شه‌هید كردنی ڕۆژنامه‌نووس و خوێندنكاری زانكۆ (سه‌رده‌شت عوسمان ) مه‌حكوم ده‌كه‌ین

  

 




سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 4/5/2010 كارمه‌ندی دڵسۆزو چالاكی ڕۆژنامه‌كه‌مان (ئاشتی نامه‌ ) ڕۆژنامه‌نووس و خوێندنكاری زانكۆ ( سه‌رده‌شت عوسمان ) ناسراو به‌ده‌شتی عوسمان له‌به‌رده‌م كۆلێژی ئاداب له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو رفێندرا دواجار له‌ رێكه‌وتی 6/5/2010 له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ره‌كه‌كانی شاری موسڵ ته‌رمی پیرۆزی دۆزرایه‌وه‌. ئێمه‌ به‌ ناوی رۆژنامه‌ی ئاشتی نامه‌ ئه‌م كاره‌ ترسناك و دژه‌ ئینسانییه‌ به‌توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و به‌ده‌ستدرێژی كردنی داده‌نێین بۆسه‌ر ئازادی و دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ ,له‌ هه‌مانكات داواش له‌لایه‌نه‌ په‌یوندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ دواداچوونی وردو مه‌یدانی بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان و سه‌پاندنی سزای یاسایی به‌سه‌ریاندا له‌ پێناو چه‌سپاندنی ده‌ستی باڵای یاسا به‌ سه‌ر هه‌موو كارێكی قێزه‌وه‌نی له‌م شێوه‌یه‌داو ببێته‌ ڕێگرتن له‌ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ سه‌ره‌ خۆشی له‌ خۆمان و خانه‌واده‌ی هاوكاری شه‌هید مان و سه‌رجه‌م خوێندنكاران و رۆَژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین ,بێگومان كه‌لێنێكی گه‌وره‌ لای ئێمه‌و بواری رۆژنامه‌نووسی به‌له‌ده‌ستدانی سه‌رده‌شت عوسمان دروست بوو0 داواش له‌ سه‌جه‌م رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی ئه‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌
نه‌مری بۆ شه‌هبدی جوانه‌مه‌رگ و شه‌رمه‌زاری بۆ تیرۆركردنی 0

رۆژنامه‌ی
ئــاشتی نـامـه‌

6 /5/2010

 

           

 

08/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com