هه‌ولێری تیرۆر یان" دوبه‌ی" بارزانی!!!
حوکمڕانی له هه‌ولێر له حوکمڕانی *" ئه‌شره‌ف "
ده‌چێت!
ناوی دوبه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ،بۆته سونبولی
ئارامی سه‌رمایه گوزاری له دنیا.واته هه‌ر
شوێنێک که سه‌رمایه‌گوزاری زۆرێک له ووڵاتانی
دنیای لێ‌کرا ،یه‌کێک له مه‌رجه سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تیه‌کان
دابین کردنی ئه‌من و ئاسایش و سه‌روه‌ری یاسایه!
بۆ ئه‌و جێگایه ،تاوه‌کو سه‌رمایه‌داران له گیان
و سه‌روه‌تی خۆیان دڵنیابن .
چه‌ند ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
،بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ده‌بێت هه‌ولێر
بکات به
" دوبه‌ی"!هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه ئیشاره‌مان
پێ‌کرد،هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه ،دابین کردنی ئه‌من
وئاسایش و سه‌روه‌ری یاسایه! له هه‌ولێر.
به‌ڵام وا پێ ده‌چێت بارزانی و حکومه‌ته‌که‌ی به
شێوه‌یه‌کی که له‌و کاره گه‌یشتبن،بۆیه پێش
دابین کردنی مه‌رجه‌کانی سه‌ره‌وه ،هاتوون بیناو
ڤیلای له شوشه دروست کراویان سازداوه ،ته‌نانه‌ت"
ئاو‌و کاره‌با" ی ته‌واویشیان بۆ دابین نه‌کردوه چ
جای ئاسایش و سه‌روه‌ری یاسا!
ئه‌وه‌تانێ ،پیاوانی زێره‌ڤان ، به ڕۆژی ڕووناک و
له ناوجه‌رگه‌ی شوێنی فێربوون و به ته‌نیشت هاوه‌ڵه
زێره‌ڤانیه‌کانیانه‌وه که پاراستنی حه‌ره‌می
زانکۆیان له ئه‌ستۆیه، "سه‌رده‌شت" ی لاوی دڵ
خۆش به دوا ساڵی خوێندنی و دڵ پراوپڕ له هیوا ،"
سه‌ر سوور ئاساکانی به‌عس" بێ منه‌تانه ده‌ڕفێنن
و به‌ناو ئاسایش وپۆلیس و بازگه‌کانی پایته‌ختی
کوردستان و دوبه‌ی کوردستاندا ده‌گه‌یه‌ننه ناوچه
به‌ناو کێشه له سه‌ره‌کانی کوردستان
" موسڵ" و ئه‌و دڵه گه‌رمه بۆ دوا ڕۆژ ،سارد ده‌که‌نه‌وه
و ده‌یکه‌نه دیاری بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکمان بیکات به
دوبه‌ی!!
به‌ڕاستی شه‌رم هێنه‌رو قێزه‌ونه،له کوردستانی
خاوه‌ن کاره‌ساتی" به‌کر علی ،نه‌زیر عومه‌ر،ره‌وف
کامیل ،شاپورو قابیل ،دوعا،سۆرانی مامه حه‌مه،حه‌مه‌ی
حه‌لاق وتا دوایینیان که ره‌نگه دوایین نه‌بێت
کاکه سه‌رده‌شت" ناوی شارستانیه‌ت و دیموکراسی
ومافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا وهه‌ڵبژاردن و ئازادی
رۆژنامه‌و بیر ڕاده‌ربڕین شتی تر بێنی!
به‌ڵام ،وادیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ،تاوه‌کو
ئێستاش هه‌ر وه‌ک " ئه‌شره‌ف" بیر ده‌که‌نه‌وه‌و
خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌روه‌ک شاره‌که‌ی ئه‌شره‌ف
چاولێده‌که‌ن!
هه‌ربۆیه بێ سڵ کردنه‌وه ،ئه‌شره‌ف ئاسا حوکم ده‌که‌ن
و ده‌کوژن و ده‌خۆن وگاڵته به خه‌ڵک ده‌که‌ن!
به‌ڵام، ده‌بێ ده‌سه‌ڵتدارانی کوردستان و دوبه‌ی
سه‌رۆک، باش بزانن که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
له نمونه‌ی "سه‌رده‌شت" چاویان کراوه‌و زیته،بیریان
ڕۆشن وئاسۆیان ئه‌وه‌نده به‌ڕوونی لێ دیاره ،که
ناهێڵن ئه‌م جاره ملهوڕیه‌کانیان 35 ساڵی وه‌ک
حاکمی پێش خۆیان بخایه‌نێت و ته‌مه‌نی ئه‌و ئه‌شره‌فانه‌ش
ناهێڵدرێت به ساڵا بچێت!
بکوژانی سه‌رده‌شت ،دڵنیا بن له‌وه‌ی، ئه‌و کاره‌ی
ئه‌وان کردیان له " ڕووداوێکی کوشتنی ئاسایی"یه‌وه
بووبه" مه‌سه‌له و قه‌زیه‌یه‌کی کۆمه‌ڵ و هه‌موو
ئینسان دۆست و پێشکه‌وتو خوازی کوردستان.
سه‌روه‌ری بۆ گیانی پاکی کاکه سه‌رده‌شت!.
ڕیسوایی و زه‌بوونی بۆ پیاوکوزان!
ئاراس ڕه‌شید
* ئه‌شره‌ف: زنجیره درامایه‌که له ته‌له‌فزیۆنی
که‌نالی ئاسمانی کوردستان تیڤی یه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه،که
بیرۆکه‌که‌ی له برایم زه‌بۆک ه‌وه وه‌رگیراوه.
|