له کوردستانی "ئازاد" دا، که سه‌رانی به‌رده‌وام
و بێشه‌رمانه، هه‌میشه باس له کراوه‌یی و
ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌که‌ن، له ماوه‌ی ئه‌م 19
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کورددا، چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس،
نووسه‌ر، ده‌نگی جیاواز، که دوایینیان سه‌رده‌شت
عوسمان بوو، کوژراون. بێجگه له کوشتن، ده‌یانی
دیکه، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ کراوه، تۆقێنراون
و ترسێنراون. من ناڵێم ئه‌وانه‌ی کوژراون، ده‌سه‌ڵات
کوشتوونی، لێ ئه‌وان، به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاته‌وه،
یا له لایه‌ن خه‌ڵکانێکی گرێدراوی ده‌سه‌ڵاته‌وه،
یا له لایه‌ن که‌سانێک له نێو ده‌سگایه‌ک له ده‌سگاکانی
ده‌سه‌ڵاتدا، کوژراون. له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
هه‌ر پاساوێکیشی بۆ بهێنرێته‌وه، کوشتنی ئه‌وان،
ته‌نێ یه‌ک هۆی هه‌یه، جیاوازیی بیروڕا و ڕه‌خنه
له ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسان.
ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌موو جڤاکێکی ئه‌م جیهانه‌دا،
نیشانه‌ی پێشکه‌وتن و کراوه‌یی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه.
ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و ئازادییه، نیشانه‌ی
ڕاستگۆیی ئه‌و سیستمه سیاسییه‌یه، که کارگێڕیی
هه‌ر وڵاتێک وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ. ئه‌گه‌ر میدیا ده‌سه‌ڵاتی
چواره‌م بێت، وه‌ک ده‌گوترێ، ئه‌وا ئه‌گه‌ر له سێ
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تر، قانووندانان، جێبه‌جێکردن و
دادوه‌ری، گرنگتر نه‌بێت، هیچی له‌وان که‌متر نییه.
ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادییه‌کی ڕه‌هایه و ته‌واوی
لایه‌نه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه. له سیستمێکدا،
له جڤاکێکدا، که باوه‌ڕی به ئازادی ڕاده‌ربڕین
هه‌بوو، هه‌موو شتێک، که به بیردا دێت، ده‌خرێته
ژێر پرسیاره‌وه و خه‌ڵک بۆیان هه‌یه، بێ هیچ
سنوور و سانسۆرێک، قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و بیروباوه‌ڕی
خۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌ربڕن. ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات
و ده‌سه‌ڵاتداران، ئایین، کۆمه‌ڵگه، هزر، فه‌رهه‌نگ
و هه‌موو پیرۆزیی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ژیان،
بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ئازادییه‌یه. که
مرۆڤ یا میدیاکاران، له هه‌ر جڤاکێکدا، به بێ
ترس له نانبڕین و ڕاونان و سزا و چاولێسوورکردنه‌وه
و تۆقاندن و کوشتن، توانییان ئه‌و ئازادییه پیاده
بکه‌ن، ئه‌وه ده‌کاته ئه‌وه‌ی، که ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه
له‌شساغه و چ کێشه‌یه‌کی ڕاده‌ربڕینی نییه و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یشی(چ
له باری سیاسییه‌وه یا ئایینی و هزری) هێنده سه‌قامگیره
و هێنده له‌سه‌رپێی خۆی ڕاوه‌ستاوه، چ باکی نییه
و له هه‌مان کاتیش‌دا، ته‌واوی ئه‌و ڕه‌خنه و
بۆچوون و سه‌رنجانه، وه‌ک هاندان و هۆشیارکردنه‌وه
و وه‌ئاگاهێنانه‌وه ده‌زانێت. ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له
جڤاک و ده‌سه‌ڵات و ئایین و سه‌رخانی وڵاتێک ده‌گرێ،
له پێناوی چاککردنی ڕه‌وشی ئه‌و وڵاته‌دا، وه‌ها
کارێک ده‌کات. وه‌ها که‌سێک ده‌یه‌وێت جڤاکێکی چه‌قبه‌ستوو
و مێشکێکی داخراو بشڵه‌قێنێ و گه‌ره‌کیه‌تی
تاریکستانێک ڕۆشن بکاته‌وه و گۆڕینێک بهێنێته
گۆڕێ. ئه‌وه‌ی وه‌ها کارێک ده‌کات، ده‌نگێکی
جیاوازه، ده‌نگێکه ده‌ربڕی هه‌ستی زۆرینه‌ی خه‌ڵکه،
ده‌نگێکه باس له نه‌هامه‌تی و نادادی و ئازاری
مرۆڤ ده‌کات. ده‌مکوتکردن و کڵۆمکردن و کپکردنه‌وه‌ی
ده‌نگی جیاواز، به‌شێکه له فه‌رهه‌نگی دیکتاتۆری
و ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌ر. ده‌سه‌ڵاتێک، هه‌میشه،
ته‌نێ چاوه‌ڕوانی په‌سن بێت، ده‌سه‌ڵاتێکی بێ‌گیان
و مردووه. ده‌سه‌ڵاتێک، هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانی ئه‌وه
بێت خه‌ڵک، به خراپی و ناڕه‌وایی و نادادی و ناته‌واوی
و هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵی و ته‌واوی شته دزێو و قێزهوهنهکانیشیدا
هه‌ڵبڵێت، ده‌سه‌ڵاتێکه، ترسه‌نۆک و دژ به
خواستی خه‌ڵک.
سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له کوردستان، وشترمه‌ل ئاسا،
سه‌ری خۆیان له بن لم ناوه و خۆیان نه‌با ده‌که‌ن
له باری ژیانی خه‌ڵک، خه‌ڵکانی ده‌رێی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات
و له‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا ده‌گوزه‌رێ، ده‌نا
زۆرینه‌ی خه‌ڵک له ڕه‌وشی کوردستان و له هه‌ڵسوکه‌وت
و هه‌ڵوێست و گوتاری سیاسه‌تکاران و به‌رپرسانیان،
ناڕازین و دژ به سیاسهتیانن. ئه‌وه‌ی ڕوومه‌ت و
سه‌روسه‌کوتی ئه‌وان(ده‌سه‌ڵاتداران) ده‌ڕازێنێته‌وه
و ئارایشت ده‌کات، ئه‌و له‌شکره مشه‌خۆر و له‌میش
و هه‌لپه‌رست و چڵیسهی "ڕۆشبیر" و "نووسه‌ر" و "ڕۆژنامه‌نووس"ه
قهڵهمفرۆشانهیه، که پاشاخوڕی ده‌سه‌ڵات ده‌خۆن
و له‌سه‌ر خوانی ده‌سه‌ڵات ده‌له‌وه‌ڕێن. ده‌سه‌ڵات
و ئه‌و له‌شکره ڕهدووکهوتووهیشی، له ده‌نگه
جیاوازه‌کان زه‌نده‌قیان ده‌چێ و له‌وه ده‌ترسن،
هه‌موو عه‌یب و کێماسی و کاره خراپه‌کانیان
بخرێنه به‌ر باس و ڕوومه‌ته دزێوه‌کانیان بۆ خه‌ڵک
ههڵماڵرێن، هه‌ربۆیه هه‌میشه له کۆششدان بۆ
تاساندنی ئه‌و ده‌نگانه و له‌نێوبردنیان.
ده‌سه‌ڵات له هه‌موو جێیه‌کی ئه‌م جیهانه، به‌رپرسه
له ته‌واوی ورد و درشتی شتگه‌لێک، که له وڵات‌دا
ڕووده‌دات. ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه له بزربوونی
مریشکێکه‌وه تا ده‌گاته پاراستنی سه‌ر و ماڵی ته‌واوی
دانیشتووانی وڵات. که ڕووداوێک ده‌قه‌ومێ، ده‌سه‌ڵات
ده‌بێ هۆکاره‌که‌ی بزانێت و بچێته بنجوبناوانییه‌وه
و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانیش، وه‌ک به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی
جیهان، ئه‌و بهرپرسیاریهتییهیان له ئه‌ستۆیه.
کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان و پێشتریش سۆرانی مامه‌حه‌مه
و عه‌بدوسسه‌تتار تاهیر شه‌ریف و سه‌ربه‌ست مه‌حموود،
ده‌ستخستنه ناقڕه و کپکردنی ده‌نگگه‌لێکی
جیاوازه، شکاندنی قه‌ڵه‌مه، دڕین و سووتاندنی
کاغه‌ز و ڕۆژنامه و کتێبه، تیربارانکردنی ڕه‌خنه‌یه،
کوشتنی وشه‌یه، هه‌ڵواسینی په‌یڤه، له‌سێداره‌دانی
ئازادیی ده‌ربڕینه، که ته‌نێ له په‌نای ده‌سه‌ڵاتێکی،
لهڕهخنهترساو، لهپرسیارترساو، له‌ڕاستگۆیی ههترهشچوودا
ئه‌نجام ده‌درێ. ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌بێ
باش له‌وه تێبگه‌ن که: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مامه‌حه‌مه‌ییان
بۆ ده‌کات و ماستاویان بۆ سارد ده‌کاته‌وه و مه‌راییان
بۆ ده‌کات و پێیان ناڵێ ڕووتن و به پۆشته ناویان
ده‌بات و سه‌ریان بۆ داده‌نه‌وێنێت، له ترسا و له
برسا و بۆ گیرفانپڕکردن، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌کات، ده‌نا
هه‌ر که باریان لار بوو، که‌س به ده‌وری خۆیانه‌وه
نابینن و سبه‌ی لێیان ده‌خوێنن و نه‌فره‌تیان لێ
ده‌که‌ن.
ورووژاندنی پرسیار و ڕه‌خنه‌گرتن، نیشانه‌ی
زیندوویی جڤاکه و نه‌بوون و تاساندنیشی ده‌کاته
مردوویی کۆمه‌ڵگه. کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، که نه‌توانرێ
پرسیاری تێدا بکرێ و ڕه‌خنه‌ی تێدا بگیرێت، هه‌رگیز
ناکرێ ناوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زیندووی لێ بنرێ. وه‌ها
جڤاکێک ده‌بێ له ڕه‌گه‌وه بگۆڕدرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانیشی
وه‌ک هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ی هاووڵاتی ئه‌و وڵاته،
مل بۆ قانوون که‌چ که‌ن و سه‌ر بۆ ڕه‌خنه دانه‌وێنن،
ده‌نا خوێنی سه‌رده‌شت عوسمان و شه‌هیدانی دیکه‌ی
ڕێگه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین، هه‌میشه وه‌ک گه‌واڵه
هه‌ورێکی تووڕه به سه‌ر سه‌ریانه‌وه دێت و ده‌چێ
و نه‌فره‌تیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت.
9-5-2010
|