مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له
13/5/2010 به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رهه‌ق به کاردانه‌وه
جۆراوجۆره‌کانی شه‌قامی کوردستان له‌هه‌مبه‌ر تیرۆر
کردنی ڕۆژنامه‌نووسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان بڵاو
کرده‌وه. به‌یاننامه‌که به چه‌مک و شێواز و
ناوه‌رۆکه‌وه وه‌رچه‌رخانێکه بۆ دواوه و دابڕانێکه
له گوتار و ئاکار و کرداری ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی
پارتی(به‌تایبه‌ت دوای 2003). ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی
پارتی ده‌کرێت له سێ تێز دا کورت بکرێنه‌وه: تێزی
پارتی پێشڕه‌و و وقائیدی زه‌روره، تێۆری پیلانگێڕی،
وه تێزی به خائین (ته‌خوین) له‌قه‌ڵه‌م دانی
ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌کان، ئه‌م سێ تێزه‌ش
به‌سه‌ریه‌که‌وه سێکوچکه‌ی حوکمڕانی رژێمه
شمولیه‌کان پێک ده‌هێنن.
دێڕی یه‌که‌می به‌یاننامه‌که به "سه‌رکه‌وتن و
پێشکه‌وتنه یه‌ک له دوایه‌که‌کان" له "ماوه‌ی
ساڵانی ڕابردوودا" ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌م "سه‌رکه‌وتن
و پێشکه‌وتنانه" هه‌موو بواره‌کانی ژیان و ژیاری
کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌گرێته‌وه له‌وانه‌ش "سیاسی و
ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی" وه "سه‌قامگیری
باری ئاسایش و ئه‌منیه‌ت". ئامانجی به‌یاننامه‌که له
قه‌به کردن و زه‌به‌لاح وێناکردنی دهسکهوتنهکان
به که‌ره‌سته کردنیه‌تی وه‌ک جومگه‌ی پێکه‌وه
گرێدانی سێ تێزه‌که، که به‌یاننامه‌که وه‌ک سێ
پایه یان هه‌ڵقه‌ی له پچڕان نه‌هاتوو بۆ سیسته‌می
حوکمڕانی کوردستان به‌رجه‌سته‌ی کردووه.
یه‌که‌م تێز، ڕۆڵی ئه‌فسانه‌یی کاک مه‌سعود بارزانی و
پارتییه. به‌یاننامه‌که فه‌زڵی "سه‌رکه‌وتن و
پێشکه‌وتنه‌کان" له پارتی و له‌سه‌رووی پارتیشه‌وه
له کاک مه‌سعود دا کورت ده‌کاته‌وه. به گوێره‌ی
به‌یاننامه‌که پارتی و بارزانی نه‌ک هه‌ر له
"پێشه‌وه‌ی به‌دی هاتنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ن" به‌ڵکو
"داینه‌مۆی" ئه‌و "ێشڤهچوون و گه‌شه کردنهشن". ئه‌و
ڕۆڵه "پێشڕه‌و"یه‌ی "پارتی" و "سه‌رۆکی هێژا"، هێنده
به‌رفراوانه سنووری کوردستان ده‌به‌زێنێت و ده‌چێته
سه‌ر "ئاستی ...عێڕاق و ناوچه‌که و کۆمه‌ڵگای نێو
ده‌وڵه‌تی". بێجگه له‌وه، ئه‌و ڕۆڵه هه‌ر له
بونیاد نان و به‌رقه‌رار کردنی حکومه‌تی هه‌رێم دا
قه‌تیس نامێنێت، به‌ڵکو له کاتی مه‌ترسیش دا هه‌ر
پارتی و بارزانین "ئه‌زمونه‌كه‌مان له‌و جه‌نجاڵی و
ئاڵۆزیانه رزگار ده‌كه‌ن" كه دوژمنانی گه‌له‌که‌مان
"ده‌یانه‌وێ له‌م هه‌رێمه ئارام و پێشكهوتووهماندا
به‌رپای بكه‌ن."
