رۆژی 4ی ئه‌م مانگه (واته رۆژێك دوای رۆژی
جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی)، سه‌رده‌شت عوسمان-ی
رۆژنامه‌نوس‌و خوێندكاری دواقۆناغی به‌شی ئینگلیزی
كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له‌به‌رده‌م
كۆلێژی ئادابدا، له‌لایه‌ن چوار چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه،
به‌ئۆتۆمبێلێكی ژماره‌ی كاتیی دهۆك ده‌ڕفێنرێت‌و
دو رۆژ دوای ئه‌و روداوه، ته‌رمه‌كه‌ی له‌موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه.
به‌ر له‌هه‌رشتێك رفاندن‌و تێرۆركردنی خوێندكار‌و
رۆژنامه‌نوسێك له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا،
له‌ژێر هه‌ر ناو و پاساوێكه‌وه بێت، كوشتن‌و
تێرۆركردنی جیاوازی‌و دیموكراسی‌و ئازادیی راده‌ربڕین‌و
رۆژنامه‌نوسییه، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كیتریشه‌وه،
هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك له‌پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و
كاره قێزه‌ونه بێت، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌و
حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و داموده‌زگاكانیان به‌رپرسن،
چونكه پاراستنی ئه‌من‌و ئاسایشی هه‌مو هاوڵاتیان
له‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه. هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا‌و زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین‌و كۆلێژی زمانی ئه‌و
زانكۆیه‌یش به‌رپرسیارێكی دیكه‌ی ئه‌و روداوه‌ن.
ئێمه، چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌شی راگه‌یاندنی
كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی،
سه‌رباری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان له‌خۆمان‌و
رۆژنامه‌نوسان‌و كه‌سوكار‌و هاوڕێیانی كاكه سه‌رده‌شت-ی
جوانه‌مه‌رگ، ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تێرۆریستیه
ده‌كه‌ین‌و، وه‌ك ئه‌ركێكی ئێتیكیی خۆشمان، داواده‌كه‌ین
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌و
باره‌یه‌وه بدات، هه‌روا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و
روداوه بكرێت‌و هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیری ناوخۆ‌و
خوێندنی باڵا بانگێشتی پارله‌مان بكرێن‌و لێپێچینه‌وه‌ی
پێویستیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
وه‌كچۆن داوا له‌مامۆستا‌و خوێندكارانی زانكۆ‌و سه‌رجه‌م
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر
روداوێكی نامرۆڤانه‌ی له‌وجۆره بێده‌نگ نه‌بن‌و
به‌شێوازی جیاجیای مه‌ده‌نی هه‌ڵویست وه‌ربگرن، بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م روداوه‌یش وه‌كو روداوه‌كانی دیكه‌ی
كوشتن‌و رفاندن‌و ئازاردان‌و شاربه‌رده‌ركردن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن
له‌رۆژنامه‌نوسان دیزه به‌ده‌رخۆنه نه‌كرێت‌و ئه‌مجامده‌رانیان
راپێچی دادگا بكرێن.
چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی
سلێمانی
8/5/2009
سلێمانی
ناوه‌كان:
1. هێرش ره‌سوڵ
2. هێمن مه‌جید
3. ئیبراهیم سه‌عید
4. دیاری عوسمان
5. ئیبتیسام ئیسماعیل
6. عومه‌ر مام ره‌مه‌زان
|