شوباتی2010
ئەڵمانیا/ کۆلن
bhastiar@yahoo.de
کە بیتاقەتیی ،....
وەک جگەرە
ئەمنێت بە لێوی خۆیەوە
،....
کتێبخانەکەم ئەگەڕێم ،
پاشان هیچ ناخوێنمه‌وه .. هیچ
*******
بەم ناوەختە زەنگ بۆ هاوڕێیەک لێ ئەدەم
سور ئه‌زانم به‌م مه‌ستییە لێم بێزاره
که‌چی ئه‌و دێڕه شیعرانه‌ی بۆ ئه‌خوێنمه‌وه
که خۆشم که‌یفم پێیان نایه‌ت و
بە نیازم ،
چەشنی شووشەی بەتاڵ ، توێکڵی گوڵە بەڕۆژە ،......
فڕێیان دەم
*******
گوێ له هاژه‌ی ڕژانی " چالاک"ˆ
ئه‌گرم و
"مه‌حوی " به هه‌موو هه‌یبه‌تی خۆیه‌وه....
له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتووه ،
که‌چی ئه‌وه‌نده بێ سیفه‌تم
کراسی ئه‌م بێزارییه‌م ، ئوتووه‌که‌ی ناشکێت
*******
له‌و په‌ڕی سه‌رقاڵیی خۆمدا
ڕژانی ئه‌ستێره،.....
خۆ کوشتنی کچێکم بیردێنێته‌وه
که پشکۆی یه‌که‌مین ماچ ،کردی به سه‌هۆڵ
*******
له جه‌نجاڵیی خۆمدا ....
چرکه‌یه‌کم ئه‌وێت ، له گۆڕستان هێمنتر،....
ماچی غەمگینترین ژنی تیا بکه‌م و
ڕانه‌چڵه‌کێت!!
*******
که ویستت له داخی نه‌هاتنی یار خۆت بکوژیت
بێ دوو دڵیی ، به چه‌پکێ گوڵه‌وه.....
له جێ ژواندا مه‌جووڵێ ،
مه‌رگی دڵدار
،....
به
ڕه‌ونه‌قترین تابلۆیه......
له‌و ساته‌یدا ،که چاوه‌کانی به‌سه‌ر ڕێیه‌که‌وه
ئه‌بڵه‌ق بوون
*******
ڕۆژێک دێت ئه‌وه‌نده په‌پووله ئه‌بارێت
ڕێی چوونه لای یارم نامێنێت ،
ئه‌و ڕۆژه ، نه، ئه‌و گازنده‌م لێ ئه‌کا و
نه ، منیش نیگه‌رانیی دام ئه‌گرێت
هه‌ردووکمان ئه‌زانین.....
عیشق ئه‌بێت جار جارێ پشوو بات
*******
هه‌میشه خودایه‌ک و ئافره‌تێکم خۆش ئه‌وێت
خودا ،
له ترسی عه‌زاب و
ئافره‌ته‌که‌ش ،
به خاتر بەهێی بۆنخۆشی میهره‌بانییه‌که‌ی
*******
ˆ
چالاک ؛ مەبەست لە هونەرمەندی نەمر 'ڕەفیق چالاک"ە
.
|