هێرش بۆسه‌ر ئازادی هێرشه‌ بۆسه‌ر ژیان

  

 



یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ به‌یانامه‌یه‌كی ڕه‌سمیدا و به‌ ئاشكرا هێرشرێكی ڕاسته‌وخۆی بۆسه‌ر ئازایی ڕاده‌ربڕین ده‌ستپێكرد و گۆڤاریی وێران یشی كرده‌ بیانو وه‌ دواتریش كۆمه‌ڵێك مه‌لای ئاینی به‌ ئیلهام وه‌رگرتن له‌ به‌یانه‌كه‌ هیرشه‌كه‌یان فراوانتر كرده‌وه‌ ،
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ له‌لایه‌ن نوسه‌ران وڕۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان ئێمه‌ش وه‌ك خه‌ڵكی ئازادیخوازیی قه‌زای سه‌ید صادق له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م به‌یانامه‌یه‌وه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك بیانه‌وێت هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئازادیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك كه‌ ئازادیی ڕاگه‌یاندنیش به‌ سه‌ره‌تایترین مافی مرۆڤ ده‌زانین و هه‌ر به‌م پێیه‌ش به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین له‌ هه‌ركاتو جێگه‌یه‌كدا بۆ به‌رگرتن به‌ پێشێلكردنی ئه‌م مافه‌ هه‌ڵوێستی خۆمان وه‌ربگرین .
ئێمه‌ وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌ بێپه‌رده‌یه‌ بۆسه‌ر ئازایی ڕاگه‌یاندن له‌ هه‌مانكاتدا داوا له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سو لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ خۆیان به‌ لایه‌نگری ئازادی ده‌زانن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه‌دا بیًده‌نگ نه‌بن ، چونكه‌ ئه‌مڕۆ گۆڤاری وێران و سبه‌ی قه‌ڵه‌م و زمانی ئێمه‌ له‌و هێرشانه‌ نه‌ك به‌دور نابن به‌ڵكو به‌ ئاستانه‌یه‌كی مه‌ترسیدار تردا ده‌ڕوات .

ده‌سته‌یه‌ك له‌ ڕۆشنبیران و خه‌ڵكی ئازادیخوازیی قه‌زای سه‌ید صادق.

پشتیوان كه‌ریم گه‌ڵاڵی ڕۆژنامه‌نووس
یوسف حسن ڕۆژنامه‌نووس
توانا شاره‌زووری شاعیرو ڕۆژنامه‌نووس
به‌رزان كه‌ریم ڕۆشنبیر
هادی كوڵكنی ڕۆژنامه‌نووس
فازل ئه‌حمه‌د ڕۆژنامه‌نووس
سه‌رتیپ عه‌لی به‌رپرسی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان له‌ سیدسادق
كوسار حسن ڕۆشنبیر
ئه‌ركان عه‌لی هه‌ورامی ڕۆژنامه‌نووس
مهدی عومه‌ر خوێندكار
ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌غه‌ریب ڕۆژنامه‌نووس




 

           

 

08/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com