رژێمی دژی ئازادی کۆماری ئیسلامی ئیران له درێژه‌ی
ئه‌و زنجیره تاوان و هیرشه سه‌رکوتگه‌ریانه‌ی بۆ
سه‌ر خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئیران و کوردستان ئه‌نجامی
ده‌دات، رۆژی یه‌ک شه‌ممه 9/5/2010 له زیندانی
ئه‌وین فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد
وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هولی و مه‌هدی ئیسلامیانی
که هه‌موو هه‌ڵسوراوی سیاسی بوون، به بیانوی "دژی
شۆرش و دژ به خودا" له سێداره دا.
له کاتێکدا که به هۆی نه‌بوونی ئازادییه سیاسی
و مه‌ده‌نی و فه‌ردیه‌کان له ئیران‌دا،خه‌ڵکی له
پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییانه‌دا
که ده‌مێک ساڵه له ووڵاتانی پێشکه‌وتووتردا به‌ده‌ستهاتوون،
ده‌ستیان داوه‌ته خه‌باتێکی بێووچان، ئه‌مرۆ ئه‌م
رژێمه دڕنده و کۆنه‌په‌رسته بۆ به‌رگرتن به‌م
بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه
ئازادیخوازه‌ی ئیران و کوردستان، ده‌ستی داوه‌ته
سیاسه‌تیکی قێزه‌ون و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ناکام، هه‌ر
له هه‌وڵدان بۆ به‌رێخستن و داسه‌پاندنی که‌شی
ترس و تۆقاندن و کوشتن و هه‌ڵخستنی په‌تی له
سێداره‌دان و زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌کردن.
سزای له سێداره‌دان یه‌کێک له قیزه‌ونترینی ئه‌و
تاوانان و ئامرازه سه‌رکوتگه‌ر و خه‌فه‌که‌رانه‌یه
که ئه‌مرۆ له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسی و خه‌ڵک
به‌گشتی، له لایه‌ن حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌وه
ده‌ستی پێوه‌گیراوه و به کارده‌برێت. له‌و
ناوچانه‌شدا که سه‌ره‌رای جێبه‌جێکردنی ئه‌م
سزایه، به‌ڵام هێشتا حکومه‌ت و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
ناتوانن به ئاشکرا و بێ په‌رده و به یاسایی و
به‌فه‌رمی ئه‌م سزایه له به‌رامبه‌ر نه‌یاران و
هه‌ڵسواروانی سیاسی و ئازادیخوازان و پێشکه‌تنخوازان
و نوێخوازان و رۆژنامه‌نووسانی ره‌خنه‌گر له ده‌سه‌ڵتدا
به‌کاربه‌رن، ئه‌وا سزای له سێداره‌دان به‌شێوازێکی
تر به‌کارده‌برێت که ئه‌ویش ته‌قینه‌وه و
زیندانه نهێنیه‌کان و رفاندن به رۆژی رووناک و
تیرۆرکردن و کوشتنیش له تاریکی شه‌ودا. که
دواترین نمونه‌ی تاوانی له‌م جۆره تیرۆرکردنی
رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان له هه‌رێمی
کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه کوردیه‌کانه که
بانگه‌شه‌ی به‌رقه‌راربوونی دیموکراسی و ئازادی ده‌که‌ن
له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌مرۆ نه‌ک هه‌ر له ئێران به‌ڵکو له عیراق و هه‌رێمی
کوردستان و سه‌رجه‌م ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست،
جه‌ماوه‌ری به ته‌نگ هاتوو له‌م تاوان و
پێشێلکاریانه ده‌ستی داوه‌ته ناره‌زایه‌تی و خه‌باتێکی
مه‌ده‌نیانه له به‌رامبه‌ر حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و
ئه‌و حیزبانه‌ی که ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییانه‌ی خه‌ڵک
پێشێل ده‌که‌ن و ریگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێبوونیاندا
و خوازیاری کۆتایهێنانن به‌م تاوان و پێشێلکاریانه‌ی
ئازادی و مافی مرۆڤ له ناوچه‌که‌دا.
ئێمه وه‌ک سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان، وه‌ک
به‌شێک له‌م بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری
و مه‌ده‌نیه، به‌تووندی ئیدانه‌ی ئه‌نجامدانی
سزای له سێداره‌دان و ئه‌م تاوانه دژی مرۆڤایه‌تیانه
ده‌که‌ین که له لایه‌ن رژێمی ئیسلامی ئیران و
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره کوردی و ئیسلامیه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان دژ به خه‌ڵک و هه‌ڵسوراوانی سیاسی و
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نوسه‌ران و رۆژنامه نووسان
و ره‌خنه‌گران ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر لێره‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری
ئازادیخواز و ریکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و
بزوتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و رۆشنبیران و
رۆژنامه‌وان و لایه‌نگرانی ئازادی راده‌ربرین و
مافی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له سێداره‌دان
ده‌که‌ین، با هه‌موو پێکه‌وه هه‌وڵ و تێکۆشان و
خه‌باتمان یه‌کگرتووتر و به‌هێزتر و جه‌ماوه‌ریتر
بکه‌ین، له پێناو کۆتیهێنان به‌م پێشێلکاریانه و
ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتداران که سزای له سێداره‌دان
قه‌ده‌غه بکه‌ن و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک به‌ره‌سمی
بناسن.
سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان
10/5/2010
|