یاسای شه‌ونامه‌گه‌ری
 

  

 به‌ندی عه‌لی


2008 ..


قه‌ڵه‌م ووتی
بۆ له‌مه‌و دوا
په‌نجه‌کانی ده‌ستی ڕاستت
مه‌ئاڵێنه‌ له‌که‌مه‌رم
نه‌کا ڕه‌قیبێکی چاو زه‌ق
بمانبینێ و واتێ بگات
زه‌می داب و نه‌ریت ئه‌که‌ین
یان بوخچه‌که‌ی
نهێنیه‌کانی نه‌ته‌وه ئه‌که‌ینه‌وه‌
کاغه‌ز ووتی
توچاوی ئازیزه‌کانتان لێم گه‌ڕێن و
هێنده‌ ڕه‌شم مه‌که‌نه‌وه
ئه‌ڵێن گوایه‌ بۆ له‌مه‌ولا
هه‌ر کاغه‌زێ
نوقته‌یه‌کی ڕه‌شی تیابێ
تاوانباره‌و
ڕه‌نگه‌ بیده‌ن له‌سێ داره
چاویلکه‌که‌م قریشکانی
ده‌ فڕێمده
چاوت که‌هێنده‌ بێتینه
قه‌یدی چیه
شه‌وی زیندانی نیشتیمان
چ پێویستی به‌بینینه



 

           

 

16/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com