ئاماده‌بوانی به‌ڕێز سه‌ره‌تا به ناوی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانه‌وه به‌خێرهاتن و ده‌ستخۆشانه‌ی
زۆرتان لێده‌که‌ین بۆ به‌شداریتان له خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆدا،
که له دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان به‌ڕێخراوه.
گه‌رچی ئه‌مڕۆ ئێمه لێره به ژماره که‌مین و ته‌نها
30 بۆ 35 که‌سین، به‌ڵام دڵنیابن له‌وه‌ی که ئێوه
نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردستان ده‌که‌ن که
ده‌نگیان له دژی ئه‌م تاوانه هه‌ڵبڕیوه،
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ئێوه له‌م ئیواره‌یه‌دا له
شاری سیدنی، هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕێپێوان و شه‌پۆلدانی
تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌م کوشتنه دڕندانه‌یه‌ی سه‌رده‌شتدا، هاوکاته له‌گه‌ڵ
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ڕه‌وه‌ندی کوردی له زۆربه‌ی
وڵاتانی دنیادا.
ئێمه پارتی دیموکراتی کوردستان و مه‌سعود بارزانی که
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خۆیان سه‌پاندووه به سه‌ر شاری هه‌ولێردا
به لێپرسراوی سه‌ره‌کی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان
ده‌زانین.
سه‌رده‌شت له چواری ئه‌م مانگه‌دا له‌و شاره‌ی که
پارتی به ئه‌مینترین شاری عێراق ناوی ئه‌بات به‌به‌رچاوی
پیاوانی ئاسایشه‌وه ده‌ڕفێندرێت و دوو گولله به‌ناو
ده‌مییه‌وه ده‌نرێت و پاشان لاشه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی
هه‌ولێر فڕێده‌درێت.
به دوای ئه‌م تاوانه‌دا، له پاش ئه‌وه‌ی تووڕه‌یی خه‌ڵکی
کوردستان به‌گشتی و لاوان و قوتابیان و ڕۆژنامه‌نووسان
و ڕۆشنبیران به تایبه‌تی به‌رزده‌بێته‌وه، له پاش
ئه‌وه‌ی میدیا گه‌وره‌کانی دنیا هه‌واڵی تیرۆری سه‌رده‌شت
و خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین بڵاوده‌که‌نه‌وه،
جا ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی پارتی به هه‌واڵێکی کورتی چه‌ند
دێڕی خه‌به‌ری تیرۆری سه‌رده‌شت بڵاوده‌کاته‌وه و ته‌نها
وه‌ک خوێندکارێک ناوی ئه‌هێنێ. به‌ڵام سه‌رده‌شت هه‌ر
خوێندکار نه‌بوو، به‌ڵکو ڕۆژنامه‌نووسێکی ڕه‌خنه‌گریش
بوو که به نووسینه که‌مه‌کانی سه‌رانی پارتی ناڕه‌حه‌ت
کردبوو. سه‌رده‌شت گه‌نجێکی دڵ پڕ له هیوا بوو که
خۆشبه‌ختی نه‌وه‌کانی داهاتوو وه ئاینده‌ی برا بچووکه‌کانی
کردبووه خه‌بات و ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی.
پارتی دیموکراتی کوردستان که چه‌ندین ڕۆژه خۆی کڕ
کردووه له به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه و ئه‌و
هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ڕه‌وه‌ندی
کوردی له ده‌ره‌وه، ته‌نها دوێنێ و له پاش 9 ڕۆژ به‌یانی
مه‌کته‌بی سیاسی بڵاوده‌کاته‌وه، که زۆر هه‌ڕه‌شه
ئامێزانه نووسراوه و به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵکی کوردستان له دژی تیرۆری سه‌رده‌شت ئه‌ڵێت ئه‌وه
بۆ تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمانه، هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت
خۆپیشاندانه‌کان بۆ تۆقاندنی خه‌ڵکی کوردستانه، ئایا
به ڕاست تیرۆری نه‌یاران و ده‌سه‌ڵاتی میلیشییایی
تۆقێنه‌ره یان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک.
پارتی زۆر چه‌واشه‌کارانه له به‌یانه‌که‌یاندا
تیرۆری سه‌رده‌شت به پیلان له دژی خۆیان ناوده‌بات.
سه‌ردێڕی به‌یانه‌که‌ی (م.س) پارتی ئه‌ڵێ (ئه‌م پیلانه
و داڕێژه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی له گۆڕده‌نێین). واته
پارتی که له پاش 9 ڕۆژ له ژێر فشاری تووڕه‌یی خه‌ڵکی
کوردستاندا به‌یانی (م.س) بڵاوده‌کاته‌وه، به‌یانه‌که‌یان
بۆ ئه‌نجامده‌ران و نه‌خشه‌کێشانی بکوژانی سه‌رده‌شت
نییه، به ڵکو له دژی خۆپیشانده‌ران نووسیویانه و
ئه‌ڵێن له گۆڕیانده‌نێین.
ئیتر ئه‌م جاره تیرۆری سه‌رده‌شت خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه
له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، ئه‌گه‌ر دوێنێ ده‌سه‌ڵاتداران
توانیان خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن ده‌رباره‌ی تیرۆری
سۆرانی مامه حه‌مه و عه‌بدلستار شه‌ریف له شاری که‌رکوک،
ئه‌وا ڕفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت له ناو شاری هه‌ولێردا
ئیتر گومانێکی له‌لای خه‌ڵکی کوردستان نه‌هێشته‌وه که
ده‌سه‌ڵاتداران له‌پشت ئه‌م تاوانانه‌وه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی مشه‌خۆری کوردستان که له سایه‌ی هه‌ڵڵوشینی
داهاتی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی سه‌پێندراویاندا
هه‌رچی زیاتر قڵشتی نێوان ئه‌وان و خه‌ڵک به‌رین بووه،
ئه‌یانه‌وێت به تۆقاندن و له‌ناوبردنی ڕه‌خنه‌گران و
نه‌یارانیان درێژه به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی خۆیان بده‌ن.
به‌ڵام سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ خه‌ڵکی
کوردستانه و ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌م کارانه‌یان خۆیان
له ڕۆژی مه‌رگیان نزیک ده‌که‌نه‌وه.
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌بێت درێژه‌ی هه‌بێت،
تا فشاری واقیعی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی مشه‌خۆری
کوردستان داده‌نێت، ڕێگای ڕزگاربوون له تیرۆر و
ئینسانکوژی، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه له
کوردستان له ڕێگه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵکه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی وه‌لابنێت و ژیانێکی ئارام و ئازاد و یه‌کسان
بۆ کۆمه‌ڵگه دابین بکات.
عامر سابیر
asabir79@hotmail.com
14/5/2010
|