شاعیری باشنووس، شیعره‌كانی له شیعری شاعیرێكی دیكه
ناچن. ئه‌و شاعیره‌ی وه‌ك ئه‌وانی دیكه بنووسێ،
دروستر بڵێم: له ژێر سێبه‌ری شیعری شاعیرێكی دیكه‌دا
بڕشێته‌وه، قابیلی هه‌ڵگری هه‌ر ناوێك بێ، ئی ئه‌وه
نییه پێی بگوترێ شاعیر، ئاخر شاعیری ڕاسته‌قینه به
خه‌لقكردنی شیعره‌وه سه‌رقاڵه، نه‌ك به كۆپیكردنی
خه‌یاڵی ئه‌وانیدیكه‌وه. شاعیری ڕاسته‌قینه، شیعرێك
ده‌نووسێ، كه نه‌تباته‌وه كن شیعرێكی دیكه، ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی گوتم ڕووی دا: به كام پێوه‌ر پێی ده‌گوترێ
تایبه‌ت، كه شاعیری ڕاسته‌قینه ده‌بێ تایبه‌ت
بنووسێ.
ئه‌وه‌ی به مانای وشه شیعر نووسی، پێ ده‌گوترێ
شاعیر، جا ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و شاعیره، شیعرێكی نه‌بێ
جیاواز له شیعری شاعیرانی دیكه و هه‌ركه ده‌كه‌وی
به سه‌ر نووسینێكیدا، وابزانی نووسینێكی كۆنه و
زووتر به‌ری كه‌وتووی، ده‌بێ هه‌ڵگری چ ناوێك بێ؟ بۆچی
ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی هاورێمانه، ده‌بێ چاوپۆشی له
كه‌لێن و قوژبنه‌كانی ده‌قه‌كانی بكه‌ین و كتێبه‌كه‌ی
ببردرێته پاڵ هه‌وره‌كان و دوورتریشه‌وه؟ بۆچی ده‌بێ
گه‌وره بكرێ و نابێ به چاوی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه
ته‌ماشای نووسینه‌كانی بكرێن؟ شتاییشكردنی كۆپیكاران،
جگه له‌وه‌ی وێرانكردن و ناشیرینكردنی ئه‌ده‌بی
كوردیی به دواوه‌یه؛ كه زۆرێك به خاتری هاوڕێیه‌تی
خه‌ریكیینه، ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه هه‌ست به‌وه
ده‌كه‌ین: وێرانكردنی ئه‌و نووسه‌ره‌شه، كه به هۆی
ئه‌و هه‌موو پێداهه‌ڵگوتن و هاتوهاوارانه‌ی كه بۆ
نووسینه‌كانی ده‌كرێن، له خۆی ده‌رده‌چێ و واده‌زانێ
ئه‌وه‌ی ئه‌و بینووسێ، داهێناني ناوة- درێژه ده‌كێشێ.
شاعیری باش، خه‌ریكی كه‌رتكردنی شیعری شاعیرانی دیكه
و شێواندنی شیعره نووسراو و بڵاوكراوه‌كانی ئه‌وانی
دیكه نییه و نابێ. شاعیری باش، سووك ته‌ماشای شیعری
شاعیرانی دیكه ناكا؛ ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی كه‌رتكردنی
شیعری شاعرانی دیكه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه ناتوانن به بێ
ئه‌وه‌ی شیعرێك له‌به‌رده‌میانه‌وه بێ، شیعرێك
بنووسن؛ ئه‌وةش سووك سه‌رنجدانی شیعری شاعیران و
خوێنه‌ر به گێل زانییه.
شاعیری باش، ئه‌و شاعیره‌یه كه خه‌ریكی خۆیه‌تی،
خوێنه‌ر چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می تازه‌یه‌تی، له نێو
كوردیشدا شاعیرانێك كه وه‌ها بنووسن، كه‌من.
