ژن کوشتن له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کاندا به گشتی و
له کۆمه‌لگای کورده‌وارییدا به تایبه‌تی بووه‌ته
باو و کارێکی ئاساییی،ڕۆژانه ژنان روبه‌رووی
توندوتیژی ده‌بنه‌وه ، سه‌رده‌بڕێن، ده‌کوژرێن
،ده‌سوتێنرێن دوابه‌داوی ئه‌وه‌ش جه‌سته‌ی ده‌شێوێنن
و تۆمه‌تی شه‌ره‌فی ده‌خه‌نه پاڵ. له کۆمه‌ڵی
کوریدا ڕه‌گه‌زی مێینه نه‌ک هه‌ر وه‌ک بابه‌تێک یان
شتێک سه‌یرده‌کرێت ، به‌ڵکو ژن بۆته " دوژمنێکی
سروشتی " ی کۆمه‌ڵگا، به چه‌شنێک گه‌ر له بازنه‌ی
ئه‌و هێڵ و پاترۆن و کۆدو ونۆرمانه‌ی که کۆمه‌ڵگای
خێڵه‌کی دایڕشتوون،لابده‌ن ، ئه‌وا ژیانیان
ده‌که‌وێته به‌رشالاوی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ،ئیدی
بڕیاری کوشتنیان بۆ ده‌رده‌چێت ، تاوانباریش له‌و
نێوه‌نده‌دا ده‌ستخۆشی لێده‌کرێت و شانازی ده‌کات و
سه‌ر به‌رزه و کۆمه‌ڵگاش به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه
بێ ده‌نگه. ڕوونتر بڵێین، له کۆمه‌ڵی کوردی‌دا مافی
ژیان و مردنی ژن له ده‌ست عه‌قڵی خێله‌کی نێردایه
.
به‌ڵام پرسیار ده‌کرێت ئایا مه‌به‌ست له‌و لادانه‌ی
که کۆمه‌ڵگای خێله‌کی ئاماژه‌ی پێ ده‌کات چییه؟ چی
له هه‌ڵه‌و ڵادان تێده‌گه‌ین؟ ئه‌ی خراپه‌و چاکه
چیه ؟
ئایا ده‌کرێت ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی که له که‌سێکی
پێگه‌یشتوی کامل ده‌کرێت ، هه‌مان کردار و ڕه‌وشت له
کچێکی مێردمنداڵی بێبه‌رگری چاوه‌راونبکرێت؟ ئایا
ده‌بێت به هه‌مان پێوان و نۆرم و یاسا ی گشتی که
دانراوه، هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشتی کچی مێرمنداڵ
پێ بکرێت؟ ئایا لێکۆڵینه‌وه‌و به دواچونی وورد بۆ
کوشتنی کچێک یان ژنێک ده‌کرێت تا بزانرێت ئه‌و لادان و
هه‌ڵه‌یه‌یه چییه که کۆمه‌ڵگا مه‌به‌ستێه‌تی؟ ئه‌ی
پێوه‌ری پیاوێک ، برایه‌ک که خۆی دڵپیس و له هه‌موو
شتێک غیره ده‌کات ، چییه له هه‌ڵسه‌نگاندنی
خراپه‌و چاکه. ئه‌و پیاوانه‌ی که تاوانبارن له
کوشتنی کچ و ژن و خوشکی و دایکی خۆیان، ئه‌وانه‌ی به
هه‌ڵچوون و به غه‌ریزه سه‌ره‌تاییه‌کان مامه‌ڵه
ده‌که‌ن ، چۆن بریاری ژیانی که‌سێکی خۆیان ده‌ده‌ن؟
هه‌روه‌ک له دانیشتنێکدا ، سایکۆلۆژێک له پیاوێکی
کوردی پرسی ، سه‌ره‌تای شه‌ر کردن و په‌لاماردانت بۆ
سه‌ر ژنه‌که‌ت له چییه‌وه و له کوێیه‌و‌ه ده‌ستی
پێ‌کرد؟ کابرای کورد له وه‌ڵامدا ووتی : " که هاتمه
ماڵه‌وه له ناو ته‌پله‌کی جگه‌ره‌که ، ئاغزه
جگه‌ره‌م بینی ،یه‌کسه‌ر پرسیارم کرد که کێ هاتووه؟
ژنه‌که‌م وتی ، پیاوێک له شه‌ریکه‌ی خانوه‌که
،سه‌ردانی کردوه‌و له پاشاندا که‌سێکی نارد بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گونجی موبه‌قه‌که که گیرابوو،
ئیتر کابرا هه‌ڵده‌چیت و په‌لاماری ژن ده‌دات و
ده‌که‌وێته لێدانی .
