پاش نیوەرۆی ڕۆژی یەکشەممە 15ی ئایاری 2010
بەسەرپەرشتی ماڵپەڕی دەنگەکان و بە بەشداری خه‌ڵکێکی
بهرچاولە کورده‌کانی شاری تۆرۆنتۆ و دەورو بەری
کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژ بە تیرۆر کردنی سەردەشت
عوسمان و بەرتەسك کردنەوەی ئازادی لە کوردستان ، لە
وڵاتی کەنەدا بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەراسیمەکە گۆران عەبدوڵا بەڕێوەبەر سایتی
دەنگەکان وتارێکی پێشکەش کرد، لە وتارەکەیدا وێڕای
بەخێرهاتنی میوانان و نوێنەرانی لایەنەکان سەرەخۆشی لە
بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسی جوانەمەرگکراو سەردەشت عوسمان و
کەس و کاری ڕۆلەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کەبەدەستی
ڕژێمی کۆنەپەرستی ئێران ئیعدام کران کرد. له درێژه‌ی
وتاره‌که‌یدا باسی لەوەکرد کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئێمە
بۆ ناڕەزایەتی دەڕبرینە بە دژی تیرۆرکردنی سەردەشت
عوسمان و پشتیوانی کردنی ئەوناڕەزایەتیە جەماوەریانەیە
کە ئێستا لە کوردستان بۆ ئەم کەیسە لە فراوانبوندایه.
دواترهەر یەک لە دارای محامی، سەرگوڵ ئەحمەد، عادل
ئەحمەد لە لایەن حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، خەبات
مەجید لەلایەن حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق،
سامان سەعید، جەمال مەحمود ، هیوا جەمیل لەلایەن حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، رۆژنامەنووس و هەڵسوڕاوی
ژنان کەژاڵ حمەڕەشید، یەدی محمودی لەلایەن کۆمیتەی
کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران، سەعیدی
کەرامەت، خەلیل نوری و مەهدی حوسەینی لەلایەن کۆمەڵە و
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران وتاریان پێشکه‌شکردو هه‌ریه‌که‌یان
چ وه‌ک ڕێکخراو و چ وه‌ک تاک جه‌ختیان له‌سه‌ر بنه‌ماکانی
ئازادی کرده‌وه له کوردستان که ده‌بێت ئه‌و بنه‌مایانه
فراوانتر بکرێنه‌وه نه‌ک به‌رته‌سکبکرێته‌وه به
ڕووی خه‌ڵکی کوردستاندا.هه‌روه‌ها له وتاره‌کانیاندا
داوای ئاشکرا کردنی تاوانباران‌و ئه‌و ده‌ستانه‌ی له
پشتی کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه وه‌ستاوه ده‌کرا .
ئەوەشیان دووپات ده‌کرده‌وه که درێژە بەم کار‌و
هەڵسورانه بدرێت وکۆمەلگای کەنەدی لەوکارە دزێوانەی
لە کوردستان لە دژی دەنگی جیاواز و بەرتەسك کردنەوەی
ئازادی هەیە ئاگادار بکرێتەوە ، هاوکاتی
ناڕەزایەتیەکانی کوردستان لە دەرەوەش فراون بکرێتەوە و
لە کۆتایشدا بریار درا لە چەند ڕۆژی داهاتودا
خۆپیشاندانێکی جەماوەری ساز بکرێت.
وتاری بنەماڵەی سەردەشت عوسمان لەلایەن شلێر ڕەشید
خوێندرایه‌وه، لە هاوپێچی بەرنامەکاندا شیعری( بۆ
سەردەشت عوسان)ی شێرکۆ بێکەش و( زه‌نگی یه‌که‌می مه‌رگم
لێیدا)ی سه‌رده‌شت عوسمان و شیعری(کاتێک نازییه‌کان )ی
ماتین نیمیۆله‌ر خوێندرانه‌وه.
کۆبوونەوەکەش لە لایەن هەریەک لە شلێر ڕەشید و كەژاڵ
حمەڕەشید وجەبار حەمەد بەرێوە دەبرا.
ده‌قی وتاره‌که‌ی گۆران
عه‌بدوڵڵا:
ئاماده‌بووانی به‌ڕیز
سه‌ره‌تا به ناوی خۆم وده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان و هه‌موو ئه‌و دۆست و ئازیزانه‌ی
هاوکار و به‌شدار بوون له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ، به خێر هاتنی هه‌موو لایه‌کتان
ده‌که‌م و سه‌ری ڕێز بۆ قه‌ڵه‌مه بوێره‌که‌ی
سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه‌حه‌مه داده‌نوێنم .
