له‌ماوه‌ی رابردوودا رۆمانی ( دڵێك بۆ مارییا) ی (
گرێتێلسه هۆڵم) له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌مه‌وه
چاپ‌و بڵاوكرایه‌وه،( نه‌وزاد باراوی)یش توانیویه‌تی
سه‌ركه‌وتووانه وه‌ریگێڕێته سه‌رزمانی كوردی‌و تا ئه‌ندازه‌یه
فه‌زای هونه‌ری‌و ره‌هه‌نده‌كانی چێژ‌و جوانی رووداوه‌كانی
ناو رۆمانه‌كه‌ی به خوێنه‌ری كورد گه‌یاندووه.
وه‌ك له‌پێشه‌كی رۆمانه‌كه‌دا ئاشكرا كراوه ئه‌م
رۆماننوسه ساڵی 1946 له‌دایك بووه‌و له ساڵی 1963
وه وه‌ك رۆژنامه‌نووس كاری كردووه‌و ماوه‌یه‌كیش له‌قوتابخانه‌ی
باڵای رۆژنامه‌نووسی دانیمارك مامۆستا بووه‌و به‌هۆی
كاره رۆژنامه‌وانیی‌و ره‌خنه‌گرانه‌كانیه‌وه خه‌لات
كراوه، ناوبراو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كتێبی خوێندن‌و
لێكۆڵینه‌وه‌و كتێبی مێردمندالانی نووسیوه‌و گرنگیه‌كی
زۆری به‌و قوناغه هه‌ستیارو گرنگه‌ی مرۆڤ داوه.
رووداوه‌كانی ناو ئه‌م رۆمانه باس له‌چیرۆكی ئه‌وینداری
كچێكی مێردمنداڵ ده‌كات كه چاوه‌ڕوانی گۆڕینی دڵی ده‌كات
به‌هۆی نه‌خۆشی‌و سستبوونیه‌وه، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
بژی‌و دڵكه‌ی بۆ بگۆڕن پێویسته چاوه‌ڕوان بكات هه‌تا
كه‌سێك بمرێت، ماریا هێنده به‌قوڵی ژیانی خۆشده‌وێت
كه نیگه‌رانه له‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر حیسابی كه‌سێكی
دیكه بژی، نزیكبوونه‌وه‌ی مارییا له‌مردن وای لێده‌كات
به‌شێوه‌یه‌كی قوڵتر له‌ژیان بڕوانێت‌و به‌شوێن ئه‌و
زانیاریانه‌دا بگه‌ڕێت كه هێشتا پێی نه‌گه‌یشتووه،
ته‌وه‌ره‌كانی عیشق و مردن‌و چه‌وساندنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و مه‌سه‌له‌ی كۆچكرداون و په‌ناهنده‌كان‌و
سیاسه‌ت‌و شه‌ڕ، ده‌بنه زنجیره رووداوێك له‌م رۆمانه‌دا‌و
وا له‌خوێنه‌ر ده‌كه‌ن به‌كۆی ژیان‌و رابردوو و
بیركردنه‌وه‌كانی خۆیدا بچێته‌وه‌و روانگه‌یه‌كی تر
بۆ ژیان‌و مردن‌و مرۆڤ وسرووشت هه‌ڵبژێرێت.
مارییا چیرۆكی خۆی له‌شێوه‌ی یاده‌وه‌ری رۆژانه‌دا بۆ
خوشكه بچكۆله‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه له‌رێگه‌ی نووسینی
نامه‌و راپۆرتی رۆژانه‌وه،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه
ئه‌گه‌ر دڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی مارییا نه‌گۆڕدرا‌و مرد، ئه‌وا
خوشكه یه‌ك ساڵانه‌كه‌ی كه گه‌وره بوو ئاگاداری
چۆنیه‌تی ژیان‌و روداوه‌كان‌و مردنی خوشكه گه‌وره‌كه‌ی
بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ره‌هه‌ندێكی تره‌وه
مارییا كچی باوكێكی كه‌م دوو دایكێكه كه له‌ماڵه‌وه
ته‌نها خه‌ریكی شت سڕینه‌و عوقده‌ی پاك‌و خاوێنی هه‌یه
له‌ناو ماڵدا، بۆیه به‌ناچاری گرنگی به‌خوشكه بچكۆله‌كه‌ی
ده‌دات‌و به‌تاكه سه‌رچاوه‌یه‌كی داده‌نێت له‌خێزانه‌كه‌دا
بۆ ئه‌وه‌ی رازه‌كانی دڵی خۆی له‌لا بدركێنێت‌و خۆی له
شته‌كانی رۆژگار‌و خه‌یاڵ‌و خه‌ون‌و بیركردنه‌وه‌و
كێشه‌كانی خاڵی بكاته‌وه.