من وه‌ك خوێنه‌رێك، له‌وانه‌یه سه‌دانی دیكه‌یش؛
جاوه‌ڕوانی چی له‌وانه بكه‌م، یان بكه‌ین، كه
خه‌ریكی ئه‌وانی دیكه‌ن؛ ئه‌وه‌ی نه‌توانێ به
خۆیه‌وه خه‌ریك بێ، چۆن ده‌توانێ وا بكا، پێیه‌وه
خه‌ریك بین؟ شاعیری باش، خوێنه‌ران وا لێ ده‌كه‌ن، به
دوای شیعری تازه‌یه‌وه بن، نه‌ك كه خوێنه‌ر شیعرێكی
ده‌خوێنێته‌وه، وا هه‌ست بكا ئه‌وه‌ی به ناوی شیعری
تازه‌ی شاعیره‌وه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی، زووتر
به‌ری كه‌وتووه. شاعیری باش له دێڕێكدا شتێكی تازه
ده‌ڵێ؛ "كه‌و‌نه، كا به با ناكاته‌وه"، شتێك ده‌ڵێ
تازه، دێڕێك ده‌نووسێ تازه، كتێبێك بڵاوده‌كاته‌وه
تازه، شاعیری باش ده‌بێ له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر
شیعرێكیدا، تازه‌بێته‌وه، خۆی نوێ كاته‌وه.
عه‌بدوڵا په‌شێو له ساڵی 1969دا، له شیعری (له به‌ر
ده‌رگه)دا نووسیویه‌تی:
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه،
كفت و ماندووی ڕێگه‌ی دوورم:
وه‌كوو جاران،
كه‌مێك له لات ده‌مێنمه‌وه و ڕاده‌بوورم. لا138 (*)
ئه‌و شیعره‌ی په‌شێو، كه له سه‌ره‌وه‌دا
هێناومه‌ته‌وه، 41ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی. دوای 28ساڵ
تێپه‌ڕبوون به سه‌ر به‌رواری نووسینی شیعره‌كه‌دا،
ڕامیار مه‌حموود له 3ی 11ی 1997دا، بۆ ئازاد سوبحی
ده‌نووسێ:
وه‌ك گڵۆپی ناو ته‌م كز ده‌چمه‌وه
ده‌رگه‌كه‌ت بكه‌ره‌وه منم
چاویلكه‌كه‌ت دانێ و وێنه‌كه‌م دیاره
مه‌غریبانه هاتووم
مه‌غریبانه به‌خێرهاتنم بكه. لا71 (**)
ئه‌و دوو شیعره‌ی سه‌ره‌وه، كه له لایه‌ن دوو
شاعیره‌وه نووسراون، وه‌كوو ئه‌وه وان، يةك شاعیر
نووسیبنی، ئه‌گه‌ر لێیان وردبینه‌وه، هه‌ست به‌وه
ناكه‌ین دوو شاعیر نووسیویانه؛ هه‌ر ده‌ڵێی یةك
شیعرن، كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه نووسراوه...
نموونه‌ی وه‌ها له ناو ئه‌ده‌بی كوردیدا زۆرن...
یه‌كێكی دیكه له‌و شاعیرانه‌ی كه ته‌مه‌نی نووسینی
شیعری ئه‌وه‌نده باڵای نه‌كردووه، ڕابه‌ر فاریقه.
ماوه‌یێك تێپه‌ریوه به سه‌ر چاپكردنی كتێبێكی
شیعریی، به ناوی (كه‌سێك له پشت ئه‌م په‌یڤانه‌وه
سیگار ده‌كێشێ) (***)، كه به‌ر له چاپبوونی ئه‌و
كێبه، له بڵاوكراوه‌كاندا به‌ر شیعری وی كه‌وتووم،
كه‌م تا زۆریش ده‌زانم هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه له كه‌س
نه‌چێ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجامیان نه‌بووه،
چونكه تا ئێستا كه باس له نووسینه‌كانی ده‌كه‌م،
نه‌یتوانیوه له ژێر كاریگه‌ریی شیعری شاعیران، شیعری
خۆی ده‌رباز بكا.
