که‌منین ئه‌و ڕۆشنبیر و سیاسیانه‌ی که به‌یاننامه‌که‌ی
یه‌کگرتوو دژ به گۆڤاری وێران توشی جۆرێك له شۆکی
کردن. شۆکێك که دیسانه‌وه ده‌یان ڕۆشنبیر و سیاسی
هێنایه قسه و هه‌ڵوێستوه‌رگرتن و ئیمزاکۆکردنه‌وه‌و
بایکۆتکردن. ئه‌و هۆکارانه چین که وا له یه‌کگرتووی
ئیسلامی ده‌کات به‌م زمانه توند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و
زه‌بروزه‌نگاویه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڤارێکی ئه‌ده‌بیدا
بدوێت و جه‌ماوه‌ری لێهانبدات و هه‌لومه‌رجی
تیرۆرکردنی سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی بینابکات ؟ هه‌روه‌ها ئه‌و
هۆکارانه چین که وا له‌م ڕۆشنبیر و سیاسیانه ده‌که‌ن
که له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌کگرتووی
ئیسلامی‌دا توشی شۆك ببن ؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو پرسیاره، ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه
سه‌ر کارکردن له سه‌ر دوو ئاستی گرنگ له ستراکتۆری
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کگرتوو. به‌بێ ده‌ستنیشانکردن
و تێگه‌شتن له‌و دوو ئاسته هیچ یه‌کێك له‌و دوو هه‌ڵوێسته
(هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیران و هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو) نابێت به
فاکتێکی هه‌ستپێکراو و هه‌رسکراو. ئاستی یه‌که‌م یه‌کگرتووی
دیمۆکرات و ئاستی دوهه‌میش یه‌کگرتووی کۆنسێرڤاتۆره.
له دامه‌زراندنیه‌وه (1994) تا ئه‌مڕۆ یه‌کگرتووی
ئیسلامی کوردوستان، به‌شێوه‌یه‌کی ڕون و بێ په‌رده،
پشتی کردوه‌ته جیهانی ئیسلامیسم و وه‌ك گروپێکی
جیهانی پۆست ئیسلامیسم کارده‌کات. ئیسلامیسم بریتیه
له پرۆژه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ت.
پۆست ئیسلامیسم بریتیه له وازهێنان له‌م پرۆژه‌یه و
ئیندیماجکردنه به کێڵگه‌ی سیاسی نیشتمانی. ئیسلامیسم
بریتیه له ڕه‌دکردنه‌وه‌ی دیمۆکراسی هه‌ڵبژاردن و
پلۆریالیسم و پێکه‌وه‌ژیان و دانوستان و هاوپه‌یمانی،
پۆست ئیسلامیسم نه‌ك هه‌موو ئه‌مانه قبوڵده‌کات، به‌ڵکو
خه‌باتیشیان له‌پێناودا ده‌کات. گه‌ر برایانی موسوڵمان،
که له 1994 وه ده‌بن به یه‌کگرتووی ئیسلامی
کوردوستان، له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوه‌وه تا نه‌وه‌ده‌کان،
هه‌ڵگری ئیدیالی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و پرسی ئومه‌تی
ئیسلامی بووبن، بێگومان له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه تا
ئێستا، هه‌ڵگری ئیدیالی ده‌وڵه‌تی کوردی و پرسی
کوردایه‌تین.
گوزه‌ر له ئیسلامیسمه‌وه به‌ره‌و پۆست ئیسلامیسم چه‌ند
یه‌کگرتوو ده‌کات به حیزبێکی دیمۆکرات له‌سه‌ر ئاستی
سیاسی هێنده‌ش ده‌یکات به کۆنسێرڤاتۆر له‌سه‌ر ئاستی
کۆمه‌ڵایه‌تی. چه‌ند یه‌کگرتوو هه‌ڵبژاردن و
پلۆریالیسمی سیاسی و دانوستانی قبوڵده‌کات، هێنده‌ش جه‌نگ
له دژی ئازادی ڕاده‌ربڕین و یه‌کسانی ژن و پیاو و
ئازادی ئاینگۆڕین و سه‌ربه‌خۆبوونی که‌سی تاك ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
لێره‌وه یه‌کگرتوو ده‌بێت به خاوه‌نی دوو زمان.