له‌م رۆمانه‌دا گرنگیدانی نووسه‌ركه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت
كه بۆ كۆمه‌ڵگه‌و قۆناغی مێرد منداڵی و ژیان‌و
واقیع هه‌یه‌تی، كه زۆربه‌ی پاڵه‌وان‌و كه‌سایه‌تییه
دیاره‌كانی ناو رۆمانه‌كه‌ی له‌و بوونه‌وه‌ره بێگوناه‌و
مێردمندالانه پێكهاتوون، به‌تایبه‌ت دنیای كچانی مێرد
منداڵ كه پڕه له‌عه‌یاری و سیحر و جادو و خه‌ونی سه‌یر
سه‌یر‌و ژیانی فه‌نتازیانه‌ی سه‌رو خه‌یاڵ‌و مه‌نتیق.
مارییا ته‌مه‌نی چوارده ساڵه‌و له‌ڕێگه‌ی نووسینی
نامه‌و راپۆرتی رۆژانه‌وه بۆ كاترینای خوشكه یه‌ك
ساڵانه‌كه‌ی ژیان‌و رووداوه‌كانی خۆی ئاشكرا ده‌كات،
له‌و نامانه‌دا مارییا كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتی سیاسی‌و
كۆمه‌لایه‌تی‌و وه‌ك ئازادی سیاسی‌و مه‌سه‌له‌ی په‌ناهه‌نده‌و
ده‌سه‌ڵاتی قه‌شه‌و كلێساكان‌و دیكتاتۆریه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و
له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و
تێكچوونی ئیقاعی ژیانی ئینسانه‌كان‌و نایه‌كسانی
چینایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا باس ده‌كات،به‌هۆی نامه‌كانیه‌وه
دێته سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆی كه له‌خێزانێكدایه كه‌مترین
وزه‌و گه‌رمایی خۆشه‌ویستی تێدایه، باوكێكی كه‌م
دووی فیته‌ر كه له وه‌رشه‌كه‌یدا هێنده گرنگی به
چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان ده‌دات، نیو هێنده
وه‌ك باوكیێك ئاگاداری ئه‌وه نییه كه له‌خێزانه‌كه‌یدا
چیی ده‌گوزره‌ێت، دیكیشی له‌تاو گسكدان‌و شت سڕینه‌وه
مارییا بێزار ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست ده‌كه‌ن
كچه‌كه‌یان به‌ره‌و مردن ده‌چێت‌و له‌چاوه‌ڕوانی
گۆڕینی دڵیدایه، زۆر موراعاتی ده‌كه‌ن‌و هه‌رچی ئه‌و
پێی خۆش بێت بۆی ده‌كه‌ن‌و دڵی ناشكێنن.
مارییا پێشتر یاریچی تۆپی پێ بووه‌و كه‌سێكی شه‌رمن‌و
كه‌م دوو ترسنۆك بووه، به‌لام له‌وه‌ته‌ی تووشی ئه‌و
نه‌خۆشیه بووه شته‌كان گۆڕاون له‌به‌رچاوی، به‌تایبه‌ت
كه هه‌ستده‌كات له قوتابخانه‌و ماڵه‌وه‌شدا گرنگی
پێده‌درێت‌و به میهره‌بانییه‌وه له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه
ده‌كه‌ن، نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و له‌مردن وای لێده‌كات ئه‌و
شه‌رمنی‌و ترسه‌ی جارانی نه‌مێنێت، به‌ڵكو وای لێدێت
به‌شیچوه‌یه‌كی قوڵتر و فراوانتر ته‌ماشای ژیان بكات‌و
هیواو ئومێدی زیاتری بۆ په‌یدا ده‌بێت به‌تایه‌بت ده‌كه‌وێته
ململانێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ژیان‌و
گه‌ردووندا هه‌ن‌و ئه‌م پێشتر دركی پێنه‌كردوون.
