درامای گه‌رمیان و کوێستان به‌هۆی ناڕه‌زایی که‌س
و کاری ئه‌نفالکراوه‌کانه‌وه ڕاگیرا، دیاره
ئه‌مه قسه‌زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئێستا دوای
ئه‌وه‌ی که‌دوائه‌ڵقه‌ی ئه‌م زنجیره‌یه‌م بینی،
به‌مافی خۆمی تێده‌گه‌م ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه
بڵاوبکه‌مه‌وه.
خه‌تی درامی ئه‌م سیناریۆیه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستاوه
له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌کات (جه‌وهه‌ر)
له‌ئێرانه‌وه له‌دیلێتی ده‌گرێته‌وه و به‌سه‌ر
ئه‌و ڕاستیه‌دا ده‌که‌وێت که‌کاتی خۆی لاشه‌یه‌کی
سووتاو، شێواو، به‌ملوانکه‌ی سه‌ربازی ئه‌وه‌وه
نێردراوه‌ته‌وه بۆ که‌س و کاری و ئیدی وه‌ک ئه‌و
زه‌مه‌نه باو بوو که‌س و کاری شه‌هیده‌کانی
جه‌نگی ئێران – ئێراق خانوو ئۆتۆمبێل و ده‌هه‌زار
دیناری ئه‌و کاته‌یان وه‌رده‌گرت، که‌ئیمتیازاتێک
بوو چه‌نده بۆخانه‌واده‌ی که‌وتووکه‌ی جه‌نگ باش
بوو، سه‌د ئه‌وه‌نده ده‌بووه نه‌عله‌تیه‌ک،
که‌زۆر جار که‌س و کاری کوژراوه‌که له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ری کوژاره‌که‌دا ده‌بووه
کێشه‌یان..جه‌وهه‌ر به‌رامبه‌ر (جه‌بار)
ده‌بێته‌وه که‌ژنه‌که‌ی (لاو لاو) ی ماره
کردۆته‌وه ..ئه‌مه خه‌تی گشتی دراماکه‌یه
پابه‌ندکراوه‌ته‌وه به‌کێشه‌ی خێزانه
ئه‌نفالکراوه‌کانه‌وه.
ڕۆمانه‌که‌م (که‌وتنه خواره‌ی گورگێک) که
ده‌زگای سه‌ره‌ده‌م له ساڵی 2001 بۆی له‌چاپدام
بڵاوکرده‌وه قه‌باره‌ی 397 لاپه‌ڕه‌یه، له‌سه‌ر
یه‌ک بیرۆکه‌ی بچوک ڕاوه‌ستاوه که (په‌خشان)
له‌خه‌ویدا به‌چکه‌گورگێک ده‌بینێت ده‌که‌وێت ناو
حه‌وشه‌که‌وه، به‌یانی هه‌ڵده‌ستێت وه‌ک هه‌موو
مێینه‌یه‌کی ئه‌به‌دی ده‌زانێت که‌عه‌زیزی
کۆنه‌مێردی له‌دیلێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه. خێزانی
سه‌ربڕوای گه‌وره ته‌رمی (عه‌زیز)
وه‌رده‌گرنه‌وه که‌له‌لایه‌ن دووسه‌ربازی
عه‌ره‌به‌وه له‌نێوه‌ندی دابه‌شکردنی
شه‌هیده‌کانی جه‌نگه‌وه ده‌گه‌نه به‌رده‌رگا،
به‌تابوتێک که ئاڵای ئێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه،
لاشه‌که پارچه پارچه‌یه‌و که‌س نایناسێته‌وه
ته‌نها ماد‌الیه‌که‌یه که‌له‌گه‌رمه‌ی
شه‌ڕه‌که‌دا له‌ته‌نیشت ئه‌و لاشه بێسه‌ره و
په‌رتبووه‌دا نیشانه‌یه بۆ ناسینه‌وه‌ی. مردنی
(عه‌زیز) به‌ڕه‌سمی له‌نێو وه‌ره‌قه‌کانی
حکومه‌تدا جێگیر ده‌بێت، ئیدی وه‌رگرتنی شه‌هیدانه
و ماره‌کردنه‌وه‌ی په‌خشانی خێزانی عه‌زیز
له‌لایه‌ن شێرزاد برایه‌وه ده‌بێته چیرۆکیکی
دیکه‌ی جیرۆکه سه‌یره‌کانی ئه‌م خێزانه.