هه‌ر لێره‌شه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی
که‌س و کاری سه‌رده‌شتی لاو‌و دڵ پڕ له هیوای
جوانه‌مه‌رگ کراو ده‌که‌م.
جێگای خۆشیه‌تی هه‌ر لێره‌وه و به ناوی ئه‌م
کۆبونه‌وه‌وه که بۆ پشتیوانیکردن له ئازادی
رێکخراوه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی که‌س و
کار‌و بنه‌ماڵه‌ی فه‌رزادی که‌مانگه‌رو هاوه‌ڵه‌کانی
بکه‌ین که‌له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به ده‌ستی جمهوری
ئیسلامی ئێران له سێداره‌دران له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان.
به‌ڕێزان:
ئاماده‌بوونی ئێمه ئه‌مڕۆو لێره‌دا بۆ ناره‌زایه‌تی
ده‌ربرینه به‌رانبه‌ر به تیرۆرکردنی "سه‌رده‌شت
عوسمان" که بۆته سونبلی ئازادی و دژی گه‌نده‌ڵی
له‌مرۆی کوردستاندا. ئامده‌بوونی ئێمه لێره‌دا
پهیوهستبوونمانه به‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه
فراوانه‌ی که له‌به‌رانبه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت
عوسماندا ئه‌مرۆ زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانی
باشوری گرتۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها له زۆرێک له
وڵاته‌کانی ده‌ره‌وه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه درێژه‌ی
هه‌یه .
ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان له کوردستان هیچ
مۆرکێکی سیاسی و به فیتی هیچ حزب و لایه‌نێک ئه‌نجام
نه‌دراوه،به‌ڵکوو ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌و بێمافی و
گه‌نده‌ڵی و سهرکوتکردنهوهوه هه‌یه که
ماوه‌یه‌که ده‌سه‌ڵات ده‌ستی پێداوه یان لایه‌نی
که‌م ناڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامیان ده‌دات،هه‌ر له
کوته‌ککاری ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه تا کامێرا شکاندن و
لێسه‌ندنه‌وه‌ی باجه‌کانیان.
کوشتنی سۆرانی مامه‌حه‌مه وشێخ ستار له که‌رکوک و
ڕفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان به ڕۆژی ڕوناک و به
به‌رچاوی ئاسایشی زانکۆکه‌یه‌وه و له ناو جه‌رگه‌ی
شاری هه‌ولێر و پاشان کوشتنی و فرێدانی له موسڵ
،ته‌نهاو ته‌نهاله‌سه‌ر قه‌ڵه‌مه‌کانیان بووه. جا
قه‌ڵه‌مێک کاره دزێوهکانیی بکوژان و ئاغاکانیانی
وهدهرخستبێت یان په‌یوه‌ندییه گوماناوی و ژێر به
ژێرهکانیانی بۆ خه‌ڵک خستبێته سه‌ر کاغه‌ز ، یان
باسی له خێڵ و په‌یوه‌ندییه‌کانی خێڵی ده‌سه‌لاتداری
کردبێت.
له کوردستان هه‌میشه ترافیکه سووره‌کان له
زیادبووندان، ترافیکه‌کان نه‌ک بۆ سه‌لامه‌تی ژیانی
خه‌ڵک له ڕێگاوبان ، به‌ڵکوو بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی
ئازادێکان و بێده‌نگکردنی خه‌ڵکه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ستی نه‌پاراستووه له
به‌کرێگرتنی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و مه‌لا بۆ رتووشکردنی
کاره‌کانیان و بهلاڕیدابرندی خه‌ڵک.ده‌ستی کۆمه‌ڵێ
مه‌لاشیان ئاواڵه کردووه له ده‌رکردنی فه‌توا دژی
نووسه‌ران و گۆرانیبێژان و هه‌موو دیارده‌یه‌کی نوێ
له کۆمه‌ڵگا و تا ده‌گاته ئه‌و جێگایه‌ی کار‌و
هه‌وڵه‌کانیان خستۆته گڕ بۆ موحه‌جه‌به‌کردنی کچانی
ناو شیعر و چیرۆکه‌کانمان.
ده‌سه‌ڵاتێک کت و مت له خێڵه‌وه ئیلهام وه‌رده‌گرێ و
به‌هه‌مان پێوه‌ره‌کانی خێڵ ده‌یه‌وێ کۆمه‌ڵگه
به‌ڕێوه‌به‌رێ و به‌هه‌مان ئه‌و پاشخانه سیاسی و
ئایدیۆلۆژییه‌ی که پڕاوپڕه له شه‌ڕو تووند‌و تیژی و
یه‌کتر قبوڵنه‌کردن ، ناتوانێ به بێ به‌کار نه‌هێنانی
تووند‌و تیژی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ له
کوردستان ئاماده‌یی هه‌یه درێژه به ژیانی خۆیبدا.
