ibrahimhwssain@hotmail.com
9.10.2010
تیرؤری ڕۆژنامه‌نوسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان
به‌ڵگه‌یه‌کی تری ئه‌و ڕاستییه که ئه‌و بڕه له
ئازادی و کراوه‌یی له کوردستاندا هه‌یه له‌وه
سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه که ده‌سه‌ڵاتی ئیستای
کوردستان، نه‌فه‌س و گوتارێکی سه‌رده‌می مه‌ده‌نی
بۆ ماف و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کان هه‌بیت، به‌ڵکو
واقعێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناچارییه، که
زیاتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌که درێژه‌ی به خۆی
داوه.
له پشتی تیرۆری هه‌مجیانه‌ی سه‌رده‌شته‌وه، هه‌ر
که‌س ده‌توانێت ئه‌و په‌یامه بخوێنێته‌وه و
تێبگات، که هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له
باره‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌س له هێڵی سور
تێیپه‌ڕاند له کوردستاندا جێگه‌ی نابێته‌وه،
ته‌نیا هه‌ڵچوون و توورڕه‌بونێکی کاتیی بێ ئامانج
و به‌رنامه نییه، که هه‌روا فڕێدرابێت و هیچ
ئاکامێکی به‌کرده‌وه‌ی لێ نه‌که‌وێته‌وه، به‌ڵکو
ده‌ستوور و فه‌رمانێکه له هه‌ر کات و شوێنێکی
گه‌نجاودا ده‌کرێت جیبه‌جێ بکرێت. هه‌ر وه‌ک چۆن
هاتو هاواری مه‌لا عه‌بدوخالق و مه‌لا به‌شیر و
خێڵی مه‌لاکانی ئه‌وقاف و یه‌کگرتوو، له‌برامبه‌ر
گۆڤاری وێران و گۆڤاره‌کاندی تردا، ته‌نیا
بانگه‌شه‌یه‌کی به‌ریئانه‌ی کۆمه‌ڵێ مه‌لای
ئیماندار و بێوه‌یی و ڕه‌وتێکی ئیسلامی سیاسی وه‌ک
یه‌کگرتوو نییه، بۆ به‌رگری کردن له بیروباوه‌رێ
دینی خۆیان و یان هه‌ر وه‌ک خۆیان پێی ده‌ڵێن بۆ
به‌رگری کردن له ئادابی گشتی، به‌ڵکو ڕاگه‌یاندنی
فتوای لغاوکردن و ده‌مبه‌ستن و ئه‌تککردنی
ئازادییه،ڕاگه‌یاندنی ئاشکرای ئیرهابی فیکر‌و
ویژدانه بۆئه‌وه‌ی نوسه‌ران و ڕوناکبیران و
ئازادیخوازان له باره‌گای ئه‌م جووڵانه‌وه فاشست
و دژه ئازادیه‌دا ملکه‌چ بکه‌ن و چاره‌نووسی
کۆمه‌ڵگا و ئازادی له به‌رده‌ستی ئه‌م هێزانه
به زه‌لیلی و داماوی جێبهێڵن ومه‌لاعبدلخالق
وته‌نی تۆبه بکه‌ن.
له مه‌مله‌که‌تێکدا که به‌ڕه‌سمی له
ده‌ستووره‌که‌یدامافی ڕه‌خنه‌گرتن له سیمبۆله
نه‌ته‌وه‌یی وپیرۆزیه ئاینیه‌کان قه‌ده‌غه‌کراوه
و وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر پێناسه کراوه و
سه‌رۆکی مه‌مله‌که‌ت به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی
ده‌ربه‌ده‌رکردن و بێ نان ونه‌وا کردنی که‌سانێک
ده‌که‌ن که ئه‌و هێڵه سورانه‌ی ده‌سه‌ڵات
ده‌به‌زێنن، هیچ سه‌یر نیه که میلیشیای رێکخراوی
ده‌سه‌ڵات وده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به ئاسانی
بتوانن ده‌ستبه‌رن بۆ مرۆڤ رفاندن وتیرۆر و بێ
سه‌روشوێن کردنی موخالیفان و ناڕازیانی خۆیان
وئه‌وانه‌ی که له‌به‌رگری کردن له
ئازادیداجورئه‌تی ئه‌وه ده‌که‌ن بێ حساب کردن بۆ
پاساوانه‌کانی ئه‌خلاق وئادابی گشتی وپیرۆزیه‌کان،
گوزارشت له خۆیان بکه‌ن ،هیچ سه‌یر نیه که خێلی
مه‌لاکانی ئه‌وقاف ویه‌کگرتوو بتوانن فتوای
لغاوکردن و ته‌کفیری نوسه‌ران ئه‌دیبان
وڕوناکبیران وئازادیخوازان ڕابگه‌یه‌نن وبه
ئاشکراوبه ده‌نگی به‌رز هانی توندوتیژی بده‌ن
وکه‌ش وهه‌وای نه‌فره‌ت وکینه وترس وتۆقادندن
ونائارامی به‌سه‌ر مه‌مله‌که‌تدا زاڵ بکه‌ن.