سایکۆلۆژه‌که پرسیاری کرد و داوای ڕونکردنه‌وه‌ی
زیاتری کرد چونکه هۆکاری شه‌ری نه‌ده‌بینی ، بۆ له
ژنه‌که‌یدا؟ پیاوه که ووتی : ژنه‌که‌م له گه‌ڵ
کابرایه‌ک ، له سه‌ر ئه‌و کورسییه دانیشتبوو ،
دوباره پرسیار کرایه‌وه که دانیشتنی کابرای
شه‌ریکه‌ی خانوو له سه‌ر کورسی چی ده‌گرێته‌وه؟
کابرای کورد به هه‌موو قه‌ناعه‌تی خۆیه‌وه
،ده‌یروانیه مه‌سه‌له‌یه‌کی تر،که شتی تر ڕویداوه،
له دواییدا پرسیاری تری لێ‌کرا که هیچی به چاوی خۆی
بینیوه؟ نه‌خێر، ئه‌ی بۆوا هه‌ست ده‌که‌یت " وه‌ڵامی
نه‌بوو؟ به کوردییه‌که‌ی کابرا هه‌ر به ته‌سورات و
فه‌نتازیایی خۆی ، فلیمێکی له مێشکی خۆیدا
دروستکردوه که ژنه‌که‌ی ئاره‌زوو حه‌زی له‌و پیاوه
بووه ، به مه‌رجێک کابرا ته‌نها چاره‌کێک له
ماڵه‌که‌ی دا بووه! لیره‌دا که‌سایه‌تی پارانۆدیاو
غیره‌ی پیاوه‌که بۆ سایکۆلۆژه‌که ده‌رکه‌وت ، که
ئه‌م کابرایه له واقیعه‌ته‌وه دووره ! مه‌به‌ست
لێرده‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک جار ژن ده‌بێته
قوربانی که‌سایه‌تی پیاوی دڵپیس و پارانۆدیا! که
گه‌لێک جار ژن و کچی تێدا ده‌کوژرێت و له پاشاندا ،
تۆمه‌تی شه‌ره‌فی ده‌خرێته پاڵ.
له ساڵی 2005 دا زه‌ینه‌بی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، که
ژنێکی کوردستانی باکوربوو ، به ده‌ستی هاوسه‌ره‌که‌ی
له ڕۆژی ڕوناک له شاری ئه‌لکماری هۆله‌ندا کوژرا.
ئه‌م کچه که له هۆله‌ندا له دایک بوه ، ماوه‌یه‌ک
بوو شوی به ئامۆزایه‌کی خۆی " که زاوای هاورده‌بوو"،
کردبوو، له پاش ئه‌وه‌ی که ڕێکناکه‌و‌ن، ژنه داوای
جیا بوونه‌وه ده‌کات.. زه‌ینه‌ب قوتابی دواکۆتایی
کۆلیژی یاسا بوو، له رێگا به‌ره‌و زانکۆ، له
سه‌نته‌ری شارده‌کوژرێت. لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که
چۆن ژن موڵکی پیاوه ،خاوه‌نی بڕیار و ویست و
ئاره‌زوی خۆی نیه، که‌ی له‌و پاترۆنه خێله‌کیه‌ی
ده‌رچوو ، ئیدی هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌رمۆمه‌تری شه‌ره‌ف و
شه‌رمی به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌بێت به کوشتن سه‌ری
خۆی به‌رزبکاته‌وه! دیاره کچ به زۆر به شودان
به ئامۆزا‌و پورزا یه‌کێکه له هوکاره‌کانی
تراژیدیای کوشتنی ژنانی کۆمه‌ڵگای کوردی. هه‌ندێکجار
له به‌ر ملک و وه‌ره‌سه کچان به زۆر ده‌ده‌ن به
خزم و که‌سوکار . هه‌ندێکجار که دوو که‌س که
یه‌کتریان خۆش ده‌وێت ڕاده‌که‌ن ، له ئه‌نجامدا
هه‌رودکیان ده‌کوژرێن!
تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌ی تر که ده‌بێت باس بکرێت
ئه‌ویش ده‌ستدرێژی سێکسیه،" ئینسێست " به‌رامبه‌ر کچی
مێردمنداڵ له لایه‌ن که‌سی نزیکی خۆی، وه‌ک
باوک،برا،ئامۆزا،پورزا، خاڵ،خاڵۆزا، مام، (وه‌ک
هه‌فته‌ی ڕابوردوو باوکێک له که‌رکوک به تاوانی
ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر دوو کچی خۆی ده‌ستگیرکرا)، لێره‌دا
پرسیار ده‌کرێت بۆ ده‌بێت خێزانه‌که که هه‌ر خۆی ،
هۆکاری کێشه‌که‌ن، هه‌ر خۆشیان حوکمی کوشتینی کچه‌ی
مێرد منداڵی بێ به‌رگری بده‌ن؟
ئایا ده‌کرێت بلێن خه‌تای کچه خۆی بووه؟ خۆی ئه‌مه‌ی
ویستوه؟ ته‌نوره‌ی کورتی له به‌ر بووه و یا سه‌ر
به‌ده‌روه بووه و بنێشتی جویوه؟
کچێکی مێردمنداڵی 16 ساڵ له لایه‌ن براکه‌یه‌وه
ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کرێته سه‌ر ، سکی پڕ ده‌بێت،
براکه‌ی هه‌وڵی کوشتنی کچه‌که ده‌دات ئه‌ویش له
ڕێگای بڕنی مه‌چکی به گوێزان ، بۆ ئه‌وه‌ی بلین خۆی
کوشتوه ، به‌ڵام له‌و هه‌وڵه‌دا سه‌ر ناکه‌وێت، له
پاشاندا برا گه‌وره‌که‌ی تری پلانی کوشتنی بۆ داده‌نێت
، ئه‌ویش له سه‌ر کورسیه‌ک ده‌یبه‌ستێته‌وه ،
ئایه‌تی قورئانی پێده‌خوێنێت ، له پاشاندا وه‌ک مه‌ڕ
سه‌ری ده‌بڕێت ، دوای له حه‌وشه‌که‌دا ، به چه‌قۆی
خوێناویه‌وه، خۆشی خۆی ده‌رده‌برێت که شه‌ره‌فیی
خێزانه‌که‌یان پاک کرۆته‌وه ! ئایا بۆ دراوسێه‌ک ،
که‌سێک نه‌هات به ده‌نگی کچه‌ی بێبه‌رگری ، به
مه‌رجێک دراوسێ و گه‌ره‌ک گوێ له قیژه‌و هاوارو ئازار
و ترسی کچه‌ی به سته‌زمان بووه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی کوشتنی کچان کارێکی باو و ئاساییه !
کچ دوژمنێکی سروشتی کۆمه‌ڵگاییه؟ ئایا سکپڕی کچه
هه‌ڵه‌و لادانی کێ بووه؟ برا لاده‌ره یان کچه‌ی 16
ساڵ؟ کۆمه‌ڵگا ، خێزان تاوانباره یان کچێکی منداڵ که
ناتوانێت به‌رگری له جه‌سته‌ی خۆی بکات.
گه‌ر سه‌یری تاوان به‌رامبه‌ر کچه بکرێت ، دوباره‌و
سێباره زوڵم و تاوان به‌رامبه‌ر کچه کراوه.به‌ڵام
کچه‌ش ده‌کوژرێت و کۆمه‌ڵگاش بێ ده‌نگه.
له لایه‌ک کچی مێردمنداڵی 16 ساڵ پێوستی به
پاراستینی ئاسایشی جه‌سته‌و ڕۆحی هه‌یه ، که
فه‌رامۆش کراوه. دوهه‌م له لایه‌ن برا ده‌ستدرێژی
سێکسی ده‌کرێت ،له لایه‌کی تره‌وه به نهێنی مه‌چکی
به گوێزان ده‌بڕن، له پاشاندا ده‌یکوژن . بێ گومان
لیره‌دا سه‌دان حاڵه‌تی ئینسێست هه‌یه که مناڵی کچ
ده‌بیته قوربانی ئه‌م دیارده‌یه‌و له پاشاندا له
لایه‌ن که‌سوکاری خۆیانه‌وه ، به تۆمه‌تی شه‌ره‌ف
یان خۆکوشتن ،کچه له ناو ده‌به‌ن که ناکریت هه‌موی
باسبکرێت، ئایا ئه‌م کوشتنانه بێ شه‌ره‌فی نیه !
* ئه‌م وتاره‌م بابه‌تی کۆرێک بوو له میدیای
ئه‌نسخه‌ده‌ی له 17-4-2010
|