darachimen@hotmail.com
دوێنی سۆران مامه
حه‌مه، ئه‌مڕۆ سه‌رده‌شت عوسمان، سبه‌ینێش یه‌ک
یه‌کی ئێمه..! په‌یامه‌که گه‌یشت: یان ملکه‌چی و
بێده‌نگی له‌به‌رانبه‌ر ڕه‌فتاری سه‌دامییانه‌ی
پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، یانیش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
ته‌له‌فۆنی و پاشانیش ترۆر...
تێرۆریستان له موسڵه‌وه نایه‌ن بۆ هه‌ولێر، و
موجازه‌فه‌ی بڕینی ڕێگاوبانی پڕ له خاڵه‌کانی
پشکنین بکه‌ن تاکو ڕۆژنامه‌نووسێکی لاو بفڕێن و
ترۆربکه‌ن. ئه‌مه شێوازی کاری تۆڕه‌کانی
تێرۆریستی نییه. و ئه‌گه‌ر کاری ئه‌وان بوایه وه‌ک
هه‌میشه به‌رپرسیارێتییه‌که‌یان به‌شانازییه‌وه
ده‌گرته ئه‌ستۆ. ئه‌گه‌ر واش بێت دیسان به‌رپرسیارێتییکه‌ی
هه‌رده‌که‌وێته‌وه ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات. چونکه یه‌که‌مین
و گرنگترین ئه‌رکی هه‌رده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و هه‌ر
حکومه‌تێک دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیانێتی و ئه‌گه‌ر
هه‌رده‌سه‌ڵاتێک ئه‌م ئه‌رکه‌ی پێ ڕانه‌په‌ڕێنرا،
ده‌سه‌ڵاتێکی فاشیله.
ڕاسته له‌ژێر سایه‌ی هه‌رده‌سه‌ڵاتێکدا تاوانی
کوشتن ده‌توانێ ڕووبدات و کوشتنی تاکه مرۆڤێک مه‌رج
نییه به‌واتای فه‌شه‌لی ئه‌وده‌سه‌ڵاته بێت. به‌ڵام
ترۆرکردنی سه‌رده‌شت، ته‌نیا له‌ناوبردنی تاکه
مرۆڤێک نییه. به‌ڵکو ترۆری ئازادی و له‌ناوبردنی
پرێنسیپی ڕه‌خنه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و وه‌حشه‌ته
له نێو هه‌موواندا. تا ده‌مداخستن و گوێڕایه‌ڵی و
کڕنۆشبردن بکه‌ن به کو‌لتوور.. من ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی
گرده‌بڕی یاساییم به‌ده‌سته‌وه نییه تا بکوژو
تاوانباری ڕاسته‌قینه ده‌ستنیشانکه‌م. به‌ڵام، ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته‌و زهنیه‌ت و ئایدیۆلۆژیاکه‌ی زۆر به‌ئاسانی
ئه‌وه‌ی لێده‌وه‌شێته‌وه که‌له‌قه‌ڵه‌می ڕۆژنامه‌نووسێکی
لاو، یان بوێری خوێندکارێک بترسێت. و ئه‌و ترسه‌ی
خۆی به ترۆر بڕه‌وێنێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتێک که‌هیچ
پرۆژه‌و پلان و میکانیزمێکی بۆ له ناوبردنی گه‌نده‌ڵی
و تاڵانی سامانی وڵات نه‌بێت و له‌بری ڕه‌واجبه‌خشین
به داهێنان و خه‌لاقییه‌ت له‌بواری زانست و سه‌نعه‌ت
و کاری به‌رهه‌مهێناندا، ڕه‌واج به کولتووری
پاره‌په‌رستن و ده‌مچه‌ورکردن و خه‌ڵاتکردنی لات و
پات و ته‌مبه‌ڵ و گه‌للۆرانی ناو حزب و مانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات له‌بازنه‌ی خێڵ و ماڵبات بدات.. ده‌سه‌ڵاتێک
که هه‌رڕۆژ به‌سه‌رده‌چێ مه‌وداو بۆشایی نێوان
خۆی و خه‌ڵک پتر ده‌کات.. پتر وامان لێده‌کات که
بکوژ و تاوانبار به خودی خۆی بزانین. هه‌روا خه‌مساری
و گوێ پێ نه‌دان، به‌رانبه‌ر تاوانێکی ئاوا ڕاچڵه‌کێنه‌ر،و
نه‌بوونی هه‌واڵێک ده‌رباره‌ی به‌دواداچوون و
لێکۆڵینه‌وه.. ئایا ئه‌گه‌ر له جێگای سه‌رده‌شت،
کوڕی به‌رپرسێک بوایه کاردانه‌وه‌کان هه‌ربه‌مجۆره
ده‌بوون..؟ ئایا تیمه‌کانی پۆلیس و ئاسایش و دادوه‌ری...
