بیست‌و دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئێواره‌ی 3-5-1988
فڕۆکه‌کانی رژێمی به‌عس له په‌لامارێكی وه‌حشیانه‌دا
هه‌ردوو گوندی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ری ناوچه‌ی قه‌لاسێوكه‌یان
به گازی كیمیاوی بۆمبارانكرد‌و تاوانێكی تری
نامرۆڤانه‌یان خسته سه‌ر خه‌رمانی تاوانه‌كانی
تر كه له هه‌له‌بجه‌و دۆڵی جافایه‌تی‌و ئه‌نفالی
دووی قه‌ره‌داغ‌و ئه‌نفالی سێی گه‌رمیاندا ئه‌نجامیاندابوو،
په‌لاماری چه‌كی كیمیاوی بۆسه‌ر گوندی عه‌سكه‌رو
گۆپته‌په ده‌ستپێكی ئه‌نفالی چواربوو كه ئامانج
لێی كۆمه‌ڵكوژییه‌ك بوو بۆ تۆقاندن‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی
هه‌رچی زیاتری دانیشتوانه‌كه‌ی. له‌و په‌لاماره
ژه‌هراویه‌دا هه‌رله‌جێ‌دا نزیكه‌ی 200 هاووڵاتیله‌گوندی
گۆپته‌په‌و20 كه‌سیش له‌گوندی عه‌سكه‌ر شه‌هید و
چه‌ندین كه‌سیش بریندار بوون ، كه ڕۆژی دواتر له4ی
ئایاردا ئه‌وانیش له‌په‌لاماری زه‌مینی سوپادا
زۆریان گیران‌و ئه‌نفالكران‌و زۆربه‌یان هه‌تا
ئێستا بێسه‌روشوێنن به‌داخه‌وه ئه‌و په‌لاماره‌ش
به‌چاوساغی جاشه‌كورده‌كانبوو كه وه‌كو كه‌واسوری
به‌رله‌شكر به‌شداری ئه‌وتاوانه‌یان كرد‌و پرۆسه‌ی
ئه‌نفالی چواریان به‌سه‌رئه‌نجامێك گه‌یاند كه به‌عس
خوازیاری بوو .
ئێمه وه‌كو ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاك وێرای ئه‌وه‌ی
رێز له‌گیانی قوربانیانی ئه‌نفال‌و گیانبه‌ختكردوانی
كیمیاباران ده‌گرین، دواكارین كه تۆمه‌تبارانی
ئه‌نفال به‌گشتی‌و ئه‌نفالی چوار به‌تایبه‌تی
بدرێنه دادگا چونكه پێمان وایه چیتر پاساو
بۆداڵده‌دان‌و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌ماوه‌و
بێ باكی له‌و دۆسێیه جگه له سوكایه‌تی كردن
به‌قوربانی چیتر نیه . كه‌چی به‌داخه‌وه وێرای
ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان داوای كردوون
له‌سۆنگه‌ی داڵده‌دان‌و ئامێز بۆگرتنه‌وه‌ی حزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی
كوردستانه‌وه تۆمه‌تباران‌و گومانلێكراوانی ئه‌نفال
بێباكن له‌وه‌ی بچنه به‌رده‌می دادگا، وه‌كو
چۆن له‌كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان‌و مافی گشتی بێ‌باك‌وبێمنه‌تن
له‌بڕیاره‌كانی دادگاش بێمنه‌تن‌و به‌كه‌یفی
خۆیان ته‌راتێن ده‌كه‌ن..!
ناوه‌ندی چاك به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانێت له‌بیست‌ودووهه‌مین
ساڵیادی تاوانی كیمیابارانكردنی گوندی گۆپته‌په
وعه‌سكه‌رو ئه‌نفالی چواردا كه ناوچه‌ی قه‌لاسێوكه‌و
شوان‌و شێخ بێنی‌و ده‌شتی كۆیه‌ی گرته‌وه‌و
تاوانێكی كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره‌ی تێدا ئه‌نجامدرا
داوا له حزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان بكاته‌وه
كه چیتر داڵده‌ی ئه‌وتۆمه‌تبارانه نه‌ده‌ن به‌ڵكو
هاوكاری دادگا بكه‌ن بۆدادگایی كردن‌و لێكۆینه‌وه،
چونكه دواجار داڵده‌دانی ئه‌وان هه‌رسوكایه‌تی
قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و گه‌لی كوردستان هیچ
له‌و بێباكیه ناچنێته‌وه. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت
جگه له‌بێ به‌هاكاردنی یاسا‌و مافی قوربانی
شتێكی ترنیه.
هه‌رله‌م یاده‌دا داواكارین كه به‌ته‌نگ ژیان‌و
گوزه‌رانی كه‌سوكاری قوربانیانه‌وه بێن كه به‌هۆی
په‌لاماری ئه‌نفالی چواره‌وه جگه‌له‌وه‌ی
زیانێكی گیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه زه‌ره‌روزیانێكی
مادی زۆریشیان كردووه‌و ئێستا ناوچه‌كه‌یان
پشتگوێ خراوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌مه‌ینه‌تیه‌كی
گه‌وره‌دا ده‌ژین، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه گرنگی به ژیانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان
بدات، ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه كه سه‌ردانی
مه‌یدانی بكات بۆ گونده‌كانی ناوچه‌ی ئه‌نفالی
چوار‌و داخوازیه‌ره‌واكانیان بگه‌یه‌ننه لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ئاوه‌دانی‌و خزمه‌تگوزاری
پێویستیان بۆ دابینبكرێت. به‌هیواین په‌رله‌مانی
كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی چاك له‌م یاده‌دا
پشتیوانی ته‌واوی داخوازیه ره‌وا‌كانی كه‌سوكاری
قوربانیانی ئه‌نفال‌وكیمیاباران بێت. دیسانه‌وه
ئه‌ركی ده‌وله‌تی عێراقه داوای لێبوردن له‌گه‌لی
كوردبكات‌و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌نفال
بداته‌وه .
ئێمه وه‌كو ناوه‌ندی چاك ته‌نها له‌م یادانه‌دا
به‌لێن دووباره‌ناكه‌ینه‌وه به‌ڵكو هه‌موو
رۆژێكمان هه‌ر یاده‌وه‌ری‌و رێزگرتن ده‌بێت له‌گیانی
قوربانیانی ئه‌نفال‌وكیمیاباران‌و به‌پێی توانای
خۆمان كارده‌كه‌ین، بۆ گه‌رانه‌وه‌ی شكۆی راسته‌قینه
بۆ خه‌لكی ئه‌م ناوچانه‌ی ئه‌نفال‌وكیمیاباران
مه‌ینه‌تی بۆ به‌جێهێشتوون، پێمان وایه گه‌وره‌ترین
رێزگرتن له‌قوربانیان راستگۆیی‌و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان
بۆیه ته‌نها به‌لێنێكمان بۆیان راستگۆییه.
به‌رێزبێت گیانی قوربانیانی ئه‌نفال‌و
كیمیابارانی كوردستان.
سه‌روه‌ری بۆ قوربانیانی كیمیابارانی گوندی
گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر.
ناوه‌ندی هه‌له‌بجه
دژبه‌ئه‌نفالكردن‌و جینۆسایدی گه‌لی كورد- چاك
3/5/2010
|