لەچەند ڕۆژی رابردو بەیانامەیەک بەناوی جاودیری
کوردۆساید بلاو کرایەوە کەرۆژی شەممە خۆپیشاندانێک لە
شاری ستۆکهۆلم ، دژ بە ڕفاندن و تیرۆری شەهیدی قەلەم
سەردەشت عوسمانئەنجام دەدرێت . دوای ئەوەی داوای
مۆلەتی یاساییمان لە پۆلیسی سوێد کرد ، بەداخەوە ،
زۆرینەی شوێنەکانی خۆپیشاندان لە م ڕۆژەدا ، مۆلەتی بۆ
وەرگیرابوو ، بۆیە بۆ رۆژی دواتر یەکشەم مۆلەتمان
وەرگرت.
وەلێرەدا رای دەگەیەنین ئەم خۆپیشاندانە بەناوی
رەوەندی کورد بەهاوبەشی لەگەل چەند پارت و ڕیکخراوێکی
سیاسی ئەنجام دەدرێت . هاوکات لەکاتی خۆپیشاندانەکە
ناوی لایەنە بەشدارەکان ئاشکرا دەکرێن و دەرگای
بەشداری کردنیش ئاوالایە . وە بەناوی سەرجەم لایەنەکان
ئیدانەی لەسێدارەدانی5تێکۆشەری گەلەکەمان دەکەین.
هیوادرین بۆ کۆتایی هێنانی دەنگی گوللە بەسەر
ڕۆژنامەنوسان لەم خۆپیشاندانە بەشدار بن
شوێن وکاتی خۆپیشاندان
Sergels gatan vid 5: höghuset
بەروار 2010-05-16
14:00 _ 12:00
رەوەندی کورد بەهاوبەشی چەند پارت و ڕێکخراوێک
پەیوەندی تەلەفۆنی ٠٧٣٥٣٦٦٧٥٧
E.Post
kurdrawandswed@ymail.com
|