ئه‌گه‌ر دیوێکی ئه‌م ئایدیایه پاسیڤ کردن و
سڕینه‌وه‌ی ڕۆڵی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و به
کارتۆنی کردنی هێز و ڕێکخراوه سیاسی و جڤاکیه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی پارتی و نه‌خوێندنه‌وه و ناچیزه کردنی
ڕای گشتی کوردستانی بێت، ئه‌وا دیوه‌که‌ی تری به
پێشڕه‌و کردنی پارتی و به (قائیدی زه‌روره) کردنی
بارزانییه. بێ به‌ها کردنی ڕۆڵی کاره‌کته‌ره‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پارتی و بارزانی و ته‌نانه‌ت به
خائین پیشان دانی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پارتی دان
(که دواتر ڕوونی ده‌که‌مه‌وه) به‌جۆرێکه ئه‌گه‌ر
کاک مه‌سعود و پارتی نه‌بن ئه‌وا کوردستان به خاک و
وڵات و حکومه‌ت و دهسکهوتهکانهوه گورگان خوراو
ده‌بن و له ده‌ست ده‌چن. له‌م ڕووه‌وه
به‌یاننامه‌که پێمان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر "هه‌نگاوه‌کانی
پارتی سڕ" بکرێن و پارتی و بارزانی "سه‌رقاڵی کێشه‌ی
لاوه‌کی و شه‌ڕی لا به‌لا" بکرێن ئه‌وا له "جه‌رگه‌ی
ئه‌زموونه دیموکراتیه‌که‌ی هه‌رێم و سه‌رکه‌وتنه‌کانی
گه‌لی کوردستان" ده‌درێت. لێره‌دا، کاک مه‌سعود و
پارته‌که‌ی له جوغزی یاسا و رێسا سیاسیه‌کان
ده‌رده‌چن و ده‌بنه زه‌روره‌تێکی مێژوویی و بێ به‌دیل
که بوون و مانی گه‌لی کوردستان و هه‌رێمه‌که‌ی پێوه
به‌نده. به واتایه‌کی تر کاک مه‌سعود وه‌ک قائیدی
زه‌روره هه‌م "داینه‌مۆ"ی بونیاد نانی هه‌رێمی
کوردستان و هه‌م له پاراستن و به‌رده‌وام بوونیشیدا
پاڵه‌وانێکی بێ ئه‌لته‌رناتیڤ و بێ هاوتایه. گه‌لی
کوردستان پێش هه‌ر گه‌لێکی تر مارانگازی بیرۆکه‌ی به
زه‌روره‌تی مێژوویی نیشان دانی سه‌رکرده‌کانه و ئه‌م
بیرۆکه‌یه کرۆکی فه‌لسه‌فه‌ی به دیکتاتۆر کردنی
وێنه قێزه‌ونه‌کانی مێژوو له بابه‌تی سه‌دام حوسێن و
حافز ئه‌سه‌د و ئه‌تاتورک...هتد پێک ده‌هێنێت، که
به‌داخه‌وه مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دوای (نیمچه)
دابڕانێکی چه‌ند ساڵه جارێکی تر بۆ ئه‌م بیرۆکه‌یه
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پایه و هه‌ڵقه‌ی دووه‌م که پانتایییه‌کی زۆری ناو
به‌یاننامه‌که‌ی داگیر کردووه، تێزی پیلانگێڕیی
(تیوری موئامه‌ره)ی "ناحه‌زان و پیلان گێڕان"ه.