ئێستا ئیدی مارییا به‌قوڵی كه‌تۆته تێڕامان له‌ژیان‌و
مرۆڤ، خاوه‌نی دوو اهورشێی گیانی به‌گیانی هاوته‌مه‌نی
خۆیه‌تی ( هێیدی‌و ئاننا) زۆربه‌ی كات له‌قوتابخانه‌و
ماڵه‌وه‌ش پێكه‌وه‌ن‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر ژیان ده‌كه‌ن،
نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌و له‌مردن و مانه‌وه‌ی زیاتری له‌ماڵه‌وه
ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مارییا به‌قوڵی بخوێنێته‌وه‌و
خۆی رۆشنبیر بكات‌و زیاتر پرسیای له‌سه‌ر ژیان‌و مرۆڤ
هه‌بێت‌و بكه‌وێته گومانكردن له‌سه‌ر خودا‌و ئاینه‌كان،
به‌تایبه‌ت له‌قوتابخانه‌شس زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت به
فكر‌و بۆچوونه‌كانی مامۆستاكه‌ی كه كه‌سێكی چه‌پ‌و بیر
كراوه‌و پێشكه‌توخوازه، ئه‌و مامۆستایه راسته‌وخۆ
دژایه‌تی ده‌سه‌لاتدارێتی ئالینی‌و حكومڕانه‌كان ده‌كات‌و
پێیوایه ئه‌م دنیایه كه پڕ بووه له‌كێشه‌و برسێتی‌و
شه‌ڕ‌و خه‌ڵكانێك بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان له وڵاته هه‌ژاره‌كانه‌وه
رێگه‌ی مه‌رگ ده‌گرنه‌به‌ر‌و كۆچ ده‌كه‌ن ده‌بێت
بگۆڕێت‌و خه‌ڵك به‌ئاشتی‌و ئاسووده‌یی بژین، مارییا ته‌واو
به بۆچوونه‌كانی مامۆستاكه‌ی سه‌رسامه‌و شوێن بیر‌و
فكری هه‌ڵده‌گرێت‌و به‌مه‌ش وای لێدێت قوڵتر بیر له
ژیان‌و مرۆڤ بكاته‌وه‌و خه‌ونی گۆڕینی دنیا ده‌خوات‌و
ئه‌م ته‌وه‌ره له‌لای ده‌بێته شتێكی بنچینه‌یی له
ژیانی رۆژانه‌یدا‌و ئیدی كه‌متر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه
كه ئه‌گه‌ر دڵه‌كه‌ی نه‌گۆڕن ده‌مرێت، له‌راستیدا له‌فكرو
خه‌یاڵی ئه‌م كیژه وریا‌و هۆشیاره‌دا هێندنه‌ی ژیان
ده‌ژی مردن بوونی نامێنێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌بێته
عاشق‌و ماركۆسی خۆش ده‌وێت، ململانێی نیچوان مه‌رگ‌و
ئه‌ڤین پاناتییه‌كی زیاتری له‌م رۆمانه‌دا هه‌یه‌و له‌و
حیكمه‌ت‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌مان نزیك ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر
مرۆڤ خۆشه‌ویستی‌و عه‌شق نه‌كات ئه‌وا كه‌سێكی مردووه.