ئه‌وه‌ی هه‌میشه له شیعره‌كانی ڕابه‌ر فاریقدا
ده‌یبینم، واتا دووباره و چه‌ندانباره ده‌بێته‌وه،
تارماییی شیعری چه‌ند شاعیرێكه، كه پێم وایه ئه‌و
شاعیره‌ی بۆی ئاسان نه‌بێ له ژێر كاریگه‌ریی شاعیرێك
خۆی ده‌رباز بكا، تا وه‌كوو خۆی بنووسێ، چۆن ده‌توانێ
له ژێر كاریگه‌ریی چه‌ندان، قوتاری ببێ؟
ده‌ڵێن: "هه‌موومان یه‌كتر دووباره ده‌كه‌ینه‌وه"،
ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست بێ، نابێ كه‌سمان له
چاوه‌ڕوانیدا بین، كه هه‌ین.
كه كتێبه‌كه‌ی ڕابه‌ر فاریق ده‌خوێنینه‌وه، واتا
(كه‌سێك له پشت ئه‌م په‌یڤانه‌وه سیگار ده‌كێشێ)،
وێنه‌ی شیعری چه‌ندان شاعیر تارمایییان به ڕوونی
به‌سه‌ر شیعره‌كانیدا دیارن، يةكيَك له شیعره‌كانی،
زۆر له شیعری هیوا قادره‌وه نزیكه، ته‌ماشای ئه‌و
نموونه‌یه‌ی خواره‌وه بكه:
بۆ من به‌سه نامه‌ی ئاو بۆ باران به‌رم
به گازێك
به‌فر به‌رمه‌وه سه‌ر تایه‌فه‌ی تامی شه‌راب
له ژێر خه‌ونی ستیانتدا
مه‌مك ڕووتم بكاته‌وه. لا104
هه‌ندێك له ده‌قه‌كانی، هێنده له ده‌قه‌كانی به‌رۆژ
ئاكره‌یی نزیكن هه‌ر ده‌ڵێی به‌ڕۆژ ئاكره‌یی نووسیونی،
ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌كن:
1
"دڵی خۆم ده‌ده‌مه‌وه: "
به "قسه‌ی خۆش"
به "یار"
به "خۆم"
- ئاه، ئه‌م دڵه بوو به چی؟ لا166
2
ئه‌گه‌ر به سوێدیش بنووسم
كه‌سێك شك ده‌به‌م له لای ڕاست
به لای چه‌پیش
به كامی خۆی لێم تێ‌بگا." لا169
3
له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌یارانم
به وشه ئاشتبوومه‌ته‌وه
نه‌ك به ده‌ست گووشین و
به ماچ." لا165
4
ئه‌م پیاوه له پشتی زه‌مه‌نه‌وه هاتووه‌ته دنیا
باڵه‌كانی له نژادی هه‌وان
له عاجزیدا هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌ستێ،
به وشه سووكنایيی دێ،
نه‌ك به ژیان." لا158
هه‌ندێكی دیكه‌یش، وه‌ك ئه‌وه وان، كه جووته‌بن
له‌گه‌ڵ شیعری ڕامیار مه‌حمووددا. له شیعری "وه‌ك
لێبوونه‌وه له ژیان، ئاسووده"دا، ته‌واو
كه‌تووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی شیعری "خوشكه‌كانم"ی
ماردین ئیبراهیم. له ده‌قی "مه‌چكۆ ده‌به‌م بۆ
قاوه‌خانه‌ی ئافره‌تان"یشدا، نه‌یتوانیوه له ژێر
كاریگه‌ريی شیعری ماردین ئیبراهیمدا، خۆی ده‌رباز بكا.
ئه‌و شیعره‌ی ڕامیار مه‌حموود، كه له سه‌ره‌وه‌دا
له‌گه‌ڵ شیعرێكی"په‌شێو" به‌راوردم كردووه، ته‌واو
چوونه‌ته ناو یه‌كترییه‌وه. ڕامیار مه‌حموود وه‌ك
په‌شێو داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی داخراو ده‌كا.