زمانێکی سیاسی دیمۆکرات و زمانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆنسێرڤاتۆر. زمانی یه‌که‌م ئه‌و ڕوبه‌ره‌یه که هه‌موو
ڕۆشنبیرانی لیبراڵ و ئازادیخواز مه‌ستده‌کات و
وایانلێده‌کات که یه‌کگرتوو وه‌ك گوزارشت له خه‌ونی
نه‌وه‌یه‌ك به ئازادی و یه‌کسانیه‌وه وێنابکه‌ن. له‌ڕێگای
زمانی یه‌که‌میه‌وه، یه‌کگرتوو خۆی وه‌ك مه‌ده‌نیترین
حیزبی کوردی و پاکترین گروپی سیاسی و دیمۆکراتترین
هێزی نێو کێڵگه‌ی سیاسی کوردی ده‌خاته سه‌ر شانۆ. تا
ئێره چیرۆکی پڕ له سیحری نێوان ڕۆشنبیران و یه‌کگرتوو
به‌رده‌وامده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و چرکه‌یه‌ی که یه‌کگرتوو
په‌ناده‌بات بۆ زمانی دووهه‌می، ئه‌م چیرۆکه به
تراژیدیا کۆتاییپێدێت. زمانی دووهه‌می یه‌کگرتوو له‌و
سیسته‌مه ئه‌خلاقیه پێکهاتوه که ئه‌م هێزه ده‌یه‌وێت
کۆی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌سه‌ر چاپبکات. هه‌ر گۆڤارێك،
هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك، هه‌ر شیعرێك، هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك،
هه‌ر پراکتیکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر ڕۆشنبیرێك، هه‌ر
کتێبێك له‌نێو ئه‌م سیسته‌مه ئه‌خلاقیه‌دا، که سیسته‌مێکی
تا بنی بن کۆنسێرڤاتۆره، نه‌جوڵێته‌وه، ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته
به‌ر نه‌فره‌تی زمانی دوهه‌می یه‌کگرتوو.
هه‌ڵه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ی که چاوه‌ڕوانده‌که‌ن یه‌کگرتوو
ببێت به‌و هێزه سۆسیۆ-پۆلیتیکه‌ی که بتوانێت گوزارشت
له خواسته کۆمه‌ڵایه‌تیه مۆدێرنه‌کانی نه‌وه‌ی نوێی
کورد بکات. هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌ڵه‌ن که چاوه‌ڕوانده‌که‌ن
یه‌کگرتوو ببێت به ئه‌نساری ئیسلام و کوردوستان
پڕبکات له بۆمب و ته‌قینه‌وه. یه‌کگرتوو نه ئه‌لقاعده‌ی
بن لادنه، نه سۆسیال-دیمۆکراتی فه‌ره‌نسی.
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ون به
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بیناکراو له‌سه‌ر مافه ئیونیڤێرساله‌کانی
که‌سی تاك ده‌بینن، به ئازادی هه‌ڵبژاردنی ئه‌خلاق و
ئازادی هه‌ڵبژاردنی ئاین و ئازادی هه‌ڵبژاردنی جۆری
ژیانیشه‌وه، یه‌کگرتوو ده‌بێت به‌یه‌که‌م ئه‌دڤێرسێر-ڕکابه‌ریان
و ده‌که‌ونه به‌ر شاڵاوه بێڕه‌حمه‌کانی زمانی دووهه‌می
پڕ له زه‌بروزه‌نگی سامبۆلیکی یه‌کگرتووه‌وه.
ئیش‌کردنی ئه‌م زمانه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مۆدێرنی وه‌ك
کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسیدا هه‌رگیز نابێته هۆکاری کوشتنی
به‌رامبه‌ر، چونکه کۆی کۆمه‌ڵگه‌که له‌سه‌ر
پارێزگاری له مافه ئیونیڤێرساله‌کانی که‌سی تاك
بیناکراوه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ترادیسیۆنپه‌رستی
وه‌ك کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا زۆر به ئاسانی به‌رامبه‌ره‌کانی
به کوشتن ده‌سپێرێت. ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توشی شۆك
نابین، گه‌ر سبه‌ینێ بینیمان خوێنی فه‌رهاد پیرباڵ به‌سه‌ر
جاده‌کانی هه‌ولێردا ڕژاوه.
ئایا یه‌کگرتوو به‌رپرسیاره له‌م خوێنه‌ی که ره‌نگه
سبه‌ینێ بڕژێته سه‌ر جاده‌کان ؟ بێگوومان به‌ڵێ. ئێمه
قبوڵمانه که یه‌کگرتوو حیزبێکی دیمۆکراتبێت له‌سه‌ر
ئاستی سیاسی و کۆنسێرڤاتۆر له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی،
به‌ڵام ئه‌و چرکه‌یه‌ی که کۆنسێرڤاتیسمی یه‌کگرتوو ده‌بێت
به هۆکاری کوشتنی مرۆڤێك، ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه
بایکۆتی بکه‌ین.
• له ژماره 625ی هاوڵاتی بڵاو بۆته‌وه
|