ئه‌مه‌نستی کار له‌سه‌ر کوردستانی عیراق ده‌کات
 

  

 



له‌په‌یوه‌ند به‌و یاداشته‌ی که‌ له‌خۆپیشاندانی رۆژی 18.05.2010 له‌به‌رده‌م ڕێکخراوه‌ی ئه‌مه‌نستی له‌ سویسرا به‌رێوه‌چوو، بۆ به‌دواچوون به‌دوای تیرۆری سه‌‌رده‌شت عوسمان دا ، به‌ڕیز ئالان بۆڤارد له‌ نامه‌یه‌کیدا بۆ لایه‌نه‌کانی به‌شدار بوو نووسیویه‌تی:
1.له‌ ئیستادا ئه‌مه‌نستی چالاکی سه‌ر‌هێل ده‌ست پێکردوه‌ له‌دژی کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان و هێرش بردنه‌کان و تۆقاندنه‌کان له‌ دژی رۆژنامه‌نوسان. که‌ به‌4 زمانه به‌م لینکه‌:
 http://www.amnesty.org/en/appeals-for-action/investigate-attacks-journalists-kurdistan-region-iraq
2.ئیمه‌ نامه‌یه‌کمان ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردوه‌، داوامان لێکردون که‌ له‌لیكؤلێنه‌وه‌یه‌کی خێراو بێلایه‌ن له‌مه‌ڕ ڕووداوی کوژرانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ستپێبکه‌ن.
3.له‌مانگی 4 دا ئیمه‌ ڕاپۆرتیکمان ده‌رباره‌ی ئه‌و هیرشانه‌ی کراونه‌ته‌ سه‌ر خه‌لکانی مه‌ده‌نی بڵاوکردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر عیراق که‌ به‌شیکی له‌سه‌ر کوردستانه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ ته‌نها به‌ زمانی ئینگلیزییه‌.به‌م لینکه‌:
1. http://www.amnesty.org/en/library/info/MDE14/002/2010/en
4. له‌ماوه‌ی داهاتوو، که‌ پێده‌چێت بکه‌وێته‌ هاوینه‌وه‌، ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر زیندانه‌ ننهێنیه‌کان له‌ کوردستان بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌. ئه‌م ڕاپۆرته‌ به‌ که‌مینیێ چالاکی پۆست کارت به‌ڕێوه‌ ده‌بڕێت.
5.چه‌ند نامه‌ی تایبه‌تمان بۆ حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان ناردووه‌ سه‌باره‌ت به‌و پیشیلکارییانه‌ی که‌ له‌دژی پیشێلکاری مافی مرۆڤ پیاده‌کراون.
ئیمه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی دی به‌به‌رده‌وامی ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌..
لایه‌نه‌کانی به‌شدار له‌خۆپیشاندانی 18.05.2010
1.فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران.سویسرا 2.بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. ئه‌نجومه‌نی سویسرا3. حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق/کۆمیته‌ی سویس.، 4.ڕێکخراوی سویسرای حزبی شیوعی کوردستان 5.ڕێکخراوی چاوێری کوردۆساید-چاک /کۆمیته‌ی سویسرا.
21.05.2010

 

           

 

22/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com