شیرین!
به‌ڵگه‌کانی کوشتنی
تۆ و نه‌ته‌وه‌که‌ت
له قورئانه‌وه ده‌رده‌کشێن!
رۆژێک "ئه‌نفاڵ"
رۆژێکی تر"جیهاد"
ئه‌مرۆش بۆ کوشتنی تۆ،
به‌ڵگه‌ی "موحاربه"،
"موفسدی فیلئه‌رز"!
شیرین!
شه‌رم و حه‌یا وه‌لا ده‌نێم،
ده‌فته‌ری به‌ڵگه‌کان،
ده‌سووتێنم.
"ئه‌ڵڵا"ش
که تۆی پێده‌ترسێنن و
تۆی بۆ قوربانی ده‌که‌ن،
ده‌نێرمه‌وه "عه‌ره‌بستان"
ئه‌وه‌ی بۆم ده‌مێنێته‌وه،
خۆشه‌ویستی تۆ و وڵاته‌که‌ته!
25 مانگی گوڵان 2710
برایم فه‌رشی
|