1
ده‌گه‌رێمه‌وه ژووری ته‌نیایی
سیگارێك پێده‌كه‌م
تێكشكاو... داڕماو
له‌سه‌ر چرپاكه‌م ڕاده‌كشێم
وه‌ك هه‌میشه
بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه.
2
نیوه‌ڕۆیه‌ك بووم به هه‌زار پارچه‌وه
وشه پێكییه‌وه‌ی لكاندمه‌وه
بۆیه بڕیارمدا بچمه نێو وشه و
له‌وێ بۆ یه‌كه‌مینجار ماڵێك دروست بكه‌م
ماڵی خه‌ون و شیعر.
3
ژنه‌كه‌م به غه‌مگینیم په‌ست ده‌بێت
نازانێت، به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه
ماڵی وێران كردووین!
4
دوایین ساتی ژیانم لێره‌م
له‌م یانه‌ی دڵته‌نگییه
له‌سه‌ر یه‌كێك له كورسییه‌كانی گریان
به ده‌م مه‌راقی پیربوون و
ئازاری مناڵییه‌وه
ده‌چۆڕێمه ناو په‌رداخێكی به‌تاڵ
هیچم لێبه‌جێنامێنێت
چه‌ند پارچه‌یه‌ك
نیگه‌رانی نه‌بێت!
5
له ئه‌وینتا خه‌ونم ده‌بینی
له لێوه‌كانته‌وه له ئاگر تێده‌گه‌یشتم
له چاوانتا شیعرم فێری فڕین ده‌بوو
به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه‌ی شكاوم
خه‌ونم پڕیه‌تی له مردن
سوتان هه‌راسانی كردووم
له‌گه‌ڵ شیعریش چه‌ندین جار به‌شه‌ڕ هاتووین.
ڕه‌نگه ڕۆژێ من و شیعر
یه‌كمان ئه‌وی دی بزر بكه‌ین.
6
هه‌رگیز نه‌متوانیوه ڕقم له كه‌س بێت
بۆیه به گومانم
له‌وانه‌ی ڕقیان لێمه!
7
شكسته‌كان به ورووژم دێن
دونیات به‌سه‌ردا ده‌ڕووخێنن
به جۆرێكی وه‌ها
شیعریش فریات ناكه‌وێت.
8
هه‌موو كه‌س جوانه
ته‌نیا من نه‌بێت
له كه‌س ناچم!
9
گوێ ده‌نێم به سنگی نیشتیمانه‌وه
هه‌میشه ده‌ڵێت:
ئه‌م بێ كه‌سییه كه‌ی ده‌ڕه‌وێته‌وه؟!
10
ئێره شوێنی ژیان نییه
به كۆچی باڵنده‌كاندا ده‌زانم.
11
نازانم چی له خۆم بكه‌م
هه‌چی ده‌كه‌م نابم به مرۆڤ.
12
خۆم هاویشته شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه‌وه
ویستم ژیان به‌جێبێڵم
لێ ئه‌و پێش من له‌وێ
قاوه‌ی ده‌خوارده‌وه!
13
گاڵته‌جاڕییه ئاشتی
سبه‌ینێ جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه.
15
دڵۆپ...دڵۆپ
ته‌نیایی له‌سه‌ری په‌نجه‌كانمه‌وه
ده‌ڕژێته نێو جانتاكه‌م و
له به‌ینی په‌ڕه‌ی ده‌فته‌ره‌كانمدا
ده‌بن به شیعر.
ئه‌م ده‌قه له ژماره (51)ی گۆڤاری (هه‌نار)دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
Dastan.barzan@gmail.com
|