راپۆرتی په‌یامنێری ده‌نگه‌کان-
له‌نده‌ن
به سروودی ئه‌نته‌رناسیۆنال مارشه‌که ده‌ستی
پێ‌کرد و به دوایدا سرووده‌که‌ی ئوژین له زاری هه‌زاران
خه‌ڵکه‌وه به‌ده‌م رێپیوان به‌ره و گۆره‌پانی
ترافالگهر ده‌وترایه‌وه.
له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ، ئه‌مساڵیش
وه‌ک هه‌موو ساڵه‌کانی تر ڕێوره‌سمی جه‌ژنی یه‌کی
ئایار ، جه‌ژنی جیهانی چینی کرێکاران جه‌ژنی په‌یمان
نوێکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م خه‌باته نیونه‌ته‌وه‌ییه
له‌لایه‌ن کرێکاران و تێکۆشه‌رانی ئه‌م چینه‌وه
به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رباری دوو ڕێپێوانی سه‌ره‌کی له ناوه‌ڕاستی
شار، ئه‌مساڵ چه‌ندین ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵی هونه‌ری
و ڕێوره‌سمی لۆکا‌ڵی له ناوچه‌کانی باشور و باکوری
له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوون.
هه‌ر که له بازگه‌ی شهمهندهنهفهرهکهوه
ده‌هاتیه ده‌ره‌وه ،له ناوه‌ڕاستی شار له ته‌ک
کتێبخانه‌ی مارکسه‌وه ، ئاڵا سووره‌کان له نێو
ئاپۆره‌ی خه‌ڵکدا شهکانهوهیان له دووره‌وه ده‌بینران
و ئه‌وه‌ی دهشبیستران ده‌نگۆی ئازادی، هاواری به
کۆمه‌ڵ بۆ یه‌کسانی ،ژنانی بێ ماف، لاوانی بێکار ،
خویندکارانی هه‌ژار ، کرێکارانی شۆڕشگێر ، که‌ش و
هه‌وای ناوچه‌که‌یان پڕ کردبوو و ده‌نگی مۆنتاربۆ
یاخییهکانیان بهربڵاوتردهکردهوه به ڕووی
دوژمنی سه‌ره‌کییان، سه‌رمایه.
سهڤگیر هه‌سه‌ن ته‌مه‌ن 20 ساڵ ، که ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
رێکخه‌رانی ئایاری شاری له‌نده‌نه و قوتابی
زانکۆی ئابوری له‌نده‌نه ووتی : " ئه‌مساڵیش لێره‌ین
بۆ به‌شداری له ئایار و به‌رزراگرتنی ئه‌م جه‌ژنه
، که به‌راستی جه‌ژنی راسته‌قینه‌ی ئێمه‌یه ، ئه‌مرۆ
من لێره‌م بۆ بره‌ودان به یه‌کگرتوویی چینی
کرێکارانی جیهان له پێناو دنیایه‌کی باشتردا، خه‌باتێک
که زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر و له
رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تیدا ده‌نگی
کرێکارانی گه‌یاند"
مێزی کتێب و کتێبخانه‌ی شه‌قامه‌کان به پانتایی
ده‌یان هه‌زار خه‌لک به چوارده‌وردا داڵده‌ی جه‌ماوه‌ریان
داب‌و و په‌یامی ئه‌م رۆژه‌یان له دو توێی لاپهرهکانیاندا
خستبووه سه‌ر پشت.
کریس مۆریس، که سه‌په‌رشتیاری یه‌کێک له
کتێبخانه‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کان بو و سه‌رقاڵی
تاوتوێکردنی کتێبه‌کان بوو ووتی : " کتێب به‌شێکی
لێنه‌بڕاوه‌یه له تێکۆشانمان، هه‌روه‌ها وه‌ک
چینی کرێکاران ئه‌وه ته‌نها کتێبه‌کانمانن که ئه‌م
قوتابخانه شۆڕشگێریه‌ی بۆ درووست کردووین به‌بێ
ئه‌وان ئێستا هه‌ر له سه‌ده‌ی ههژدهههمیندا ده‌ژیاین،
ئێمه ته‌نها پێویستمان به کتێبهکانمانه چونکه
نه پاشامان هه‌یه نه شێخ وه نه ئاسمان "
له نێو ئاپۆره‌ی جامه‌وه‌ر و رێکخراوه سۆسیالیست
و کۆمۆنیست و سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان که به‌شێکی
ڕێکخه‌ری گرنگی ئه‌م بۆنهیهن، هه‌موویان خۆیان
یه‌ک به دوای یه‌کتر له ڕێپێوانه‌که‌دا ریز
کردبو و تێکڕا له ژێر چه‌تری ئایاردا داواکاری و
ئامانجه ئابووری و سیاسیه‌کانی خۆیان به‌یان ده‌کرد.
