شیرین عه‌له‌م هولی رێكه‌وتی سیانزه‌ی جۆزه‌ردانی
(1360) هه‌تاوی له‌گوندی دیم قشڵاقی ماكۆ له‌دایكبووه.
مانگی گوڵانی (1387) له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه
ده‌گیردرێت. 25 رۆژی سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ر بوونه‌كه‌ی
له‌شوێنێكی نادیار و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی
جه‌سته‌ی‌و ده‌روونیدا به‌سه‌ر بردووه. پاش ئه‌و
ماوه‌یه ده‌درێته به‌شی (209)ی زیندانی ئه‌وین‌و
پاش شه‌ش مانگیش ده‌گوێزرێته‌وه بۆ به‌شی ژنان.
له‌به‌رواری (28)ی سه‌رماوه‌زی (1388)دا له لقی
(15)ی دادگای شۆڕشی تاران، كه له لایه‌ن دادوه‌ر
(سه‌ڵه‌واتی)یه‌وه به‌ڕێوه چووه، به تۆمه‌تی
به‌زاندنی سنوور دوو ساڵ سزای بۆ بڕدرایه‌وه و به
تۆمه‌تی موحاربه (دژایه‌تیكردنی خوا)و له ریگه‌ی
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ (په‌ژاك)دا بڕیاری له‌سێداره‌دانی
بۆ بڕاوه‌ته‌وه. بڕیاره‌كه له سیانزه‌ی به‌فرانباری
(1388) به پارێزه‌ره‌كه‌ی راگه‌یه‌ندراوه، چونكه
ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌ی دۆسیه‌كه له‌دادگای سه‌ره‌تایدا
له‌ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ما یاساییه‌كان بووه، داوای سه‌ر
له‌نوێ پیاچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌دا پێشكه‌شی
دادگا كراوه، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوه‌ته‌وه.
شیرین له‌نامه پێشووه‌كه‌یدا زۆر به راشكاوانه
باسی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه كردنه‌ی كردووه كه رووبه‌رووی
بووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به چه‌ند نمونه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی
قورسی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی كردبوو. به‌داخه‌وه
ئێستا ده‌ره‌نجامه كوشه‌نده‌كانی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه
كردنانه له‌خاتو (شیرین عه‌له‌م هولی)دا ده‌رده‌كه‌ون‌و
به‌روونی له‌م نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێكردوووه.
له‌نامه پێشوویه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو
كه لێكۆڵه‌ره‌كان زۆر هه‌وڵیانداوه كه مانگرتنه‌كه‌ی
پی بشكێنن، ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ژێر گوشار و
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دووباره بووه،
ناچاری بكه‌ن تاكو دانپیانانی بۆ ته‌له‌فزیۆن لێوه‌ربگرن‌و
نكوڵی له‌كوردبوونی خۆی بكات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه
ده‌یانه‌وێت ئه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به گژ یه‌كدا بده‌ن.
ده‌قی نامه‌كه‌ی شیرین عه‌له‌م هولی
ماوه‌ی زیندانی بوونم چووه‌ته ناو سێ ساڵه‌وه،
واته سێ ساڵ ژیانی به‌سۆ و ئازاراوی له‌م دیو
شیشه‌كانی زیندانی ئه‌وینه‌وه، دوو ساڵی زیندانی
بوونه‌كه‌م به هه‌ڵواسراوی و به بێ بوونی
پارێزه‌ر و ته‌نانه‌ت به بێ بوونی بڕیاریك كه بۆ
زیندانیكردنم درابێت به‌سه‌ر بردووه. له‌و ماوه‌یه‌دا
كه چاره‌نووسم به هه‌ڵواسراوی هێڵرابوویه‌وه
رۆژ گه‌لێكی تاڵم له‌ژێر ده‌ستی سپادا به‌سه‌ر برد،
پاشانیش لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌شی (209)ی زیندانی ئه‌وین
ده‌ستیپێكرد. پاش ته‌واو بوونی قۆناغی 209 كاته‌كانی
دیكه‌ی زیندانی بوونم له‌به‌شی گشتیدا به‌سه‌ر برد.
