ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییه له کوردستان و هه‌ڵوێستی
سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وسه‌رۆک و حکومه‌ت له
به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ناڕازی و نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان
و گه‌لی ناڕازی به سه‌رکوت و توقاندن، که‌ڵێنێکی
له‌به‌رده‌م واقعیاتی ده‌سه‌ڵات و ماهیه‌تی کرده‌وه
که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌رگیز ده‌ست به‌رداری
ده‌سه‌لاتی نابێت و په‌شیمانیش نیه له به‌شێک له‌م
مێژوویه‌ی که کوردستانی کرده‌وه به باکووری عێراق.
حکومه‌تی حزبی له کوردستان ده‌ست به‌رداری حزبه‌که‌ی
نابێت و هه‌موو شتێ له پێناوی سه‌رکرده‌و
بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵه مشه‌خۆرێکی
ده‌وریان به نوسه‌ران و هێزه سه‌ربازیه‌کان و
چایچیه‌کانیانه‌وه. به‌نموونه هه‌موو که‌س ده‌زانێ
تیرۆری سیاسی له کوردستان که‌ی ده‌ستی پێکردووه،
هه‌موو که‌س ده‌زانێ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کوردستان چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئازادی بیروباوه‌ڕو
به‌یان و عه‌قیده کردووه، مێژوو به چاک و خراپ
هه‌موو ته‌سفیه‌کانی نێوه‌خۆی ئه‌م حزبانه‌ی
تۆمارکردووه، نه‌وه‌ی قوربانیانی یان هه‌روا له
ژیاندان. به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕمان به گۆڕان و
په‌ره‌سه‌ندنه پێمان وایه کێشه ناوخۆییه‌کانمان
ده‌بێ به ئارامی و دوور له توندوتیژی
چاره‌سه‌ربکه‌ین و کۆمه‌ڵگا چاککساز بکه‌ین.
ڕیفۆرم له کۆیله‌تی دا باشترین ناونیشانه بۆ ئێستای
مۆدێلی ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگای کوردستان، خه‌ڵکی
ئه‌ندام له حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ڕه‌عیه‌ن تا
ئه‌ندام بن له نێو خودی خۆشی حزب دا ئازادی به‌یان و
بیروباوه‌ڕ له قالبدراوه، جا چ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
له کوردستان. ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشته‌ی سیاسه‌تی ئابووری
کۆمه‌ڵگای به‌رخۆره تا کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێن. زۆر
له مێژه باسمان له ترسناکی ئه‌م مۆدێله ئابووری
وسیاسیه‌کردووه.
گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان خۆی له
چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌دۆزێته‌وه،
چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگاش بریتین له؛
1.چۆنایه‌تیه‌کانی ئابووری
2.چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی
3.چۆنایه‌تیه‌کانی ژینگه
4. چۆنایه‌تیه‌کانی ده‌ورووبه‌ر
5. چۆنایه‌تیه‌کانی پرۆسێسه‌کان
ئه‌مه جگه له نه‌بوونی سیاسه‌تێکی ڕۆشن بۆ پاراستنی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و
داهات و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی له ووڵاتدا و سیاسه‌تی
سه‌ربازی و هه‌ڵویست وه‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌موو
مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
بۆ هه‌موو ئه‌وانه چاکسازی پێویسته و ده‌سه‌ڵاتی
حزبی عاجزه له‌به‌رده‌م ئه‌مانه و ڕێگریشه له
دروست بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان. به‌نموونه نه‌بوونی
سیاسه‌تێکی ئابووری ڕۆشه‌ن بۆ کۆمه‌ڵگا یان کۆن بوون و
بیروکراسی و گه‌نده‌ڵی له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن
کوردستانیان هه‌ر به‌دواکه‌وتوو هێشتۆته‌وه. یان
یه‌کلانه‌بوونه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی له کوردستان و
سیسته‌می فیدراڵی له عێراق و تاکی کورد هه‌موو
مه‌سه‌له‌کان به کاتی هه‌ست پێده‌کات و هه‌رده‌م دڵه
ڕاوکێ هه‌یه و حزب حکومه‌ت ئاراسته پێده‌دات. گه‌ل
بۆته ته‌ماشاکه‌ر له مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی
خۆیدا ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه له‌م
ده‌ورانه‌دا.
چاکسازی له کوردستان کاتێ ده‌بێته ئه‌مری واقع که
هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و به‌یان و
عه‌قیده هاتنه‌مه‌یدان و هه‌فته‌ی بێده‌نگیان سازدا و
له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان ڕاپه‌ڕینیان کرد
به‌داخه‌وه ته‌نها له بادینان نه‌بێت، ئه‌م
جه‌ماوه‌ره ده‌بێ هه‌لوێستی له‌مه‌ڕ هه‌موو
چۆنایه‌تیه‌کان و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا هه‌بێت ئینجا
ئه‌و زنجیره و ته‌وقه‌ی کۆیله‌تیه‌ی هه‌یه ده‌پچڕێ،
گه‌ل ده‌ستی به‌ناڕه‌زایه‌تی کردووه و ده‌بێ
په‌یامه‌که‌ی ته‌واوبکات بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگا ئه‌مه‌ش
له ناوه‌وه به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگای کوردستان نه‌رم
و نیان و چاککردنی چۆنایه‌تیه‌کانه و
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی وه‌زعی سیاسی کۆمه‌ڵگایه و
له‌به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ش به هێز و توند بۆ
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه. ئێستا
به‌کورتی یانی کارکردن ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م
مۆدێله‌ی که ده‌سه‌ڵات پیاده‌ی کردووه و له واقعدا
ئه‌م مۆدێله حزبیه و فیفتی فیفتیه کورتی هێنا و
خه‌ڵکی کوردستان بۆ دواوه برده‌وه تا بۆ چۆنایه‌تی
به‌رزی ببات، مۆدێلی هه‌ولێر به دوبه‌ی کردن به‌کورتی
یانی هه‌موو خه‌ڵک ده‌بێ ببێته کرێچی بنه‌ماڵه
ئه‌مه‌ش دیاره چاره‌نووسی چی چاوه‌ڕوانمان ده‌کات.
باشترین دیارده‌ی ئه‌م مۆدیلانه گه‌شه‌دان به
کۆمه‌ڵگای به‌رخۆره و ئیستا ده‌یبینین چۆنه ، بۆیه
کۆمه‌ڵگا پێویستی به خاڵی وه‌رچه‌رخانه و
وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگا له کۆمه‌ڵگای به‌رخۆر بۆ
کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێن و کۆمه‌ڵگای کۆیله بۆ
کۆمه‌ڵگای ئازاد هه‌موو تواناکانی پێویسته.
ئاسۆ حامدی
مه‌ی 2010
|