وه‌ڵامێ بۆ به‌رێز ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ده‌رباره‌ی وتاری رۆمانه‌که‌م و گه‌رمیان و کوێستان

  

دڵشاد حسێن




به‌رێز ووتاره‌که‌تم خوێنده‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی لێتێگه‌یشتم که‌ تۆمه‌تبارم ده‌که‌ی به‌ بردنی بیرۆکه‌ی دوو رۆمانی به‌رێزتان ، به‌رێزت هێشتا نیوه‌ی دراماکه‌ت بینیوه‌و حوکی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ی که‌ دراماکه‌ له‌ بیرۆکه‌ی به‌رێزتانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ ، حه‌ز ئه‌که‌م به‌رێزت ئاگادار بکه‌مه‌وه‌ من بۆ نوسینی ئه‌و درامایه‌ و ده‌قه‌کانینی تریشم سودم له‌ زۆر چیرۆک و رۆمانه‌کان وه‌رگرتووه‌ ،ته‌نها رۆمانه‌کانی تۆ نه‌بێت چونکه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و دوو رۆمانه‌ی باسی ده‌که‌یت نه‌مبینیوه‌ ، که‌سێکیش بۆی باسنه‌کردووم ،ئه‌گه‌ر رۆژێک چیرۆکێک یان رۆمانێکم خوێندبێته‌وه‌ بێگومان چه‌ندی جوانی لا جێهێشتبم ئه‌وه‌نده‌ خه‌یاڵی جوانتر کردووم ، دواتر له‌خه‌ڵمدا کاریگه‌ری خۆی داناوه‌ ،له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێک وێنه‌ی ئه‌و چیرۆک و رۆمانه‌ له‌ ده‌قه‌کانمدا جێگه‌ی خۆی کردبێته‌وه‌. روداو موڵکی که‌س نیه‌ ئه‌کرێت له‌سه‌ر دیلی جه‌نگی عێراق و ئێران چه‌نده‌ها چیرۆک پێش رۆمانه‌که‌ی به‌رێزیشت نوسرابێت به‌ڵام هه‌ریه‌که‌ و به‌خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاواز ،یان له‌سه‌ر قوربانیانی ئه‌نفال چه‌نده‌ها چیرۆک و رۆمان نوسرا بێت ، هه‌ریه‌ک به‌ شێوه‌و جۆری جیاواز ، ناکرێت ئیتر هه‌رکه‌س باسی دیلی جه‌نگی کرد و باسی قوربانیانی ئه‌نفالی کرد ئه‌وا بیرۆکه‌ی من و تۆ بێت ، جارێ ئه‌و چه‌ند په‌ره‌گرافه‌ی که‌ نوسیوته‌ که‌ له‌رۆمانه‌که‌تدا هاتووه‌ زۆر دوره‌ له‌ هێڵی درامی و بیرۆکه‌ و خوێندنه‌وی من له درامای گه‌رمیان و کوێستان.




 

           

 

06/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com