له هه‌ر شوێن و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه ئه‌گه‌ر
تاوانێک یان پێشلکاریه‌ک، یان په‌یڕه‌و‌کردنی
یاسایه‌کی گه‌نده‌ڵ و نایه‌کسان که به‌رامبه‌ر
تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئه‌نجام ده‌درێ و په‌یڕه‌و
ده‌کرێ ،ئه‌وه بێ سێ و دوو میریی و ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و ناوچه‌یه لێی به‌رپرسن، هاوکات هه‌ر تاکێکی
کۆمه‌ڵ مافی سروشتی خۆیه‌تی که وه‌ک ده‌نگێکی
ناڕه‌زایی بێته سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌نگ خۆی
هه‌ڵبڕێ، تا ئه‌و کاته‌ی تاوانباران ده‌ستنیشان
ده‌کرێن، یاخود یاسا و رێسایه گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌گۆڕێن
بۆ یاسا و رێساگه‌لێکی یه‌کسان که به‌رژه‌وه‌ندیی
گشتیی تێدا ده‌بێ و هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ لێی
به‌هره‌مه‌ند ده‌بن.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ تیشکی بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌یه که
فڕاندن و تیرۆرکردنی کاکه (سه‌رده‌شت عوسمان) له
شاری هه‌ولێر به رۆژی رۆناک که تاوانێکی گه‌وره و
دژ به ئازادیی نووسه‌ران و گشت هاولاتیانی
کوردستانه.. پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک هێزێکی
ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که و حکومه‌تی هه‌رێم لێی
به‌رپرسیاره. هه‌ر به‌م پێیه‌ش که هه‌موو مرۆڤه
ئازادییخوازه‌کان و که‌سانی خاوه‌ن ویژدان و زۆرێک له
رۆژنامه و ماڵپه‌ره ئازاده‌کان له ده‌ره‌وه و
ناوه‌وه‌ی کوردستان هه‌لوێست وه‌رده‌گرن و سه‌رۆکی
هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان به به‌رپرسیار
ده‌زانن به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره تیرۆرستیه. بۆیه
ئه‌سته‌مه ده‌سه‌ڵاتدارانی پایته‌ختی کوردستان
بتوانن به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ی دژ
به هه‌موو هاولاتیانی کوردستان له سه‌رخۆیان
تێبپه‌رێنن و وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یان به‌و ده‌نگه
ناره‌زایه‌تییه که هاتۆته سه‌ر شه‌قامه‌کان بڵێن
ده‌ستێکی له پشته‌وه‌یه. هه‌رچه‌نده
به‌یاننامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی
کوردستان .. که بۆنی جه‌نگێکی مه‌ترسیداری لێده‌کرێ
.. له هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه ره‌شه‌کانی مێژووی
سه‌رۆکی بزووتنه‌وی گۆڕان که باس له کوشتن و
تیرۆرکردنی چه‌ند که‌سانێک ده‌کا به ده‌ستی
نه‌وشێروان مسته‌فا یاخود له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه له
ناوبراون تا راده‌یه‌ک راستی و دروستی تێدایه، به‌ڵام
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و راستیه باش ده‌زانن و
پێویستییان به پارتی نییه ته‌نیا له‌و کاتانه‌ی که
خۆی ته‌نگاو ده‌بێ ئه‌و لاپه‌ڕانه‌یان بۆ
هه‌ڵبداته‌وه، به‌ڵکه ئه‌وانیش هاکا کاتی خۆیان دابێ
و به هه‌مان چاره‌نووسی پارتی بگه‌ن که ئێستا
تێیکه‌وتووه.
پارتی به‌و قسانه‌ی هه‌رگیز ناتوانێ په‌رێزی خۆی پاک
بکاته‌وه یان وا پیشان بدا که ده‌ستی سوور نییه به
خوێنی که‌سانی ئازاد و پێشکه‌وتنخواز و خۆی بێبه‌ریی
بکا له‌و هه‌موو تاوانانه‌ی که له نۆزده ساڵی
رابردوو ده‌رهه‌ق به خه‌لکی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان ئه‌نجامی داون.. له‌سه‌رووی هه‌مووانیش کاره
تیرۆریستته‌کان و شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوخۆ و
هێنانی هێزی ولاتانی ناوچه‌که بۆ به‌گژدادانی هێزی
به‌رامبه‌ر ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی کورسی و
ده‌سه‌لاته‌کانی، ئه‌مانه مشتێکن له خه‌رمانێک،
بۆیه من په‌یامم بۆ گشت خه‌لکی کوردستان ئه‌وه‌یه
که به هیچ شێوه‌یه‌ک لێنه‌گه‌ڕێن پارتی و گۆڕان
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سک و تاکڕه‌ویی خۆیان
بازرگانی به کێشه‌ی(سه‌رده‌شت عوسمان)ی جوانه‌مه‌رگ
بکه‌ن و رێڕه‌وی ناره‌زایه‌تیی په‌نگخواردووی چه‌ند
ساڵه‌ی جه‌ماوه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوان و
سه‌رکوتکردنی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی و ته‌واوی
ئازادییه‌کانیتر بشێوێنن و به قازانجی خۆیان
به‌لایه‌کیتریدا ببه‌ن.له ناوبردن و کوشتنی پێنووسێکی
ئازاد و بوێر واته له ناوبردنی گشت ئه‌و پێنووسانه‌ی
که بۆ ده‌سه‌لات نانووسن .. واته کوشتنی گشت
ده‌نگێکی ئازاد و ناڕازی له کوردستان.
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولا
له‌نده‌ن
20/5/10
|