ئه‌مرۆ 3/5/2010 خه‌ڵكی گوندی گۆپته‌په‌ی شه‌هیدان
به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان
به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو له‌خه‌ڵكی
كوردستان‌و وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و
كۆمه‌ڵێك رێكخراو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بیست‌ودوهه‌مین
ساڵیادی ئه‌نفال‌وكیمیابارانكردنی گوندی گۆپته‌په‌و
عه‌سكه‌ریان كرده‌وه.
سه‌ره‌تا به رێوره‌سمێك ئاماده‌بوان چونه سه‌ر
مه‌زاری شه‌هیدان‌و تاجه گولینه‌یان دانا‌و دواتر
له‌شوێنی مه‌راسیمه‌كه مه‌راسیمی رێزلێنان ده‌ستی
پێكرد. كه بره‌نامه‌ی كاره‌كه‌ی بریتی بوو له
نمایشكردنی دوو شاۆنامه‌و چه‌ند پارچه هونراوه‌یه‌ك‌و
وناری كه‌سوكاری قوربانیان‌و دواتریش وتاری وه‌زاره‌تی
شه‌هیدان‌وئه‌نفالكراوان له‌لایه‌ن دكتۆر مججیده‌وه
پێشكه‌شكرا.
له‌ومه‌راسیمه‌دا ساڵنامه‌ی گۆڤاری ئه‌نفالستان‌و
رۆژنامه‌ی گۆپته‌په بڵاوكرایه‌وه‌و به‌سه‌ر
ئاماده‌بوان دایببه‌شكران، شایانی باسه ناوه‌ندی
چاك جگه‌له‌وه‌ی به‌چه‌ندلاقیته‌یه‌ك رێزی له‌و
یاده‌وه‌ریه گرت، به‌یاننامه‌یه‌كیشی بۆ هه‌مان
یاده‌وه‌ری بڵاوكرده‌وه‌و دواتر به‌وته‌ی كوری شه‌هیدێكی
كیمیاباران كۆتایی به‌مه‌راسیمه‌كه هێنرا.
|