ئه‌مه نه‌جارێکه‌و
نه‌دووه، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌رایه‌کی
گه‌وره ده‌نێنه‌وه‌و ده‌چن به‌گژ نووسه‌ران و
رۆژنامه‌نووساندا. به‌جارێک زه‌ره‌بینی سیاسی
خۆیان خستۆته سه‌ر قه‌ڵه‌م و په‌یڤی نووسه‌ران و
رووناکبیران. ئایا ئه‌مه گاڵته‌جاریه‌کی گه‌وره
نییه ، حیزبێکی سیاسی کاری ته‌نها دژایه‌تیکردن و
فه‌تواده‌رکردن بێت له دژی نووسه‌ران؟ ئاخر
حیزبێکی دوونیایی چۆن ده‌کرێت پشت به په‌ره‌گرافی
ئایینی و خورافات ببه‌ستێت؟ چۆن ده‌کرێت ته‌نها به‌ڵێن
که‌به خه‌ڵکی ئاسایی ده‌یدات ، به‌ڵێنه‌کانی
خودا‌و پێخه‌مبه‌ر بێت؟ ئاخر چۆن ده‌بێت ، حیزبێک
هیچ به‌رنامه‌و پێڕه‌وێکی نه‌بێت جگه‌له له
قورئان و ووته‌کانی پێخه‌مبه‌ر ؟ . به‌بڕوای من
بۆیه ئه‌م حیزبه ئیسلامیانه خۆیان به‌ئایینه‌وه
هه‌ڵواسیوه، چونکه هیچ کاتێک ناتوانن تاکێکی
کورد ، به به‌رنامه‌و ئامانجیان قه‌ناعه‌ت پێ بکه‌ن
. هه‌موو کاتێک ده‌سه‌ڵات و سووڵتانه‌کانی رۆژهه‌ڵات
، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به حوکمی خوێناوی و
دڕنده‌یی خۆیان بدده‌ن ، پشتیان به بیری ئایینی
ئیسلامی ده‌به‌ست. هه‌مووکات سووڵتا‌نه‌کان خۆیان
به وه‌کیل خودا له‌سه‌ر زه‌و‌ی داده‌نا. ئه‌مرۆش
به‌هه‌مان شێوه حیزبه ئیسلامیه‌کان ده‌یانه‌وێت
خۆیان له‌ئێمه بکه‌نه وه‌کیلی خودا، هه‌ر به‌ناوی
پاراستنی ئایینیشه‌وه ، سزای خه‌ڵکی بدده‌ن. ئه‌وا
ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵه‌و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵێک
کۆلکه مه‌لا، هه‌رایه‌کی گه‌وره‌یان ناوه‌ته‌وه
، به‌ناوی داکۆکی کردن له خودا و ئایینی ئیسلام .
به‌ناشرینترین شێوه، فه‌توای تۆقێنه‌رانه‌یان بۆ
ده‌زگای ئاراس و گۆڤارێکیان ده‌رکردووه.