نه‌وه‌یه‌ک به‌شێک نییه له‌و مێژووه پڕ له کێشمه
کێشه ناوخۆییه‌ی ئه‌وان و ته‌سفییه حساباتێکانیان.
نه‌وه‌یه‌ک ئاماده‌نییه کوردستان ببێته نموونه‌ی
ئێران و سعودیه و ئوردن و سوریا ، به‌ڵکوو خوازیاره
ببێته نمونه‌یه‌ک له وڵاتانی سوید‌و هاوشێوه‌کانی.
نه‌وه‌یه‌ک نایه‌وێ ته‌نها بۆ بردنه پای سه‌ندوقه‌کان
به هاوڵاتی بزانرێ و پاشان که‌س له ژیان و گوزه‌رانی
نه پێچێته‌وه . نه‌وه‌یه‌ک خوازیاره نیشتمان
نیشتمانی ئه‌ویش بێت ، نه‌ک ته‌نها له ناخۆشیییهکان
و بۆ به‌کوشتدان له بیری ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا بێت .
خوازیارهمافی هه‌بێت له خۆشییه‌کانی وڵات وه‌ک
ئه‌وانی تر، ئه‌و ئه‌وانه‌ی که له‌ناو شوراکاندا ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، ئه‌و شورایانه‌ی ئێمه‌و ئه‌وانی لێک
جیاکرۆتهوه.
ئه‌و شورایه‌ی که سه‌رده‌شت به خه‌یاڵی فه‌نتازیانه
به سه‌ریدا فڕی ، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی شورا به
ڕاستی گیانیان له سه‌رده‌شت سه‌نده‌وه. نه‌وه‌یه‌ک
نایه‌وێ گوێ له چیرۆکه بێتامه‌کانی دوێنێی
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ بگرێ که پڕاوپڕه له درۆ‌و
نیفاق،گێڕانه‌وه‌یان ته‌نها بۆ خه‌واندنی نه‌وه‌ی
نوێیه و فرسهتدانی زیاتره به پاڵه‌وانه
دارینه‌کان بۆ دهسگرتنیان به سه‌ر سامانی کۆمه‌ڵگه‌و
ده‌سه‌ڵاتدا.
لێره‌وه‌یه ترس له نه‌وه‌ی نوێ دروست ده‌بێ ، هه‌ر
بۆیه ده‌سته ڕه‌شه‌کان و لانه‌ی ئه‌نفالچیان تووشی
دڵه خورپه هاتوون و ئه‌و زه‌نگه‌ی دوێنێ بۆ
سه‌رده‌شت لێدرا به هاتنه مه‌یدانی هێزی خه‌ڵک بۆ
ئازادی زه‌نگه‌که له گوێی خۆیاندا ده‌زرنگێته‌وه.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز...
کاری له‌بیرکردن و سپاردنی به مێژوو هه‌میشه له
قازانج و ویستی ڕژێمه سه‌رکوتگه‌ره‌کان
بووه،هه‌میشه تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌و پاشان
به‌کارێکی تر له بیری خه‌ڵکیان بردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رده‌شت و دوێنێ سۆرانی مامه‌حه‌مه و شاپور
و قابیل ، فه‌رهاد فهرهچ و به‌کر عه‌لی،نه‌زیر
عومه‌ر و ڕه‌ئوف کامل و ڕێناس و ده‌یانی تر له پێناوی
ئازادی‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا،که‌چی بکوژه‌کانیان
ڕانهکێشراونهته پای دادگا و هه‌واڵێک له گه‌ران
به دوای ئهوکهیسانهدا نییه. کوره‌کانی ڕێگای
ئازادی یه‌ک له‌دووای یه‌ک ده‌بنه ژماره له
یاده‌وه‌رییه‌کانی ئێمه‌دا،نابێ ئه‌مکاره درێژه‌ی
هه‌بێ،نه‌وه‌کا دره‌نگ یان زوو سه‌ره دێته سه‌ر من و
تۆ‌و ئه‌ویتریش.
به‌رزوو بهڕیزبێت یادی قوربانیانی ئازادی و قه‌ڵه‌مه
بوێره‌کان.
گۆران عه‌بدوڵڵا
14-5-2010
بۆ گوێگرتن لە وتەکانی گۆران عەبدوڵا کلیکی ئێرە بکە.
|