هه‌رئاوا به‌خه‌مسارییه‌وه ڕه‌فتاریان ده‌کرد..؟
که‌سێک کوژرا، به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رکه‌و خوا لێی
خۆش بێت..!؟
ئه‌مڕۆ که ئه‌م چه‌ند دێڕه بۆ کوشتنی سه‌رده‌شت
ده‌نووسم هه‌واڵه‌کان له‌سێداره‌دانی پۆلێک
ئازادیخوازی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ده‌ستی
ڕژێمی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن. به‌ڵام سه‌یری که‌ناڵه
ته‌له‌فزیۆنییه‌کانی سه‌ر به پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات
له‌باشووری کوردستاندا بکه‌ن و ببینن چ سه‌ماو
سوڕدانێکه. خه‌ڵکینه لێره به‌دوا نه وڵات
واتایه‌کی هه‌یه‌و نه نه‌ته‌وه..! نه ئازادی که‌ڵکێکی
هه‌یه‌و نه مافه سروشتییه‌کانی مرۆڤ..! سه‌ربڵندو
براوه ئه‌و که‌سه‌یه گیرفانی چاکه‌ته‌که‌ی له‌هی
ئه‌وانی تر گه‌وره‌تر بێت و جێگای زۆرترین پاره‌ی
تێدا ببێته‌وه..! سه‌رکه‌وتوو ئه‌وکه‌سه‌یه بۆئه‌وه‌ی
زۆرترین پارچه زه‌وی و بڵندترین کۆشک وبه‌ده‌سه‌ڵاتترین
پله‌ی حزبی و حکومی به‌ده‌ست بخات، زۆرترین ماستاو
بکات و چاکترین زانست ببینێته‌وه بۆ لستنه‌وه‌ی
به‌ری پێی به‌رپرسه ڕووزه‌رده‌کانمان.
له کاتێکدا له‌وه‌زیری ناوخۆ بێهیوام، ڕوو له
وزیری خوێندنی باڵا ده‌که‌م و ده‌ڵێم: به‌ڕێز
پرۆفیسۆر دلاوه‌ر! ئایا له‌بیرته کاتێک پێکه‌وه
به‌شداریمان له پرۆگرامێکی ته‌له‌فزۆنی کرد، تۆ
له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌که به‌منت گوت، ده‌بێ هه‌میشه
له‌ئه‌رکی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ده‌سه‌ڵات ڕانه‌وه‌ستین
و ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد له‌پارچه‌که‌نی
تری کوردستاندا سه‌رکه‌وتنیان به‌دستهێناو جۆرێک
له‌ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست ده‌بێ هه‌رئاواش ڕه‌خنه
توند‌و ئاگراویه‌کانمان ئاراسته‌ی ئه‌وانیش بکه‌ین
و منیش له‌گه‌ڵت هاوڕابووم. به‌ڵام پاشان ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی
که‌ده‌بووایه به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی لێبگری تۆ
بویته به‌شێک لێی. هه‌ندێک ڕه‌خنه‌یان لێ‌گرتی و
هه‌ندێکی تریش هانیاندای که به‌ڵکو که‌سانی وه‌ک
ئێوه ڕێڕه‌وی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بگۆڕن و
تۆزقاڵێکیش بێت پاشه‌ڵه پیس و گه‌نده‌ڵه‌که‌ی
خاوێن که‌نه‌وه. وا ئه‌مڕۆش تاوانێکی گه‌وره‌ی وه‌ک
ترۆری سه‌رده‌شت عوسمان له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی وه‌زاره‌ته‌که‌ی
تۆدا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌تۆو گشت ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی
به‌نیازی پاک چوونه ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌پرسم:
ئایا ئێوه شتێکتان له‌ده‌ست دێت..؟ ئه‌گه‌ر ئا..!
چییه و چاوه‌ڕێی چین..؟ و ئه‌گه‌ریش نا چۆن
ویژدان و شه‌ره‌فتان قبوڵ ده‌کات له‌سه‌ر کورسی
بێده‌سه‌ڵاتیدا دانیشن.
گه‌وجی هه‌رده‌سه‌ڵاتێک کاتێک به‌دیارده‌که‌وێت که
هه‌وڵبدات به ترۆرو تۆقاندن خۆی به‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه
ڕابگرێت. سۆران و سه‌رده‌شت ئه‌و دوو دره‌خته‌بوون
که تۆوی ئازایه‌تی و بوێریان له‌به‌رانبه‌ر
ملهوڕی پارت و ده‌سه‌ڵات ده‌رکردبوو. به‌ڕاوه‌شاندن
و ڕیشه‌کێشکردنی ئه‌و دوو دره‌خته هه‌زاران هه‌زار
دانه‌تۆو به‌سه‌ر بست به بستی خاکی کوردستاندا
بڵاوبوونه‌وه‌و سبه‌ینێ زوو له‌گه‌ڵ زه‌رده‌ی خۆره‌تاودا
چرۆده‌که‌ن...
9/5/2010
|