گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران
پیاوی ڕه‌ش ..
دڵشاد تاقانه‌



چوون بۆ مه‌له‌وانگه‌ و براده‌ر مه‌له‌وانی نه‌ئه‌زانی چتان برێمێ: "خۆ زۆر نی یه‌ هه‌رهه‌مووی چه‌ند سارێکه‌‌ " وه‌ک په‌نابه‌ر گه‌یشتووه‌ به‌هه‌نده‌ران گغه‌ و بڤه‌ی زمانه‌ بیانیه‌که‌ش ناکا ئی وهای داخستیه‌ نه‌ک کۆڕس گه‌ر بچێته‌ زانکۆش هه‌ر فێر نابێ . سه‌رتاپای له‌شی موداری ڕه‌ش و سفت جه‌نگه‌ڵستان بوو بۆ به‌دبه‌ختی بۆره‌ پێست و زله‌یه‌کی مه‌یله‌و کوڕ بوو ، له‌و حه‌وزه‌ی منداڵان یاری تێدا ده‌که‌ن تێکه‌وت ، ئاوه‌که‌ به‌حاڵ ده‌گه‌یشته‌ ناو قه‌دی که‌ خۆی پێداده‌دا و شه‌په‌شه‌پی ده‌کرد شه‌پۆلی به‌چوار لایدا ده‌شڵه‌قان به‌ڕاده‌یه‌ک ته‌واوی منداڵانی ده‌وروبه‌ری وه‌ڕ‌س کردبوو به‌بۆڵه‌ بۆڵ هه‌ریه‌که‌ به‌لایه‌ک بۆی ده‌رچوون . دوو کیژی تازه‌ خڕنوک پێست ته‌نک و جوانکیله‌ که‌وتنه‌ ئاوه‌که‌وه‌ به‌ده‌م پێکه‌نین و قسه‌ مه‌له‌یان ده‌کرد ، کاکه‌ش وه‌ک خۆی ئاسایی ماوه‌یه‌ک وه‌ستا بێ تروکه‌ چاوی بڕیبووه‌ له‌ش و لاری سپیلکه‌یان ، ئه‌وانیش که‌ هه‌ستیان پێکرد ئه‌مپیاوه‌ گه‌وره‌ وا سه‌یر ته‌ماشایان ده‌کا ! به‌ده‌م حیته‌وه‌ گوتیان : پیاوه‌ ڕه‌شه‌که‌‌ هات و هه‌ڵاتن به‌واتا ناوی پیاوی جنۆکه‌یان هێنا . ئه‌وه‌ی تر به‌ده‌نگی به‌رز ووتی : نا نا گۆرێلایه‌ کچێ ڕاکه‌ . برازا‌ کورده‌ش شکایه‌وه‌ که‌ گوێ ی لێ بوو دیاربوو پێ ی ناخۆش بوو وایان به‌مامی گووت و ئه‌ویش که‌محاری یه‌ ، هات و وتی : مامه‌ که‌ مه‌له‌ نازانی بۆ خه‌ڵکی بێزار ده‌که‌ی ؟ ئێره‌ جێ ی منداڵانه‌ .


Dlshadtakana@yahoo.com

 




 

           

 

08/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com