ئێستا مارییا كه‌متر ئاگای له گۆڕینی دڵیه‌تی‌و بیر
له‌مردن ناكاته‌وه، ماركۆس ئه‌و كورشه قۆزه‌ی كه خه‌یاڵی
مارییای داگیر كردووه بووه‌ته مه‌عشوقی و
بڕیاریانداوه بۆ ئه‌به‌د پێكه‌وه بن، ماركۆس خه‌ڵكی
كۆپن هاگنه‌و له‌منداڵیه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام‌و بازاڕ‌و
كێشه‌كانی رۆژگاردا گه‌وره بووه، به‌هۆی تاوانێكی
دزییه‌وه دووری ده‌خنه‌وه بۆ شاره‌كه‌ی مارییا‌و له
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی چاودێریكردنی میچردمندالاندا ده‌ژی‌و له‌و
قوتابخانه‌یه‌ش ده‌خوێنێت كه مارییای لێیه، عه‌شقی
مارییا‌و ماركۆس له‌ودیو سنوره‌كانی له‌زه‌تی جه‌سته‌وه‌یه‌و
په‌ڕیه‌وه‌ته‌وه بۆ ناو ناخ‌و رۆح، هه‌ر ئه‌م ئه‌ڤینه‌شه
هێزێكی زیاتر به‌ژیانی ئه‌و كچه ده‌دات‌و وای لێده‌كات
له‌مه‌رگی دوورتر بخاته‌وه.
لێره‌بدووا زۆربه‌ی راپۆرته‌كانی مارییا بۆ خۆشكه
بچكۆله‌كه‌ی زیاتر له‌سه‌ر عه‌شق‌و گرنگیدانیه‌تی به
ماركۆس، خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م كوڕه‌دا
كه رۆچوونه‌ته نێو قوڵایی ئه‌وینه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار
له‌ژیانیدا هونه‌ری ماچكردن‌و چێژه‌كانی ساتی ماچكردن‌و
ده‌ستبازی ئه‌زموون بكات، پاش چه‌ندینجار چوونه ده‌ره‌وه‌و
سه‌ردانی ماڵی یه‌كترسنووره‌كانی سۆز‌و خۆشه‌ویستی
نێوانیان به‌رنیتر ده‌بێت‌و وه‌ك دوو هێزی موگناتیزی
رۆح‌و جه‌سته‌ی یه‌كتر راده‌كمێشن‌و ئاوێزان ده‌بن، تا
ئه‌و كاته‌ی مارییا له‌گه‌رمه‌ی عه‌شق‌و سۆزداریدایه
چ هه‌واڵێك له‌نه‌خۆشی‌و داڵ گۆرشین‌و مردنه‌كه‌ی نییه،
به‌ڵام كاتێك ماركۆس به‌ناچاری ئه‌و اره جێده‌هێڵێت‌و
مارییا ئاگادار ناكاته‌وه ئیدی مردن نزیكتر ده‌بێته‌وه،
ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌ركات عه‌شق
رۆشت مردن دێت.
خێزانه‌كه‌ی ماریا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ شارێك به‌ڵام له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ماریا توانای سه‌فه‌ری دووری نییه له‌ماڵه‌وه
ده‌مێنێته‌وه به‌مه‌رجێك ئاننای هاوڕێی بێت بۆ لایی‌و
ئاگاداری بێت به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه، ئاننا كه
هاوڕێی قوتابخانه‌ی مارییایه كوڕێكی په‌ناهه‌نده‌ی
ئێرانی خۆشده‌وێت به‌ناوی عومه‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندی
سۆزدارییان پێكه‌وه هه‌یه، مارییا ئه‌م هه‌له‌ی ماڵه‌وه‌یان
چۆڵه ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاننا عومه‌ر بانگ بات‌و
خۆشی له‌گه‌ڵ ماركۆسدا شه‌وێكی ئه‌چیندارانه‌ن بگوزه‌رێنن،
ئه‌و چواره هه‌ردوانه‌و له‌ژورێكدا به‌روتی له‌ئامێزی
یه‌كتردان، مارییا و ماركۆس له‌سه‌ر سیسه‌می نووستنه‌كه‌ی
دایك‌و باوكیانن به‌رووتی، ئه‌و كچه عاشق‌و نه‌خۆشه
بێئاگایه له‌وه‌ی له‌ڕیچگای سه‌فه‌ره‌كه‌یاندا خوشكه
گچكه‌كه‌ی نه‌خۆش كه‌تووه‌و له‌گه‌ڵ دایكی‌دا له‌نیوه
