مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ر( ئیمزا کۆکردنه‌وه‌) کێشه‌ی تێکه‌وت!

  

ئامانج پیرۆت



سه‌رچاوه‌یه‌ک پێیڕاگه‌یاندم، هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو به‌ که‌مپینی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌، ڕازی نین و وتویانه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ باشی نازانین:
1. یه‌کگرتوو، تا ئێستا ده‌یان جار ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردوه‌، که‌ له‌ %95 ی خه‌ڵکی کوردستان موسڵمانن و هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کانیشمان پشتی به‌م قه‌ناعه‌ت و ئیدیعایه‌ به‌ستووه و وامان له‌ خه‌ڵک گه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ پیرۆزی یه‌ لای ئه‌و له‌ %95 ه‌ش پیرۆزی یه‌! به‌م مانایه‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌ 2 ملیۆن ئیمزا هه‌یه‌. ئایا ده‌توانین ئه‌وه‌نده‌ ئیمزا کۆبکه‌ینه‌وه‌؟ خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شتوانین، ئه‌وه‌ هه‌م خۆمان ڕسوا ده‌که‌ین و هه‌م ئیسلامیش!
2. ئایا نابێت له‌وه‌ بترسین که‌ سبه‌ینێ ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمزا ده‌که‌ن نانبڕاو بکرێن؟ دوایی ناکه‌وینه‌ به‌ر گله‌یی و ته‌نانه‌ت تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌شیان؟ خۆ ناشکرێت ئه‌و ئیمزایانه‌ نه‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی خه‌ڵک و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن!
3. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌م شکسته‌مان به‌سه‌ر ئیسلامدا هێنا، ناکه‌وینه‌ به‌ر هێرشی حزب و گروپه‌ ئیسلامی یه‌کانی تر؟ چونکه‌ ئێمه‌ گره‌ومان به‌و سامانه‌ دینی یه‌وه‌ کرد که‌ تا ئێستا بۆ که‌س مه‌علوم نه‌بوو چه‌نده‌. ئێستا ئێمه‌ به‌ ڕه‌قه‌م که‌شفی ده‌که‌ین! ناڵێن کێ ئه‌م هه‌قه‌ی پێدابوون؟

هه‌ر له‌ په‌یوه‌ند به‌ نانبڕینه‌وه‌ یه‌کێکیان ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ که‌ گومانی له‌و ئه‌ندامانه‌ش هه‌یه‌ که‌ به‌رگری له‌و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌یه‌ ده‌که‌ن، چونکه‌ به‌وه‌ ده‌کات ده‌ستی پارتی له‌ پشتیه‌وه‌ بێت و بۆ ئه‌وه‌ وا بکات هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌نگداندا( به‌ نهێنی ده‌نگیان داوه‌) ئێستا خۆیان ئاشکرا بکه‌ن و تووشی نانبڕین ببن!

سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵێت:
هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌وه‌یان نه‌شارده‌وه‌، که‌ هه‌ر کاتێک بیانه‌وێت، بیانوویه‌ک دروست ده‌که‌ن و که‌مپینه‌که‌ ڕاده‌گرن!

ئه‌وه‌ی تا ئێره‌ خوێندتانه‌وه‌، زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بوو. ئێستاش من(ئامانج) ئه‌م تێبینی یانه‌ ده‌خه‌مه‌ ڕوو و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌کانیش ده‌که‌ین:
1. دره‌نگ یا زوو یه‌کگرتوو به(‌ درۆ) یه‌ک ئه‌و که‌مپینه‌ ڕاده‌گرێت و دووریش نی یه‌، هه‌ندێک حزب و داموده‌زگاش له‌و پینه‌و په‌ڕۆدا یارمه‌تی بده‌ن و فریای بکه‌ون.
2. ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو بشتوانێت، به‌ یارمه‌تی ئاغاکانی( ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و تورک و جمهوری ئیسلامی) به‌ ڕواڵه‌ت بڕێک له‌و زه‌خیره‌یه‌ کۆ بکاته‌وه‌، که‌ ناسیۆنالیزمی کورد و حزبه‌کانی به‌ سه‌رکوت کردنی چینی کرێکار و بیروباوه‌ڕی ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی، بۆیان ئاماده‌ کردوه‌، کۆ بکاته‌وه‌، ئه‌وا زۆر کورت خایه‌ن ده‌بێت.
3. ئه‌گه‌ر نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان، زیاتر پێدابگرن له‌ خواسته‌کانیان و ته‌سلیم نه‌بن، یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌رچی خێراتر دابه‌ش ده‌بێته‌وه‌ به‌سه‌ر حزبه‌ ئیسلامی یه‌کانی تردا. 04.05.2010

‌amang70@hotmail.de


 

           

 

06/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com