جێگای سه‌رنجه که له به‌یاننامه‌یه‌کی دوو
لاپه‌ڕه‌یی دا زیاتر له 50 جار تێرمگهلێک به‌کار
هاتوون که ته‌عبیر له تێزی موئامه‌ره ده‌که‌ن،
له‌وانه‌ش 8 جار تێرمی "پیلانگێڕان" و 4 جار په‌یڤی
"تاوانکار"، وه 3 جار هه‌ریه‌ک له چه‌مکی "ناحه‌ز" و
"نه‌یار" و "له دژمان" و "شاڵاو"، "تیرۆر"، وه 2 جار
هه‌ریه‌ک له وته‌ی "هێرش" و "گێره‌شێوێن" و تێکدان" و
"بکوژان"، دووباره کراونه‌ته‌وه، وه 1 جاریش هه‌ر
یه‌ک له وشه‌ی "په‌لامار" و "ده‌مامک" و "گورز
وه‌شاندن" و "نه‌گریس" و "دڕنده" و "به‌دکار" و
"دوژمنکار" و "تێکده‌ر" و "دوژمن" و "شه‌ڕ" و "فه‌وزا"
و "ئاشوب" و "تۆقاندن" و "پشێوی" و "بوختان"
"تۆمه‌تبار" و "په‌كخستن" و "پرۆپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی"
و "جه‌نجاڵی" و "ئاڵۆزی" و "مه‌ترسی" و "نه‌هێشتنی
ئه‌خلاق"، وه "ده‌ستی ڕه‌ش" به‌کار هاتووه. ئه‌گه‌ر
ئه‌و چه‌مکانه بکرێنه پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی
پارتێکی ده‌سه‌ڵات داری خاوه‌ن هێزی چه‌کداری و بودجه
و ده‌زگای ئاسایش و له هه‌مووش گرنگتر ماسمیدیای
تایبه‌ت به‌خۆی ده‌رهه‌ق به ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز،
ئه‌وا ئومێد به کۆمه‌ڵگایه‌کی فره‌یی و لێبورده و
دیموکرات له‌م کوردستانه‌دا، ده‌بێته جۆرێک له خۆش
خه‌یاڵی.
به‌یاننامه‌که له ریزێکی دوور و درێژ دا پیلانه‌کانی
ڕیز و پۆلێن کردوه و ده‌ڵێت "دوژمنان و ناحه‌زانی
گه‌له‌كه‌مان .....به‌رده‌وام پیلانیان گێراوه بۆ
تێكدانی......سه‌قامگیریی باری ئاسایش و
ئه‌منیه‌ت...... گه‌شه‌كردنی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی
كوردستان و .... بارودۆخی سیاسی و راگرتنی ره‌وڕه‌وه‌ی
پێشكه‌وتن و په‌كخستنی كاروانه‌كه‌مان" له هه‌مووشی
گرنگتر "لێدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان." له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی به لۆژیکی "قائیدی زه‌روره" به‌یاننامه‌که
"ئه‌زموونه دیموکراتیهکهمان" هاوتا ده‌کات به
حوکمڕانی پارتی و "سه‌رۆک بارزانی"، ئه‌وه چاوه‌ڕوان
کراوه که "ناحه‌زان و پیلانگێڕان" بۆ له باربردنی
ئه‌زمونه‌که‌مان و هه‌ره‌س پێ هێنانی حکومه‌تی هه‌رێم،
"پارتی" و "سه‌رۆک" ده‌که‌نه ئامانج. له‌م
سۆنگه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "بۆیه هه‌میشه سه‌رۆك
بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان له‌سه‌ره‌وه‌ی
لیستی پیلانه‌كانیان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئازاریان
بده‌ن و زیانیان پێ بگه‌یێنن." به‌م شێوه‌یه، "پیلان
گێڕان" هه‌وڵ ده‌ده‌ن که "ئه‌و رۆله پێشڕه‌و و
واقعبینیهی پارتی و سه‌رۆكی هێژا كۆتایی پێ بهێنن".
له حاڵه‌تێک دا ئه‌گه‌ر "پیلانی ناحه‌زان" سه‌ری گرت
ئه‌وا "ده‌ستیان ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له
ناوجه‌رگه‌ی ئه‌زمونه دیموكراتیه‌كه‌ی هه‌رێم و
ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی كوردستان بده‌ن".
ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی به‌یاننامه‌که به ته‌نها
گومانێک نییه، به‌ڵکو "ماوه‌یه‌كه شاڵاوێكی
هه‌مه‌لایه‌نه له دژی پارتی....سه‌رۆك (مسعود
بارزانی) به‌رپایه". به‌یاننامه‌که، تیشک ده‌خاته
سه‌ر خه‌سڵه‌ت و شێوازی ئه‌و "هێرش"انه و ده‌ڵێت
"ناحه‌زان و نه‌یاران"ی "ڕۆژگاره پرشنگداره‌كان"ی
چه‌ند ساڵی ڕابردووی "پارتی"، "سه‌رله‌به‌ر خه‌ریكی
هۆنینه‌وه‌ی ته‌ونه‌كانی پیلانن له دژمان و به‌هه‌ر
كلۆج و ئه‌نجامێك بووه" ده‌یانه‌وێ له ڕێگای بڵاو
کردنه‌وه‌ی "دیعایه و پرۆپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی" و
"به‌رپا" کردنی "گومان و دڵه‌ڕاوكێ و نائومێدی" "به
ناو خه‌لكی كوردستاندا" " گورزێ له پارتیمان
بوه‌شێنن". ئینجا به‌یاننامه‌که " سه‌ره‌تاكانی ده‌ست
پێكردنی پیلانی" ناحه‌زان ئاشکرا ده‌کات و ئاماژه به
"ورووژاندنه ئیعلامیه‌كان ، پاشان رووداوه‌كانی چه‌ند
رۆژی رابردوو"ی دوای تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت ده‌کات.
به‌مانایه‌کی تر، به‌یاننامه‌که ناره‌زایی و
که‌مپینه جۆراو جۆره‌کانی کوردستان و هه‌نده‌ران بۆ
پرۆتستۆ کردنی تیرۆری سه‌رده‌شت به "وروژاندنه
ئیعلامیه‌کان" و "دیعایه و پرۆپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی" و
وه‌شاندنی "گورز" له پارتی و بارزانی و "سه‌رقاڵ
کردنیان" به "کێشه‌ی لاوه‌کی و شه‌ڕی لابه‌لا" له
قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئه‌مه‌ش تاوانێکه و ڕێگا بۆ ناحه‌زان
و پیلان گێڕان خۆش ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له "ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی"مان بده‌ن.
به‌ستنه‌وه و تۆمه‌تبار کردنی ده‌نگه
ناره‌زایه‌تیه‌کانی دژ به تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت به
"پروباگهندهی ژه‌هراوی" و پیلانگێڕی "دوژمنانی گه‌ل"
پێناسه‌یه‌کی ساده‌ی تیۆری موئامهڕهیه که سه‌ره‌کی
ترین پایه‌ی رژێمه فاشیست و تۆتالیتاریه‌کان پێک
ده‌هێنێت، نزیکترین نموونه‌ش عێڕاقی سه‌رده‌می
به‌عسه. ته‌نها بۆ بیر هێنانه‌وه و به‌راورد به‌شیک
له په‌ره‌گرافێکی لاپه‌ڕه 63 ی (التقریر المرکزی
للموئتمر القطری التاسع) ی حیزبی به‌عس که له ساڵی
1982 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه و له زانکۆکان ده‌خوێنرا
ده‌که‌مه نموونه. له تێزی موئامه‌ره‌ی به‌عسییه‌کان
دا، جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی کوردستان وه‌کو
"موئامه‌ره‌یه‌کی دوژمنانی عێڕاق زایۆنیزم و
ئیمپریالیزم و ئێران و.... هتد بۆ تێکدانی ئه‌من و
ئاسایشی ناوچه‌ی باکوری وڵات" تۆمه‌تبار کردوه. هه‌ر
ئه‌م تێز و ئایدیۆلۆژیهتهش بوو که شه‌رعیه‌تی دایه
ئه‌نفال و کیمیاباران و به‌سوتماک کردنی کوردستان و
له‌وانه‌ش بێ سه‌رو شوێن کردنی 8 هه‌زار بارزانی. به‌م
جۆره، کوردستانیه‌کان، وه له وانه‌ش پارتی و خودی
کاک مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی رۆژگارێک قوربانی هه‌مان
ئه‌و تێزی "موئامه‌ره"یه بوون که له
به‌یاننامه‌که هاتووه.