هیچ وه‌ڵامیكیان به داوا به‌رده‌وامه‌كانم بۆ
دیاریكردنی چاره‌نووسم نه‌ده‌دایه‌وه. له‌ئه‌نجامدا
بڕیاری نادادپه‌روه‌رانه‌ی له‌سێداره‌دانیان بۆ
بڕیمه‌وه.
له‌به‌ر چی زیندانی كراوم، یان بۆ ده‌بێت له
سێداره بدرێم؟ ئایا وه‌ڵامه‌كان به هۆی
كوردبوونمه‌وه‌یه؟ كه‌واته ده‌ڵێم: من وه‌ك كورد
له‌دایكبووم‌و به‌هۆی كوردبوونمه‌وه ئازار و زه‌حمه‌ت‌و
په‌راوێزخستنم چه‌شتوه.
زمانم كوردییه، كه به‌هۆی زمانمه‌وه له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌و دۆستان‌و ئاشناكانم په‌یوه‌ندیم دروست
كردووه‌و له گه‌ڵ زمانی كوردی گه‌وره بووم‌و
بووه‌ته پردی په‌یوه‌ندیی نێوانمان، به‌ڵام
ریگامان پێ‌نادرێت كه به زمانی خۆم بدوێم، پێی
بخوێنمه‌وه‌و مافی خوێندنم پێی هه‌بێت، له
دوایشدا ریگا ناده‌ن كه به زمانی خۆم بنووسم.
پێم ده‌ڵێن واز له كوردبوونت بهێنه‌و نكوڵیی
لێبكه، بۆیه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه
بكه‌م نكوڵی له‌خۆم ده‌كه‌م.
دادوه‌ری به‌ڕێز، به‌رێز لێكۆڵه‌ر!!
له‌و كاته‌دا كه لێكۆڵینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ من ده‌كرد،
ته‌نانه‌ت نه‌مده‌توانی قسه به زمانه‌كه‌تان بكه‌م.
من له‌م دوو ساڵه‌ی دوایدا له‌به‌شی ژنانی زیندانی
ئه‌وین، زمانی فارسی له‌هاوڕێكانمه‌وه فێر بووم،
به‌ڵام ئێوه به زمانی خۆتان لێكۆڵینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ
كردم‌و بڕیارتان له‌سه‌ر ده‌ركردم. ئه‌وه له‌كاتێكدایه،
كه من به‌باشی نه‌مده‌زانی له‌ده‌وروبه‌رمدا چ
رووده‌دات‌و منیش نه‌مده‌توانی به‌رگری له‌خۆم بكه‌م.
ئه‌و جۆره ئه‌شكه‌نجانه كه له‌دژی من به‌كارتان
هێناوه، بوونه‌ته مۆته‌كه‌ی شه‌وانم، ژان‌و
ئازاره‌كانی رۆژانه‌شم، به هۆی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌وه
كه به‌رامبه‌رم كراوه (ژان‌و ئازاره‌كان) خه‌ریكن
رۆژه‌كانیان له‌گه‌ڵ من به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌و
پیاكێشاندنانه كه له‌كاتی ئه‌شكه‌نجه‌كردندا به
سه‌رمتاندا كێشاوه، بووته هۆی زیان به‌ركه‌وتنی
سه‌رم. هه‌ندێك رۆژ ژان‌و ئازاری زۆر قورس رووم
تێده‌كه‌ن، ژانه سه‌رم به راده‌یه‌ك قورس ده‌بێت،
كه ئیدی نازانم چی له ده‌ورووبه‌روومدا رووده‌دات‌و
ئاگام له‌خۆم نامێنێت. بۆ چه‌ندین كاژێر هۆشم له‌سه‌ر
خۆم نامێنێت (ده‌بورێمه‌وه)، له‌ئه‌نجامدا به‌هۆی
قورسیی ئازار و ژانه‌وه لوتم خوێنی به‌ر ده‌بێت،
پاشان هێدی هێدی ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر دۆخی سروشتیی
خۆم‌و ئاگام له‌ده‌ورووبه‌رم ده‌بێته‌وه.