شه‌ودا خۆیان كردووه‌ته به‌ماڵدا، به‌ڵام كاتێك دایكه‌كه
كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ماركۆس ده‌بینی به‌رووتی هیچ كاردانه‌وه‌یكی
توندوتیژانه‌ی نابێت ماركۆ ده‌رده‌كاته‌وه ده‌روه‌و
ته‌له‌فونیش بۆ دایكی ئاننا ده‌كات تا بێت كچه‌كه‌ی به‌رێته‌وه،
عومه رهه‌ڵدێ‌و دایكی ئاننا به‌توندوتیژی كچه‌كه‌ی
ده‌باته‌وه، مارییا به‌هۆی نیگه‌رانبوونی ئه‌وه‌ی
روویداوه نه‌خۆشیه‌كه‌ی په‌ره ده‌سه‌نێت‌و تكا له‌دایكی
ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بكه‌ن، به‌لام
دایكی به‌رویه‌كی گرژ‌و فه‌رمیانه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده
ده‌ڵێت كه هیش شتێك رووینه‌داوه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن‌و
هه‌موو شته‌كان له‌بیر ده‌چنه‌وه‌ن دیاره دایكی ماریا
بۆیه دان به‌خۆیدا ده‌گرێت چونكه كچه‌كه‌ی نه‌خۆشه‌و
نایه‌وێت توند بێت له‌گه‌ڵیدا، مارییا له‌و ساته‌شدا
نیگه‌رانی ماركۆسه‌و خه‌می ئه‌ویه‌تی به‌تایه‌بت كه
چه‌ندن رۆژ تێده‌په‌ڕێت‌و له‌قوتابخانه‌ش نایبینێ
ئیتر ته‌واو بێ هیوا ده‌بێت‌و نه‌خۆشیه‌كه‌ی زیاتر
بێزاری ده‌كات‌و له‌مه‌رگی نزیك ده‌كاته‌وه، ماریا
رۆژێك به‌ناچاری‌و بۆ هه‌واڵ پرسینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی
سه‌ردانی شوێنی ژیانی ماركۆس ده‌كات، له‌وێ پێی راده‌گه‌یه‌نن
كه دایكی مارییا ته‌له‌فونی بۆ كردووه‌و پێی راگه‌یاندووه
شاره‌كه‌یان جێ بێڵێت‌و له‌كچه‌كه‌ی دور بكه‌وێته‌وه،
ئه‌ڵبه‌ت ماركۆس به‌بێده‌نگی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كۆبن
هاگن، بۆیه مارییا بڕیار ده‌دات به‌ێ خۆه‌شویسته‌كه‌ی
نه‌ژی‌و ده‌كه‌وێته خۆ ئاماده كردن بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات
بۆ شاره‌كه‌ی ماركۆس و بیدۆزێته‌وه، مارییا ته‌نانه‌ت
وا ده‌ڕوات كه حه‌پ‌و ده‌رمانه‌كانیشی له‌گه‌ل َخۆیدا
نابات، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ بیمنه‌تی ئه‌و له‌مه‌رگ،
به‌ر له‌وه‌ی بڕوات به‌نامه‌یه‌كی ته‌واو غه‌مگین دایك‌و
باوكی ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی رۆشتووه بۆ سراخی
عاشقه‌كه‌ی، له‌نامه‌كه‌یدا داوای له‌دایك‌و باوكی
كردووه كه غه‌مبار نه‌بن له‌وه‌ی روویداوه، ئه‌وه‌شی
نیشانداون كه زۆر جوان بیری له شته‌كان كردۆته‌وه
نووسیویشیه‌تی (نامه‌وێت هیچ دڵێكی نوێ وه‌ربگرم، من
سه‌ری خۆم هه‌ڵده‌گرم و به‌شوێن ماركۆسدا ده‌گه‌ڕێم
بۆ ئه‌وه‌ی پێش مردن بیبینمه‌وه) هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا
مارییا به‌دایك و باوكی ده‌ڵێت كه ه‌بهیچ شێوه‌ه‌یك
له‌مردن ناترسێت ( من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دا
راهێناوه كه ده‌ڵێت: من دڵۆپێكم‌و ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه
ناو ده‌ریا) ترسی مارییا له‌وه‌یه له دنیایه‌كی بێ
دڵدا ژیانێكی بی َمانا بژی.