تۆ واز له‌وه بێنه ئه‌م دوو حیزبه هیچ کامیان
به‌شداری خه‌باتی چه‌ککداری و سیاسی له دژی
فاشیزمی به‌عسی عه‌ره‌بی نه‌کردووه، له‌هه‌مان
کاتیش‌دا ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته گه‌ورانه‌ش به‌سه‌ر
کوردا دێت ، له پارچه‌کانی تری کوردستاندا ، به‌تایبه‌ت
له توورکیاو ئێران ، ئه‌مانه نووتقیان له خۆ
بڕیوه و هیچ قسه ناکه‌ن . به‌ڵکه به‌ئاشکراش
پشتگیری ئه‌ردۆگانی فاشیست و ئه‌حمه‌د نه‌ژادی
جنۆکه ده‌که‌ن و دژی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد ده‌دوێن
. خۆ ئه‌مڕۆ چ له توورکیا یان ئێران ، کورد به
ده‌ستی حزبێکی ئیسلامیه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه. له
کاتێکدا که له تووکیادا مه‌لایه‌کی کورد ، گه‌ر
به کوردی دووعایه‌ک بخوێنێت، جا بۆ مسته‌فا که‌مالیش
بێت، سزا ده‌درێت. له توورکیا نه‌ک له
قووتابخانه‌و زانکۆ ، به‌ڵکه گه‌ر مه‌لایه‌ک به‌کوردی
سووپاسی خودا‌ش بکات ، رژێمه‌که‌ی ئه‌رد‌ۆگان سزای
خۆیی و خێزانیشی ده‌دات. کاکه ئێمه ناڵێین داوا
له برادینیه‌کانی توورکیاتان بکه‌ن ، با زارۆکی
کورد به زمانی خۆ بخوێنێت، به‌ڵکه داوایان لێ
بکه‌ن ، با مه‌لاکان له‌مزگه‌وت سزا نه‌درێن ،
کاتێک به کوردی دووعا ده‌که‌ن. ئه‌و دووحیزبه نه
به‌شداریان له خه‌باتی رزگاریخوازی کوردا کردووه،
نه‌ئه‌مرۆش به‌شداری ده‌که‌ن . به‌ڵکه ته‌نها
کاریان دژایه‌تیکردن و به‌کافرکردنی خه‌ڵکی
ئازادیخوازی کورده. جارێک ئه‌مانه نه‌ک خۆیان به‌ڵکه
ناهێڵن منداڵه‌کانیشیان ناوی کوردیان هه‌بێت. وای
لێهاتووه هه‌رکه‌س بچێته نێو ئه‌م حیزبه‌وه،
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت ناوه کوردیه‌که‌ی بکاته
عه‌ره‌بی ، بۆ ئه‌وه‌ی لای( برایانی دینی!) مه‌قبوول
بێت. ئه‌وه‌ی که زۆر ڕوون و ئاشکرایه ، که ده‌زگای
ئاراس باشترین و گه‌وره‌ترین ده‌زگای چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردیه. بگره یه‌کێک له خاڵه
پۆزه‌تیڤه‌کانی پارتی ، کردنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی وا
گرنگ و پڕ بایه‌خی رۆشنبیریه له شاری هه‌ولێر.
به بڕوای من ده‌زگای ئاراس له‌هه‌موو ده‌زگاو سه‌نته‌رو
بنکه رۆشنبیریه‌کانی تری کوردستان ، خزمه‌تی ئه‌ده‌ب
و رۆشنبیری کوردیان کردووه. ده‌زگایه‌که، خاوه‌نی
زۆرترین کتێبی چاپککراوه له کوردستان . جگه له‌وه‌ی
له ڕووی چاپ و ته‌کنیکی چاپخانه‌شه‌وه ، له
ڕیزی پێشه‌وه‌ی ده‌زگاکانی تره. به بڕوای من سه‌نگه‌ر
گرتن له ده‌زگایه‌کی ئاوا ، سه‌نگه‌ر گرتنه له
ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری کوردی. هه‌ربۆیه به جارێکیش
هه‌موو نووسه‌ران و رۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان ، له
یه‌ک کاتدا دژی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نه‌گریس و قێزه‌ونه‌ی
بیری کۆنه‌په‌رستان وه‌ستانه‌وه. ئه‌وه یه‌که‌مجاره
، هه‌موو نووسه‌ران به‌بێ گوێدانه فکری سیاسی و
ئینتمای حیزبی ، پشتگیری ده‌زگایه‌ک بکه‌ن و دژی
کۆنه‌په‌رستان بوه‌ستنه‌وه. هه‌ربۆیه به بڕوای
من ، پشتگیری کردنی ده‌زگای ئاراس و گۆڤاری وێران
، پشتگیری کردنه له بیر و په‌یڤی ئازاد‌و پێشکه‌وتنخواز.
له‌هه‌مان کاتیش‌دا پێویسته به‌هه‌موومانه‌وه دژی
ئه‌و ڕه‌وته کۆنه‌په‌رست و بیرتاریک و
تیرۆریستانه بوه‌ستینه‌وه. هیچ کاتێکیش بیری
تاریک ناتوانێت ، مۆمی ئازادی و پێشکه‌وتنخوازی
بکوژێنێته‌وه.
|