ستیڤ گلێنی ته‌مه‌ن 22 ساڵ که کرێکارێکی لاوی
هێڵی ئاسنینه‌وه و چالاکوانی خۆبه‌خشی سه‌ندیکای
کرێکارانی هێڵی ئاسنینه، ئاڵای سه‌ندیکاکه‌ی له‌گه‌ڵ
هاوه‌ڵێکی تری کرێکاردا به‌رز راگرتبوو ووتی : "
پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ندیکاوه هه‌موشتێک له‌لام
نه‌کر بوو، به‌ڵام که رێکخراو بوم و ئه‌و
گۆرانکاریانهشم بینی که به ده‌ستی خۆمان کردمان
، ئینجا تێگه‌یشتم جیهان هی ئێمه‌یه نه‌ک خاوه‌ن
بانکه‌کان ، پاشان خۆت ئه‌یبینی، چ بۆنه‌یه‌ک هه‌یه
بتوانێت هێنده جیاوازی له ناو خۆیدا کۆبکاته‌وه
؟ ئه‌مه‌ش بنه‌ما گرنگه‌کانی سهندیکاکهمانه که
دوای کارکردنی رۆژانه، ئێمه به خۆبه‌خش کاری بۆ
ئه‌که‌ین، له پێناو به‌ده‌ستهینانی مافی چینه‌که‌مان
"
ئایاری له‌نده‌ن سه‌رباری په‌یمان به‌ستنه‌وه‌ی
کرێکاران، نمایشی روئیای ئه‌و دنیایه بوو که
کرێکاران خوازیارین و رۆژانه له پێناویدا تێده‌کۆشن،
له ناو جه‌ماوه‌ر تێکه‌ڵیه‌کی هاوڕێیانه‌ی بێ
وینه هه‌ست پیده‌کرا، به هه‌ر چوارده‌وردا به (پیرۆزه
یه‌کی ئایار) هاوڕێیه‌تی خۆی له نیوان تاکه‌کان
ئاوێته ده‌کرده‌وه به بێ گوێدانه نه‌ته‌وه ،
ئاین، که‌لتوور، ره‌گه‌ز.
دههتوانم بڵیم زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دنیا به‌شدار
بوون. کورد و تورک قوبروسی و فه‌له‌ستینی و
ئیسرائیلی پۆلۆنی و به‌ریتانی و ئه‌فریکای و ئه‌مریکای
و ئاسیای و ژن و پیاو وهاوجنسهکان هه‌موو پێکه‌وه
دنیایه‌کی تریان وێنا ده‌کرد، دنیایه‌ک که له
ڕێپێوانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ کاره و بۆ سبه‌ینێش بهجێترینیانه
، دنیایه‌که به‌بێ سه‌رمایه و به‌بێ جیاوازی.
سه‌رباری پارته سۆسیالیست و ڕێکخراوه کرێکاریه‌کانی
به‌ریتانیا خۆی، به سه‌دان رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی
به‌ریتانیا به‌شداریان تیادا کرد، هه‌ر له
ڕێکخراوه‌کانی قاره‌ی ئه‌مریکای لاتینه‌وه بۆ
ڕێکخراوه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌فریکا و رۆژهه‌ڵاتی
ناوین، له نێو ئه‌م ڕێکخراوانه‌دا دیارترینیان
ڕێکخراوه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانی ناو تورکیا بوون
که خۆیان رێکخه‌ری سه‌ره‌کی مارشی ئایاری له‌نده‌نی
ئه‌مساڵ بوون، به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه.
دونیا موحه‌مه‌د، که ئه‌ندامی کۆمیه‌تی لاوانی
کۆمۆنیستی تورکیایه، ووتی : " ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی
میژژویه له خه‌باتی کڕێکارانی تورکیا، چونکه
زیاتر له 30 ساڵه جه‌ژنی ئایار له تورکیا قه‌ده‌غه‌یه
له دوای روداوه‌که‌ی ئایاری ساڵی 1978 که 40
کرێکاری تیادا شه‌هید بوو ، وه ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌ین
جاره دوای ئه‌و ماوه درێژه له گۆره‌پانی ته‌قسیم
کرێکاران و سه‌ندیکاو رێکخراوه‌کانیان جه‌ژنی
ئایار ده‌گێرن ، بۆیه هاوخه‌باتی خۆمان له له‌نده‌نه‌وه
دووپات ده‌که‌ینه‌وه و هه‌موو پارته سۆسیالیست و
چه‌پڕه‌وه‌کانیش لێره له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بون "
دوای کاتژمێریک ڕێپیوان، هه‌موو له گۆره‌پانی
ترافالگهر کۆبوونه و له‌وێش چه‌ندین لێدوانی
گشتی له‌لایه‌ن سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان و که‌سایه‌تیه
ناوداره‌کانی وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانی ناوداری چه‌پ
تۆنی بێن ووته‌یان دا‌و گڕوت تینی خه‌باتی دژه نوێ
- لیبڕالیزمیان کڵپه‌دار ده‌کرد. دواتر له‌لایه‌ن
ریکخهرانهوه نامه‌ی پشتیوانی کوێکارانی وڵاتانی
دنیا خویندرانه‌وه که گرنگترینیان کرێکارانی
یۆنان بوو چون ئێستا له تێکێۆشانێکی سه‌ختدان دژی
سه‌پاندنی بازاڕی به‌ره‌ڵا به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان
و بڕینی موچه‌یان بۆ رزگارکردنی بانکه‌کان.
ماوه‌ته‌وه بڵێین که ئه‌مساڵ له له‌نده‌نی
پایته‌ختی به‌ریتانیا سه‌ندیکا و رێکخراوه
کرێکاریه‌کان به ره‌سمی سروودی یه‌کی ئایارییان
به زمانی کوردی و تورکی هه‌ڵبژارد بوو و ، سرووده‌که
له‌لایه‌ن گروپی کرێکارانی کورد و تورکه‌وه پێسکه‌شکرا
و دواتریش به ده‌هۆڵ و زورنای کوردان له‌لایه‌ک و
چالاکی هونه‌ری رێکخراوه‌کانی تر مه‌راسیمه‌که
درێژه‌ی کێشا و ئاڵای سووری هه‌ژاران بڵند زۆر
بڵند به‌سه‌ریانه‌وه ده‌شه‌کایه‌وه .
|