‌کانی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و پلان و به‌رنامه
تایبه‌ته‌کانی خاوه‌نکاره‌که‌ی خۆی بترازێت و ئه‌و
هێڵه سوورانه ببه‌زێنێت که بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی هێزی
کاری ئه‌و کێشراون( وه‌ک کرێی دیاریکراو، سه‌عاتی کاری
دیاریکراو و ته‌نانه‌ت زیاتریش)؟ ئایا ئه‌م ئازادی
تاکه، توانیویه‌تی ئینسانه‌کان له بچوکبوونه‌وه و
بێئیراده‌یی ڕزگار بکات؟ ئایا په‌رله‌مانتارانی یۆنانی
وا لێکرد هه‌وڵ بۆ برسی کردن و زیاتر ههڕهکاندن
وبێکارکردنی کرێکاران و کارمه‌ندان و لاوان نه‌ده‌ن؟
به‌م پێیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له ئه‌وروپا،
به‌هێز بوونی لایه‌نگرانی(ئازادی تاک) وای کردوه، که
ئینسانه‌کان، نه‌بنه کۆیله‌ی حزبه مافیاکان و
مافیاکان ناتوانن به ڕه‌سمی ده‌سڵات بگرنه‌ده‌ست ،
به‌ڵام ئه‌م به‌هێزبوونه، نه‌یتوانیوه زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری ئینسانه‌کان( چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان و
لاوان) له کۆیله‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی( کۆمپانیا و
کارگه‌کانی سه‌رمایه‌داران و داموده‌زگا
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات) ڕزگار بکات!
له کۆتاییدا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه
بده‌م که له‌م دواییه‌دا و به دیاریکراوی، دوای
ئه‌وه‌ی که گه‌مه سیاسی یه‌که‌ی( مه‌لا به‌شیر و
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ئیسلامی یه‌کانی کوردستان) و
ڕفاندن و کوشتنی دڕندانه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی لاو(سه‌رده‌شت
عوسمان) بوو به زه‌نگێکی ڕاچڵه‌کێنه‌ر بۆ به‌ئاگا
هێننانهوهی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستان، زۆرێک
له نوسه‌ره دیاره‌کانی لایه‌نگری تێزی ئازادی تاکی
کورد( که نوسه‌ره‌کانی ڕه‌هه‌ند، به‌رجه‌سته
ترینیانن و خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی دیارن له‌و
بزوتنه‌وه‌یه‌دا) والێکرد به ئاشکرا و به هه‌ندێک
(خۆپارێزی یه‌وه) بکه‌ونه سه‌نگه‌ری به‌رگری کردن
له ئازادی ڕاده‌ربڕین (هه‌ڵبه‌ته به پێوه‌ری خۆیان)
و ته‌نانه‌ت نه‌شیانتوانی ( بێ‌ئومێد بوونی خۆیان) له
سه‌رگرتنی هه‌وڵه‌کانیان ڕانه‌گه‌یه‌نن( نوسینه‌کانی
به‌ختیار عه‌لی و مه‌ریوان وریا قانع، سه‌باره‌ت به
کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان، به ڕوونی ئه‌مه نیشان
ده‌ده‌ن) .
به واته‌یه‌کی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌م
نوسه‌رانه، به‌و ئازادی یه‌ش ڕازین که ئینسان، له
کۆیلایه‌تی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، له وڵاتانی
ئه‌وروپا به‌ده‌ستی هێناون، به‌ڵام نه مافیا ئیسلامی
یه‌کان و نه ده‌سڵاتداره‌تی مافیا سه‌رمایه‌داره‌کانی
کوردستان، ئاماده نین ئه‌وه‌ش هه‌بێت!
ئه‌مه‌ش ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌و ڕێگه‌یه ده‌خاته
به‌رده‌م ئه‌و به‌شه له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی
یه‌وه ( که گیرۆده‌ی وه‌همی ئازادی تاکن) که هه‌رچی
زووه، له بازنه‌ی ئه‌و وه‌همه بترازێن و ئاواتی
خۆیان بۆ ئازادی به بیروباوه‌ڕی یه‌کسانیخوازی و
شۆڕشگێڕانه‌ی چینێکی تری کۆمه‌ڵگاوه گرێ بده‌ن، که
وشیار بوونه‌وه و ڕێکخراوبوونی ئه‌و، تاقه زامنکه‌ری
فراوانکردنی ئازادی و پاراستنیه‌تی، ئه‌ویش ته‌نیا
چینی کرێکاره، که هیچ قازانجێکی له نه‌بوونی ئازادی
و ترساندن و سه‌رکوتدا نی یه. له ڕووی زانینه‌وه،
هیچ شتێک له‌وه ڕوونتر نی یه، که ترساندن و سه‌رکوت
هه‌میشه، له بیروباوه‌ڕ و سیاسه‌ت و کارکردی ئه‌و چین
و توێژانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که به‌رژه‌وه‌ندی
یان له مانه‌وه‌ی سیسته‌می چینایه‌تیدایه. زۆر به
ئاسانیش ده‌توانرێت ئه‌وه ببینرێت، که قازانجه‌کانی
نه‌بوونی ئازادی ده‌چێته سه‌ر کۆنتۆی کام چین و
توێژه‌وه؟! 24.05.2010
|