ڕابه‌ریش، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان، وه‌ك ئه‌وه‌ی به
په‌شێو و ڕامیار بڵێ: منیش ده‌توانم به هاوڕێكه‌م
بڵێم ده‌رگه‌كه بكه‌ره‌وه، ده‌نووسێ:
به‌شدار ده‌رگه‌كه بكه‌ره‌وه. لا40
ڕابه‌ر نایبڕێته‌وه، زیاتر له جارێك داوای
كردنه‌وه‌ی ده‌رگه داخراوه‌كه ده‌كا:
ده‌رگه‌كه بكه‌ره‌وه
هه‌ر خۆم و قومێك سیگارین
هه‌ر خۆم و قولانجێك ئاوه‌دانیین
هه‌ر خۆم و پیاوێك له هیچ،
هه‌ر خۆم و خۆم. لا40
ئه‌و شیعره‌ی ڕابه‌ر، به كۆپیكردن و ده‌ستكاریكردنی
شیعری ڕامیار، یان په‌شێو ده‌زانم، به‌ڵام ئه‌وه
نازانم كه ڕابه‌ر له كامیانه‌وه وه‌ری گرتووه،
به‌ڵام شیعره‌كه‌ی ڕامیار به كۆپیكردنی شیعری په‌شێو
ده‌زانم. گومان له‌وه‌دا نییه: به خوێندنه‌وه‌ی
هه‌ریێك له شیعره‌كانی سه‌ره‌وه، شیعره‌كه‌ی
په‌شێومان بیرده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ده‌مێكه به‌ریةك
كه‌وتووین.
ڕابه‌ر جگه له‌وه‌ی نه‌یتوانیوه له ژێر كاریگه‌ریی
شاعیرانی دیكه‌دا خۆی قوتار بكا، هه‌ستاوه به
ده‌ستكاریكردنی ڕسته‌ی سه‌رشه‌قام و كردنی به شیعر،
هه‌ڵبه‌ته به ناوی خۆشیه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه؛
ئه‌وه هه‌ستنه‌كردنه به به‌رپرسیاربوون.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه له كن تازه‌ئاشقه‌كان ڕه‌واجی
هه‌یه:
ئه‌گه‌ر مردم له گۆڕستان مه‌منێژن
من له چاوت نێژراوم.
ڕابه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ستكاریی كردووه:
ئه‌گه‌ر مردم له گۆڕستاندا مه‌منێژن
من له وشه‌دا نێژراوم. لا38
له‌و كتێبه‌ی نێوبراودا، واتا: (كه‌سێك له پشت ئه‌م
په‌یڤانه‌وه سیگار ده‌كێشێ)، به‌ر چه‌ندان پارچه‌شیعر
و دێڕ ده‌كه‌وین، كه بۆ بۆ ئه‌وه باشن، فڕێ بدرێن،
ده‌نا هیچیان تێدا نابیندرێ. ئه‌گه‌ر شیعرنووسین
ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی پیته‌كان و كردنیان بێ به ڕسته،
هه‌موو ئینسانێك ئه‌وه‌ی پێ ده‌كرێ، كه له
نووسینه‌كانی ڕابه‌ر فاریقدا به‌ره‌وڕوویان
ده‌بینه‌وه.