ماریا له‌و ساته‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه چیی له‌دلێك
بكات كه هیچ به‌كارهێنان‌و هه‌ستێكی بۆی نه‌بێت؟ واته
ته‌نها ئه‌و دڵه‌ی به‌گه‌رمی عه‌شقی تێڕژاوه ده‌توانێت
مانایه‌ك به‌بوون‌و ژیانی ئه‌و ببه‌خشێت، بۆیه ده‌چێته‌جه‌نگی
به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌و مانه‌وه‌ی ئه‌و دڵه ره‌سه‌نه‌ی
خۆی ، ئه‌گه‌رچی پێشتر له‌ڕێگه‌ی دكتره‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی
زانیوه كه مرۆڤ به‌مێشك‌و عه‌قڵ هه‌ست به‌خۆشه‌ویستی
ده‌كات نه‌ك به‌دڵ.
دواجار مارییا رێگا ده‌گرێته به‌ر و ده‌ڕوات، هیلاكی
رێگا وای لێده‌كات نه‌خۆشیه‌كه‌ی زاڵ بێت به‌سه‌ریدا،
كاتێك هۆشی دێته‌وه خۆی له‌سه‌ر چرپای نه‌خۆشخانه ده‌بینێت،
دایك‌و باوكی ده‌بینێت به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه راوه‌ستاون‌و
یه‌كبه‌خۆ ده‌گرین، باوكی به‌ده‌نگی به‌رز ده‌گریا‌و
قسه‌ی ده‌كرد ماریا ده‌ڵێت هه‌رگیز باوكمم نه‌دیوه ئه‌وه‌نده
زۆر قسه بكات، باوكی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تۆ باش بیته‌وه
هه‌موو شته‌كان ده‌چنه‌وه دۆخی خۆیان‌و هه‌موومان ده‌بینه
خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر،دایكیشی له‌كاتێكدا ده‌ستی باوكی
گرتووه به‌ماریا ده‌ڵێت له‌نێوانماندا تێگه‌یشتنی هه‌ڵه
هه‌بووه، زۆریشی پێ‌ناخۆش بووه كه به‌و شێوه‌یه
ماركۆسی له‌شاره‌كه ده‌ركردووه‌و به‌ڵێنی پێدا كه
شته‌كان باش ببنه‌وه.. رۆژی دواتر شتێكی كتوپڕ له
ماریا رووده‌دات، له‌نا ژووری نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ماركۆس
ده‌بینێت، بینینی ماكۆس دووباره هێزی ژیان به مارییا
ده‌داته‌وه به‌رده‌وامی عه‌شق دووپات ده‌كاته‌وه،
هاوكات ئاننا‌و عومه‌ریش ده‌ستی یه‌كتریان گرتووه‌و
خۆیان ده‌كه‌ن به‌ژووردا، دواتریش مامۆستاكه‌ی دێت
بۆلای، ماركۆس پێی راده‌گه‌یه‌نێت كه دایكی مارریا ته‌له‌فونی
بۆ كردووه‌و پێی وتووه سه‌ردانی كچه‌كه‌ی بكات.
كۆتاییه‌كی ته‌واو دڵخۆشكه‌ره‌و هه‌موو ئه‌وینداره‌كان
یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌و ژیانێكی نوێی پڕ له‌خۆشه‌ویستی ده‌ست
پێده‌كاته‌وه، ئه‌م رمانه گه‌لێك حیكمه‌ت‌و فه‌لسه‌فه‌ی
له‌سه‌ر چه‌مكی ژیان‌و مردن‌و مرۆڤ‌و عه‌شق‌و په‌یوه‌ندییه
ئینسانیه‌كان‌و دنیایه‌كی نوێی بێ چه‌وساندنه‌وه‌و
شه‌ڕ‌و برسێتی تێدایه، گرنگترین ستوون عیشقه كه
هێزی راماڵینی هه‌موو ناشۆینیه‌كانی ناخی مرۆڤی هه‌یه.
|