تیرۆری هه‌مه‌جیانه‌ی سه‌رده‌شت وهێڕشی ئه‌وقاف
ویه‌کگرتوو به‌سه‌رئازادی په‌ره‌سه‌ندنێکی
دراماتیک ومه‌ترسیداریتره که سه‌رجه‌م ئازادی
وئینسانیه‌تی له‌کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کوردستاندا
نیشانه گرتوه و سیگنال وئاماژه‌یه‌کی ئاشکرایه
بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ی ئیتر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی
کوردستان تاسه‌ر ناتوانێ ئه‌و بڕه له‌کراوه‌یی
وئه‌و مه‌ودا به‌رته‌سکه‌ی ئازادی که به‌ناچاری
چه‌ند ساڵه درێژه‌ی هه‌یه قبوڵ بکا.
چاوه‌ڕوانکردنی به‌رقه‌رار کردنی ئاسایش وئارامی
بۆکۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی بۆ خه‌ڵک
له‌ده‌زگاودامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێک که‌خۆی
به‌رپرسیاری خوڵقاندنی ئه‌م دۆخه‌یه به‌بێ
هاتنه‌مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی
ئیراده‌نواندنی جه‌ماوه‌ری که بیه‌وێ ده‌ستی
هه‌بێ له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا وله‌چاره‌نووسی
کۆمه‌ڵگادا چاوه‌ڕونیه‌کی بێهوده‌یه .یاسا
ودادگاو عه‌داله‌تێک که له‌کوردستانی ژێرسایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا و ڕه‌وته‌فناتیکه‌کانی ئیسلامی
سیاسی دا له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ک بێ بۆ
دادوعداڵه‌ت وئارامی بۆهه‌موان کراوه‌ته
ده‌روازه‌یه‌کی تر بۆ ده‌به‌ستن وبێده‌نگ کردنی
ئه‌وانه‌ی که سنوری ئادابی گشتی وپیرۆزیه‌کان
ده‌به‌زێنن، به بێ بوونی جوڵانه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری که‌خوازیاری کۆتایی پێهێنانی
ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی ئه‌و هێزانه بێ وخوازیاری
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و یاسا‌و ده‌ستووره
کۆنه‌په‌ره‌ست ودژی ئازادیه بێ که ئێستاکاری
پێده‌کرێ ،هه‌ربه‌ئه‌ندازه‌ی خودی ئه‌وده‌سه‌ڵاته
ده‌توانێ عادیلانه بێ له کێشانه‌دادگای
بانده‌کانی تیرۆر‌و ڕفاندن وله محکوک کردنی
فتواده‌رانی جیهادوبانگه‌شه‌که‌رانی توندوتیژی.
بۆیه ئه‌وه ته‌نیا به‌رزبوونه‌وه‌ی هاواری
میلیۆنی ئازادیه له‌کوچه‌وکۆڵانی شاره‌کان
وشوێنه‌کانی
کاروکارخانه‌وفه‌رمانگه‌وقوتابخانه‌وزانکۆکانی
کوردستان که‌ده‌توانێ کوردستان له‌م قۆناغه
مه‌ترسیداره ده‌ربازبکاو هه‌لومه‌رج به قازانجی
کوردستانێکی ئازادترومه‌ده‌نی تر،کوردستانێکی
ئارامتروتۆلێرانستر وه‌ربچه‌رخێنێ.بێگومان
ڕوناکبیران ونوسه‌ران وسه‌رجه‌م ئێلیته‌ی
روناکبیری به‌به‌رگریکرنی سه‌رڕاست وبێ
ئه‌ملاوئه‌ولا له قودسیه‌تی ئازادی وبه‌ها
ئینسانیه‌کان ده‌توانن ڕۆڵێکی پێشه‌نگ له
به‌دیهێنانی ئه‌وئاڵوگۆڕه به قازانجی ئازادی
ومه‌ده‌نیه‌ت له‌کوردستاندا بگێڕن!
|