مۆدێرنه‌ و حیكایه‌ت
به‌مزوانه‌ نوێترین كتێبی ئاسۆ جه‌بار ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.....

  

ئاسۆ جه‌بار



وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌
چاپ: نێوه‌ندی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆدێرنMODERN PRESS PUBLISHER



نوسینی زیندوو ئه‌و نوسینانه‌ن كه‌ خاوه‌نی دنیابینییه‌كی گه‌ردوونگه‌را‌و كولتوربڕن كه‌ له‌پشتیانه‌وه‌ خه‌ونی گه‌وره‌‌و جیهانبینییه‌كی زیندوو ئاماده‌یه‌‌و خه‌یاڵگه‌ی جیاواز‌و نابه‌رجه‌سته‌ ده‌بنه‌ باكگراوندێكی كاریگه‌ر‌و زیندوو بۆ فه‌راهه‌مكردن‌و خولقاندنی رووبه‌رێكی به‌رفراوانی هێزی راڤه‌كاری‌و به‌رده‌وامی‌و ده‌ستكاریكردنی قه‌ده‌غه‌كرا‌و دنیای نه‌ریت‌و شته‌ پیرۆزه‌كان. ده‌قی مردووش ئه‌و ده‌قانه‌ن كه‌ خاوه‌نی روبه‌رێكی بچوكی روانین‌و كۆلانێكی ته‌نگه‌به‌ری دنیابینی‌و باكگراوندێكی حیكایه‌تامێزی باوو ‌و دووباره‌ن، كه‌ لێوانلێون له‌نه‌ریت‌و فه‌رهه‌نگێكی داخراوی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی بچوك.
ده‌قی زیندوو نوسینێك نییه‌ بۆ تاكه‌یه‌ك میلله‌ت‌و نه‌ته‌وه‌، به‌ڵكه‌ له‌روانین‌و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌واندا سه‌رزه‌مینێك هه‌یه‌ گه‌وره‌تر‌و فراوانتر له‌نیشتیمان، ئاسمانێك هه‌یه‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌ژێر یه‌ك سه‌قفدا كۆده‌كاته‌وه‌ ئه‌ویش جیهانه‌، جیهانبینی مۆدێرن خه‌سڵه‌تێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی رۆمان‌و ئه‌ده‌بی زیندووه‌.



 

           

 

08/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com