.. ئه‌یاری 2010
ئه‌و ده‌ڵێ هه‌لوه‌سه‌ی نه‌فسه‌و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان
و خێو
من ده‌ڵێم کۆنسێرتی روحه .. سۆزی عیشقی نێر‌و مێ
ئه‌و ده‌ڵێ تێزابی کوفره‌و ژه‌هری دوپشکی بزێو
من ده‌ڵێم تۆفانی هه‌سته .. شه‌ونمی لێوی به‌سوێ
ئه‌و ده‌ڵێ سێوی ناکامه .. سومبلی مه‌کری حه‌وا
من ده‌ڵێم ئه‌وپه‌ڕی تامه .. چێژی میوه‌ی باخی
یار
ئه‌و ده‌ڵێ عه‌ینی نه‌فره‌ت بوو .. ئاده‌مێکی ته‌فره‌دا
من ده‌ڵێم ڕه‌شماری زوڵفه .. حاریسی ماهی ڕوخسار
ئه‌و ده‌ڵێ تیری تاوانه‌و شه‌راره‌ی جورمی ئه‌نقه‌ست
سه‌وزو ووشکت ده‌سوتێنێ .. چون بڵێسه‌ی جه‌هه‌نه‌م
من ده‌ڵێم شاباشی خۆره ، نیگای جووتێ چاوی مه‌ست
ده‌عوه‌نامه‌ی پڕ نییازی .. خاتو زینێکه بۆ مه‌م
ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌م به‌زمه ڕاوی روحی بێگه‌رده‌و ،
ده‌روون
نوقمی گۆمی زه‌وق ئه‌کات و ته‌متومانی ته‌فره‌دان
من ده‌ڵێم ئه‌م هێزی جه‌زبه .. حیکمه‌تی بوونه‌و
نه‌بوون
کۆشی گه‌رم و نه‌رمی عیشقه .. نیشتیمانی عاشیقان
ئه‌و ده‌ڵێ وانه‌ی گوناهه‌و مه‌کته‌بی عه‌یب و حه‌رام
باسی عیشق و هه‌ر هه‌وارێ بۆنی عیشقی لێوه بێ
من ده‌ڵێم بوستانی ژینه‌و پڕ گوڵ و میوه‌ی به‌تام
سه‌روه‌ره ئه‌و که‌سه‌ی لێوی .. چرۆی ماچی پێوه
بێ
|