ڕۆژی 4 ئایار 2010 له‌به‌رده‌م كۆلێژی زمانی
زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به ڕۆژی ڕووناك و به‌به‌رچاوی
هێزی ئاسایش و پۆلیسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه، خوێندكاری لاو و ڕۆژنامه‌نووس له
ڕۆژنامه‌ی"ئاشتینامه" سه‌رده‌شت عوسمان، به‌زۆر
سواری ئۆتۆمۆبیل ده‌كرێت و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار
ده‌برێت. پاش دوو ڕۆژ له دیار نه‌مانی و له ڕۆژی
6 ئایاردا ته‌مه‌رمی نووسه‌ری لاو سه‌رده‌شت له
شاری موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه.
به‌زاندنی سنوری زانكۆ‌و، به تێهه‌ڵدان و به‌زۆر
سوار كردن و ڕفاندنی خوێندكار و ڕۆژنامه‌نووسێك به‌به‌رچاوی
ده‌یان خوێندكار‌و پۆلیس و ئاسایشه‌كانی زانكۆوه
كارێكی ئاسان نییه و جێگه‌ی گومانه، ئه‌گه‌ر بێت
و به‌جۆرێك له جۆره‌كان خه‌ڵكانێكی سه‌ربه حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، یان نزیك له داموده‌زگای
ئاسایش و به‌رپرسه‌كانیان ده‌ستیان له‌م كاره‌دا
نه‌بێت و كار ئاسانیان بۆیان نه‌كردبێت. له‌هه‌مان
كاتدا ڕفاندنی ئه‌م نووسه‌ره لاوه بۆشاری موسڵ و
به‌نێو ئه‌و هه‌موو بازگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا
دووباره بۆخۆی گومانێك دروست ده‌كات له‌وه‌ی كه
خه‌ڵكانی ئاسایی بۆیان سه‌خته له كارێكی چه‌ته‌یی
له‌م شێوه‌یه‌دا بتوانن سه‌ركه‌وتووبن، ئه‌گه‌ر
خاوه‌نی هێزوو ده‌سه‌ڵات نه‌بن، بۆیه ئێمه بێسێ
دوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرس ده‌كه‌ین
له ڕفاندن و كوشتنی نووسه‌ری لاو سه‌رده‌شت
عوسمان، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وان به‌رپرسن له
دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیر كردنی تیرۆریستان.
ئه‌مڕۆ له كوردستاندا و له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، نه‌بوونی ئازادی
نووسین و ڕه‌خنه‌گرتن و ڕاده‌ربڕین یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین
كێشه‌كانی رٍۆژنامه‌نووسانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه،
ئێمه له سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی
منداڵان به توندی ئیدانه‌ی تیرۆر كردنی ڕۆژنامه‌نووسی
لاو سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كه‌ین، وه‌ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیمان
ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی هه‌موو ئه‌و نووسه‌رو لایه‌نانه‌ی
له‌دژی تیرۆر كردنی قه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ره‌ده‌شت
هاتوونه‌ته مه‌یدان. له هه‌مان كاتدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
خۆمان ئاراسته‌ی خێزان و كه‌س و كاری سه‌رده‌شت،
وه به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو برای نووسه‌ر ئارام علی
و به‌شدار علی نووسه‌رانی ئازادیخواز‌و هه‌ڵسوڕانی
چه‌پ و یه‌كسانیخواز، وه هه‌روه‌ها هه‌موو نووسه‌ران
و قه‌ڵه‌مه بوێره‌كان ده‌كه‌ین و له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا
خۆمان به‌به‌شدار ده‌زانین.
ڕیسوای و سه‌رشۆڕی بۆ تیرۆریستان و هاوكارانیان
به‌رزو به‌رێز بێت یادی نووسه‌ری لاو‌و ئازادیخواز
سه‌رده‌شت عوسمان
سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان
7ی ئایاری 2010
www.childiraq.com
|