سێیه‌م تێزی ناو به‌یاننامه‌که، به خائین یان
"ته‌خوین" کردنی ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه وه ئه‌و
میدیا و ڕاگهیاندنانهیه که له ده‌ره‌وه‌ی
فه‌رمانی یان هاوپه‌یمانێتی پارتی دان، به‌تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر پارتی و
سه‌رۆک پیشان بده‌ن. وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، به پێی
به‌یاننامه‌که، له بونیاد نانی هه‌رێم و پاراستنی
ئه‌زمون و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان پارتی وه‌ک
(حیزبی قائید) و بارزانی وه‌ک (قائیدی زه‌روره) وێنا
کراون وه ئه‌و هه‌رێم و ئه‌زموونه‌ش "به‌رده‌وام
جێنیشانی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مانن" له
ڕێگای پیلان گێڕان له دژی پارتی و بارزانی. به‌ڵام
هه‌روه‌ک چۆن "ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و هێرشه‌وه‌ن"
دوژمنێکی وه‌همی نین و "لای پارتی.... ناسراون و
ناسنامه و شێوازی كار و جێپه‌نجه‌ی تاوانكاری و
دوژمنكارانه‌یان ئاشكرا و دیاره."، به‌هه‌مان شێوه‌ش
ئه‌وانه نین که له‌و دیو سنوره‌وه خۆیان مه‌ڵاس
داوه. واته برا چاوڕه‌شه‌کانی به‌غدا و رژێمه‌کانی
سوریا و تورکیا و ئێرانی داگیرکه‌ری کوردستان نین.
به‌ڵکو دوژمنانی گه‌له‌که‌مان "تاقمێكی هه‌ڵتۆقیوی
گێره‌شێوێن"ی ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌وارین و "شار و
شارۆچكه‌كانی هه‌رێم"یان کردۆته "مه‌یدانی فه‌وزا و
ئاشوب". ئه‌و "نه‌ریته‌ی" که ئه‌و تاقمه "له‌سه‌ری
ڕاهاتوون" بریتییه "له تیرۆر و تۆقاندن و پشێوی
نانه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌خلاق" و خستنه
"مه‌ترسی...ژیان و گوزه‌ران و ئه‌منیه‌تی هاولاتیان."
به‌یاننامه‌که هه‌ر به لۆژیکی بێ به‌ها کردنی هه‌موو
ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان که
له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌کی حیزبی پێشڕه‌و دان و له ژێر
سێبه‌ری قائیدی زه‌روره دا نین ناوه‌ستێت. به‌ڵکو
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له کوردستان و هه‌نده‌ران
جورئه‌تیان کردووه بڵێن نا بۆ تیرۆر و بێ ده‌نگ نابین
له سه‌رکوت کردنی ئازادیه‌کان به‌شیوه‌یه‌ک پۆلێن
کراون و بچوک کراونه‌ته‌وه که له به‌یاننامه‌که‌دا
به‌ئاسانی خراونه‌ته قه‌فه‌سی تاوانبار بوون به
"بکوژانی هه‌ڤاڵانی تێکۆشه‌ری" پارتی له حه‌فتاکان و
هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو. تۆمهتباریهک که
"فرمێسکی تیمساحانه بۆ شه‌هید (سه‌رده‌شت)
تاوانه‌کانیان ناسڕێته‌وه". به‌م جۆره، له ڕوانگه‌ی
به‌یاننامه‌که‌وه له کوردستان دا شتێک نییه به
ناوی میدیای ئازاد، ڕای گشتی، که‌مپینی سه‌ربه‌خۆ،
ڕۆشنبیر و ئه‌کادیمیست، کاراکته‌ر و گروپگه‌لی لیبرال
و نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی و کۆمۆنیستی و ئیسلامی و
بێلایه‌ن. بۆ هه‌موو ئه‌وانه ناونیشانی تاقمێکی
"تاوان و به‌دکار" ی بۆ دانراوه که ده‌ستیان به
خوێنی "هه‌ڤاڵانی پارتی" سووره و ئێشتاش "بوختانیان
به دام و ده‌ستگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم و به پارتی
كردووه و به بێبه‌ڵگه و هه‌روا له خۆڕا،
تۆمه‌تباریان كردوون".
