گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران
دیسا ڤایرۆسه‌که‌ هاتۆته‌ سه‌ری‌ ..
 

  

دڵشاد تاقانه‌



به‌دڵنیایی باسی نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت و ئه‌فله‌وه‌نزای باڵنده‌ یا به‌راز ناکه‌ین هه‌روه‌ها کێشه‌ی کۆمپیوته‌رمان نی یه‌ ، دوای قاژ و قیژ و به‌توڕه‌یی هه‌ڕه‌شه‌کانی : چی تر بۆت نی یه‌ بچیته‌‌ ده‌ره‌وانێ ‌! دووگۆڵی و یاری پله‌ی سته‌یشن و ئینه‌رنێت و گه‌مه‌ی کۆمپیوته‌ر یان هه‌تا نیوه‌ی شه‌و چاتی مێسه‌نجه‌ر نی یه‌ و نه‌ما ! ڕه‌زاو خواته‌وه‌ هه‌مووی یاساغه‌ ، بۆت نی یه‌ هیچیان بکه‌ی وا پێت ئه‌ڵێم تۆ به‌گوێم ناکه‌ی و هه‌رده‌م پێچه‌وانه‌ی منی و لاساری ئه‌که‌ی ، ته‌واو ڕۆحم ده‌رچوو به‌ده‌ستان به‌زیای خێرم نه‌کردن..... به‌رده‌وام بۆڵه‌ی دایک نه‌ده‌بڕایه‌وه‌ به‌ده‌م هاتووچوی کاری ناو ماڵ له‌م ژوور بۆ ئه‌و ژوور ده‌نگه‌که‌ی جار جاره‌ نزم و که‌ نزیک ئه‌که‌وته‌وه‌ بڵند ئه‌بوو . " دیار بوو دایکه‌ زۆری له‌دڵا بوو ئه‌م جاره‌یان به‌م داماوه‌ی گرتووه‌ " کوڕه‌ بچکۆڵ مه‌ته‌قی نائه‌کرد فرمێسک به‌رچاوی گرتبوو‌ هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بوو زۆر بێ تاقه‌ت له‌سه‌رخۆ په‌رتوک و په‌ڕاوه‌کانی کۆکرده‌وانێ‌ و ئه‌ی خسته‌ جانتاکه‌ی ، قه‌یتانی تاکێکی پێڵاوه‌که‌ی به‌ستبوو.... باوکی له‌م دیو هاته‌ده‌ر و پرسی : ها ڕوڵه‌ چی بووه‌ ؟ کوڕه‌ به‌بێ تاقه‌تی : نازانم دیسا ڤایرۆسه‌که‌ هاتۆته‌ سه‌ری .


Dlshadtakana@yahoo.com

 





 

           

 

24/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com