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه‌دا گوتم، نموونه‌ی زۆره،
ته‌ماشای خواره‌وه بكه، كه خستوومنه‌ته ڕوو:
1
به سێبه‌ری ده‌ستی نه‌بوومه‌وه
سڵاوم له شه‌قه‌ی باڵه‌كانی ته‌یرولئه‌بابیل ده‌كرد،
لا52
2
به ئازاره باڵشكاوه‌كانی به‌رد و له‌تری هه‌وا
ده‌ڵێم: لا58
3
نه‌تبینی چۆن له زه‌ریادا به جامێك سه‌راب
هاتمه‌وه؟ لا61
4
بۆچی تۆ به‌ره و سه‌رابی ئاوكێشانم ده‌به‌ی، لا63
5
به تونێڵه‌كانی هه‌ره‌سدا شۆڕبوومه‌وه. لا65
6
هه‌وا ده‌خنكێ
با وه‌ك گورگ به به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌كانمان
تێده‌په‌ڕێ. لا66
7
قه‌وزه‌ی هه‌وا له گۆمی بینمدا كۆده‌كه‌مه‌وه
فوو له بای هه‌ڵنه‌كردوو ده‌كه‌م
خه‌ریكه بڵێم: هه‌ناسه‌م سیگار ده‌كێشێ. لا68
8
پۆرترێتی مرۆ كاڵده‌كه‌مه‌وه
به شنه‌بای به‌ربه‌ریه‌ت. لا69
9
به‌ده‌م له‌ت له‌تبوونمه‌وه
مۆسیقام به سه‌ر ئامێره دروستنه‌كراوه‌كاندا
دابه‌ش ده‌كرد. لا72
10
قوم له هه‌ناسه‌ی دووكه‌ڵی كاغه‌ز ده‌ده‌م. لا74
11
ده‌رگه‌ی بۆشایی ده‌كه‌مه‌وه
به ڕووی ئه‌م بیابانه سووتێنه‌رانه‌ی شار
تا نه‌گه‌مه باشووری تماشای پیاوه زۆڵه‌كانی كڵاو.
لا74 و لا75
12
بوومه‌ته ڕه‌فه‌ی هه‌ڵمی نیسكافه. لا99
13
پاڵم ناوه به بۆشایی
له‌سه‌ر دۆشه‌كی ئاو ڕاكشاوم. لا100
14
ده‌ڵێی خه‌ونی كیسه‌ڵم له قۆزاخه‌ی ماتیی هه‌ڵدێم
خودیه وا بكه:
به جامێك په‌رجوو
بینی چڵێك شه‌راب ته‌ڕكه‌م
به فویێك ستیانی با بله‌رێنمه‌وه
پێكی ته‌لیسمی وشه هه‌ڵده‌م. لا105
15
دواجار
له بۆنی پوونگدا هه‌ناسه‌ی ڕێحان هه‌ڵده‌كێشم
فێنكی له شوتی ده‌خوازم
ئێواره‌یێك له‌گه‌ڵ ئاو
جامێك هه‌وا ده‌خۆینه‌وه. لا110 و لا111
دواجار، ئه‌و نووسینه‌ی من: ته‌ماشاكردنی یێكێكه له
ئێوه، كه ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر ده‌قه‌كان كردوونی،
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بینینه‌كانین، له هه‌مان كاتیش‌دا
مانای ئه‌وه نییه كه كتێبه‌كه‌ی ڕابه‌ر ده‌قی باشی
له خۆی نه‌گرتووه، به‌ڵام من پێم وایه شاعیری باش
له كتێبێكدا دوو شیعری خراپی ده‌بێ، نه‌ك دوو شیعری
جوان، ئاخر ئه‌گه‌ر زۆرینه بێ كه‌ڵك بوون، به
زه‌حمه‌ت به‌ر شیعری جواني ناو كتيَبةكةي ده‌كه‌وین،
ده‌نا من له‌زه‌تم له ده‌قی "ئه‌مشه‌و ئێواره‌یه
ئه‌مشه‌و"ه‌وه، وه‌رگرت، به‌ڵام ته‌نیا ده‌قێكی جوان
به‌س نییه بۆ كتێبێك من پێچه‌وانه‌كه‌ییم پێ دروسته،
له‌وانه‌شه ده‌قه‌كان له كن ئێوه به جۆرێكی دیكه
خۆیان بنوێنن.
2010-05-29
سه‌رچاوه‌كان:
(*): عه‌بدوڵڵا په‌شێو (پشت له نه‌وا و ڕوو له
كڕێوه). چاپی یێكه‌م، كوردستان- هه‌ولێر، 2006.
(**): ڕامیار مه‌حموود (ئینسان هه‌ڵه ده‌كات ...
وه‌رنه‌ده‌رێ له ژیان)، چاپی یێكه‌م، كوردستان-
سلێمانی، 2008.
(***): ڕابه‌ر فاریق (كه‌سێك له پشت ئه‌م
په‌یڤانه‌وه سیگار ده‌كێشێ)، چاپی یێكه‌م، كوردستان-
هه‌ولێر، 2009.
|