به‌مانایه‌کی تر، به‌یاننامه‌که ساحه‌ی کوردستان
دابه‌ش ده‌کات بۆ "پارتی و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه
به‌رفراوانه‌که‌ی" وه تاقمێکی "تاوان و به‌دکار"، که
ده‌بێت "هه‌رچی زووه ده‌ستی نه‌گریسیان" ببڕێته‌وه و
"له‌گۆڕ" بنرێن، چونکه به‌یاننامه‌که "له‌و بڕوایه"
دایه که "کرده‌وه‌ی دڕنده‌ی تریشیان له به‌رنامه
دایه". به‌م جۆره په‌یامی به خائین-کردنی و دواتریش
له "گۆڕنانی" ده‌نگ و ڕه‌نگی ناڕازی پایه‌ی سێیه‌می
ئه‌و سیسته‌مه پێک ده‌هێنێت که به‌یاننامه‌که‌ی م.س
پارتی وه‌ک ده‌ستورکاری حوکمڕانی بۆ کوردستان و
"ئه‌زموونه دیموکراتیکه‌که‌ی" پێشکه‌ش کردووه.
ته‌خوین کردنی ده‌نگه جیاواز و ناڕازی و
به‌رهه‌ڵستکاره‌کان عه‌قڵیه‌تی پارته شموولی و
تۆتالیتاریه‌کانی هاوشێوه‌ی به‌عسه. له هه‌شتاکانی
سه‌ده‌ی ڕابردوو لای به‌عسیه‌کان هه‌موو ده‌نگێکی
ئازادی خوازی کوردستانی له پارتی و پاسۆک و یه‌کێتی و
کۆمه‌ڵه و کۆمۆنیست و ئیسلامی و سۆسیالیست، هه‌مان
ناونیشانیان هه‌بوو که ئه‌ویش "موخه‌ڕیب" یان
"عه‌میل" بوو. پارتی که خۆی مێژوویه‌کی پڕ له
قوربانی دانی له سای ئه‌و تێزه شمولیهدا هه‌یه
نه‌ده‌بوایه له ژێر هه‌ر فشارێک دا بووه جارێکی تر
بگه‌ڕێته‌وه بۆ تێزی ته‌خوین کردن.
هه‌رچه‌نده به‌یاننامه‌که پێ داگری ده‌کات که
"پێشبینی" ئه‌و وروژانه ئیعلامیه" ی ده‌کرد که
به‌دوای تیرۆرکرنی سه‌رده‌شت دا هاتن، به‌ڵام هه‌ڵه
زمانه‌وانی و پانتایی تێرمه زبره‌کان و ستراکچه و
شیوازی به‌یاننامه‌که گه‌واهی شۆکی نوسه‌رانی
به‌یاننامه‌که‌ن له قه‌واره‌ی ئه‌و وروژانه
گه‌وره‌یه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان و ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌و
ڕاده‌یه‌ی تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت له میدیاکان و
ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان. شۆکێک، که بۆ
ده‌رباز بوون، م.س خستۆته ناو هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی.
هه‌ڵه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سێ تێزی به‌سه‌رچووی سه‌رده‌می
جه‌نگی سارد، که سێکوچکه‌ی حوکمڕانی ده‌وڵه‌ته
شمولیه‌کانی ئه‌وسای پێک ده‌هێنا، که ئه‌ویش سێ
کوچکه‌ی قائدی زه‌روره و موئامهڕه و به خائین
تۆمه‌تبار کردنی ده‌نگ و لایه‌نه
بهرههڵستکارهکانه. به‌و هیوایه‌ی که پارتی و
مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی چاوێک به‌و به‌یاننامه‌یه‌دا
بخشینێته‌وه، عه‌قڵیه‌تی پشت نوسینه‌وه‌ی
به‌یاننامه‌که نه‌بێته فه‌لسه‌فه‌ی حوکمڕانی پارتی و
کوردستان به جوانی و ناشیرینی و به ده‌سکه‌وت و
که‌موکوڕیه‌کانیه‌وه به هی هه‌موان بزانێت.
|