خه‌ڵات‌و دیاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌وان (ئه‌شكه‌نجه‌كاران)
بۆ من، كز بوونی بینایی چاوه‌كانمه، كه به‌رده‌وامیش
كزبونه‌كه روو له زیادبوون ده‌كات، هێشتا تاكو
ئێستا داواكاریه‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنی چاویلكه بێوه‌ڵام
ماوه‌ته‌و. كاتێك گیرام‌و توندی زیندان كرام قژم
هه‌مووی ره‌ش بوو، به‌ڵام ئێستا كه سێیه‌مین ساڵی
زیندانی كردنمه، هه‌موو رۆژێك سپی بوونی به‌شێك
له قژم به‌چاوی خۆم ده‌بینم.
ده‌زانم ئێوه ته‌نها ئه‌و كارانه‌تان له‌گه‌ڵ من‌و
بنه‌ماڵه‌كه‌مدا نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌شكه‌نجه‌تان
له‌دژی هه‌موو رۆڵه‌كانی كورد و له‌ناویشیاندا كه‌سانی
وه‌ك زه‌ینه‌ب (جه‌لالیان)و رووناك (سه‌فار زاده)و....
به‌كارهێناوه. چاوی دایكانی كورد هه‌موو رۆژێك له‌چاوه‌ڕوانیكردنی
بینیی رۆڵه‌كانیاندا فرمێسك بارانه، هه‌موو كات
له‌وه نیگه‌رانن كه چی رووده‌دات و چ ده‌بێت،
له‌گه‌ڵ هه‌ر زه‌نگێكی ته‌له‌فۆندا تۆقینی بیستنی
هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی رۆڵه‌كانیان روویان تێده‌كات.
ئه‌مڕۆ (12)ی گوڵانی (1389)یه (2/5/2010)یه‌و
دووباره پاش ماوه‌یه‌كی درێژ منیان بۆ لێكۆڵینه‌وه
برد بۆ به‌شی (209)و سه‌رله‌نوێ تۆمه‌ته بێ
بنه‌ماكانیان دووباره كرده‌وه، داوایان له‌من
كرد هاوكارییان له‌گه‌ڵدا بكه‌م تاكو بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه‌م
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. نازانم داواكردنی ئه‌و
هاوكارییه چ مانایه‌كی هه‌یه، چونكه ئه‌وه له‌كاتێكدایه
كه من هیچی زیاترم له‌وه‌ی كه وتومه بۆ گوتن
نییه. له‌ئه‌نجامدا داوایان لێكردم ئه‌وه‌ی كه
ئه‌وان ده‌یڵێن منیش دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، به‌س
من ئه‌وه‌م قبوڵ نه‌كرد. لێكۆڵه‌ره‌كه وتی: ئێمه
ده‌مانخواست پاره‌كه ئازادت بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌ت هاوكارییان نه‌كردین ئه‌وه
ئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ئێره. لێكۆڵه‌ره‌كه
بۆ خۆی دانی به‌وه‌دا نا كه من ته‌نها بارمته‌یه‌كه‌م
له‌ده‌ستیاندا‌و تاكو به ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌ن
من ده‌هێڵنه‌وه، یان له‌سێداره‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵام
ئازادی هه‌رگیز.
(جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه خاتوو شیرین عه‌له‌م
هولی له‌كۆتایی نامه‌كه‌یدا‌و پاش واژوكردن‌و
نووسینی رێكه‌وتی نامه‌كه به كوردیی لاتین
نووسیویه‌تی Serkrftin (سه‌ركه‌وتن)، بۆیه ئێمه‌ش
له كۆتایی نامه‌كه‌یاندا‌و له‌ژێر به‌رواری
نووسینی نامه‌كه‌دا وه‌ك خۆی نووسیومانه‌ته‌وه،
كه‌واته سه‌ركه‌وتن چاوه‌ڕوانی شیرینه‌كه‌مانه)
شیرین عه‌له‌م هولی
13/2/83 – 3/5/2010
Serkeftin
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ناونیشانی وێبلاگه‌كه‌ی شیرین
عه‌له‌م هولی
http://shirin-alamhooli.blogspot.com/
یان ده‌توان ئیمزاكان بۆ ئه‌م ئیمێڵه بنێرن
shrin.alam@yahoo.com
هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا و پشتیوانیكردن له‌و
زیندانه سیاسییه كورده به‌رده‌وامه....
|