خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و ڕۆژنامه‌نووسان و
روناکبیریه‌کان!
جه‌ماوه‌ری نارازی و به‌ده‌نگهاتوو له تیرۆر!
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌کاره‌ساتی تیرۆری سه‌رده‌شت
دا له‌گه‌ڵماندا بوون و به بوونی ئێوه‌ش ئێمه
توانیمان ئه‌و خه‌مه قورسه ته‌حه‌مول بکه‌ین!
له‌رێگای ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌م که
من وه‌کو برای سه‌رده‌شت و وه‌کو که‌سێك که به‌شێکی
ژیانی خۆمم بۆ به‌رگری له ئازادی سیاسی، ئازادی
راده‌ربڕین و بیروڕا، دژی تیرۆر‌و سه‌رکوتی سیاسی
ته‌رخانکردوه، وه له‌و سۆنگه‌یه‌وه که بڕوام
وایه سه‌رده‌شت نارازی له نایه‌کسانی و قوربانیی
ئازادی بوو، بزوتنه‌وه‌یه‌کیش که به‌دوای
تیرۆره‌که‌یدا شاره‌کانی کوردستانی خرۆشاند و تا
ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش کشا، بۆ به‌رگری له ئازادی و
له‌پێناو ئازادیدابوو، دروستکردنی په‌یکه‌رێك بۆ
سه‌رده‌شت به‌ناوی (په‌یکه‌ری ئازادی)یه‌وه له‌هه‌مان
ئه‌و شوێنه‌دا که لێی رفێنرا، واته له‌به‌رده‌م
کۆلیژه‌که‌یدا راده‌گه‌یه‌نم.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پرۆژه‌ی له‌چاپدانی کتێبی
"سه‌رده‌شت عوسمان" له‌به‌ر ده‌ستدایه. سه‌رجه‌م
ڕۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌کان ئاگادار
ئه‌که‌ینه‌وه، ئێمه هه‌ڵده‌ستین به له‌چاپدانی
ته‌واوی نوسراو و بابه‌ته‌کانی "سه‌رده‌شت". له
چوارچێوه‌ی کتێبێک‌دا. کتێبه‌که ته‌واوی ئه‌و وتار و
ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژی ناره‌زایه‌تی و
خۆپیشاندان و مه‌راسیمه‌کانی له دژی ڕفاندن و تیرۆری
"سه‌رده‌شت " نوسراون و به‌ڕێخرابوون له خۆ ده‌گرێت .
ئه‌و کاره‌شمان به ئامانجی درێژه‌دانی هه‌موو
هه‌وڵدان و کاره‌کانی تاکو ئێستا له ڕاستای
وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر تیرۆر و ئاشکراکردن و
دادگایی‌کردنی تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شتدایه.
له‌م ئه‌رکه‌مدا پێویستم به هاوکاری ئێوه هه‌موو
دڵسۆزانی ئازادی و سه‌رده‌شت هه‌یه. هه‌ر له
په‌یکه‌رتاشه‌وه که بتوانێ په‌یکه‌رێکی شایسته به
په‌یام و گیانی سه‌رده‌شت دروست بکات تا به کۆمه‌کی
مالی بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه و هه‌روه‌ها که‌سانێکی شاره‌زا
له‌باری یاساییه‌وه که بتوانین ره‌زامه‌ندی لایه‌نی
به‌رپرس بۆ دادانی ئه‌و په‌یکه‌ره له شوێنی
ناوبراودا به‌ده‌ست بێنین.
هه‌رلێره‌وه بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌و که‌سو لایه‌ن و
ده‌زگاو دامه‌زراوانه ده‌که‌م که له‌م کاره‌دا
ده‌یانه‌وێ هاوکار و پشتیوانم بن به‌شێوه‌ی راگه‌یاندن
و یان له‌رێگای په‌یوه‌ندیکردنه‌وه له‌شێوازی کۆمه‌ك
وهاوکاریه‌کانیان ئاگادارم بکه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ
هاوکارانێک که په‌یوه‌ست ئه‌بن به‌م که‌مپینه، له
نزیکترین کات ژماره ته‌له‌فۆن و ئه‌درێسی پێویست
بڵاوده‌که‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی حساب بانکیه‌ك
بۆ ئه‌وانه‌ی کۆمه‌کێ مالی ده‌که‌ن. ئێمه ناوی
ئه‌وکه‌سانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه له داهاتودا له‌گه‌ڵ
ناوی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌و که‌مپین و پرۆژه‌یه‌دا
به‌شداریان کردوه.
هاوکاریتان جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه. هاوکات هه‌ر
سه‌رنج و پێشنێاریکیشتان هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تی
په‌یکه‌ره‌که و کتابه‌که پێشوازی لێ ئه‌که‌ین
به‌کر عوسمان ( ئارام عه‌لی)
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی
Sardashtosman87@gmail.com
27-05-2010
|