ئه‌مه‌بیرۆکه‌ی سه‌ره‌تایی ڕۆمانه‌که‌یه. شێرزاد
یه‌کێک ده‌بێت له‌ده‌مانچه به‌قه‌ده‌کانی به‌عس و
ڕه‌فیق حزبی ده‌بێت. له‌ڕۆمانه‌که‌دا هاتووه،
که (پوره عاسی) دایکی عه‌زیز وه‌ک
مێیینه‌یه‌کی میهره‌بان دڵێ پێده‌ڵێت
که‌کوڕه‌که‌ی ماوه.. له‌سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌که‌دا
خه‌ته درامیه‌که له‌م چه‌ند دێڕه‌دا له‌لاپه‌ڕه
6 خۆی له دیالۆگی پوره عاس له‌گه‌ڵ په‌خشاندا
به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت: پوره عاس به‌په‌خشان
ده‌ڵێت(کچی گیانم له‌مه‌و دوا له‌گه‌ڵ شێرزادا
مه‌نوو، چونکێ من مانگێک ده‌بێت عه‌زه‌گیان
ده‌بینیم به‌نێو دیواره‌کاندا دێت و ده‌چێ و
هه‌ناسه‌ی پڕ حه‌سره‌ت هه‌ڵده‌کێشێ. له‌وه‌ودوا
لێیگه‌ڕێ بابۆنی له‌شت بکات، من هه‌موو شه‌وێک
هه‌ستیپێده‌که‌م به‌دڵشکاویه‌وه به‌دووی
چه‌ڤته‌که‌مدا ده‌گه‌ڕێت و به‌بۆنی وی ده‌یه‌وێت
ئێمه وه‌دۆزێ...)
هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه حه‌وتی ڕۆمانه‌کدا ئه‌م خه‌ته
درامیه ته‌واوی بیرۆکه‌که ته‌واو ده‌کات
نوسیومه: ( له‌شه‌وه به‌دوا وازی له‌به‌چکه
گورگه‌که هێنا به‌ئاره‌زووی خۆی بنه‌پێ و
له‌شه‌تورت و گه‌نمییه‌که‌ی بلێسێته‌وه،
که‌هه‌ناسه‌پڕ حه‌سره‌ته‌کانی عه‌زیز بوون
له‌شه‌وی سێوه‌بارانی هه‌وه‌سدا، به‌ناوه‌ختی
چاوه‌ڕوانی له‌دڵی هه‌ردوو ئافره‌تدا ده‌ووروژاند.
بۆشاردنه‌وه‌ی ئاره‌قه‌ی بنباڵیشی له‌شه‌ڕی
براکان، ژووره‌کانیان به‌بوغوورد بۆندار کرد
که‌شێرزادی ئه‌حه‌سه‌ربڕاوی کۆنه شیوعی به‌بۆن
تسی پێغمبه‌ری ده‌چوواند و به‌هه‌نجیره‌که‌شی
ده‌گووت دره‌ختی کۆنه په‌رستان..)
جێگه‌ی داخه خه‌تی سه‌ره‌کی درامای (گه‌رمیان و
کوێستان) له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆکه‌یه دامه‌زراوه،
ڕووداوه‌کانی دیکه به‌خاوی و لاوازیه‌وه
به‌ژیانی ناو ئۆردووگاکه‌شه‌وه، به‌ده‌وری ئه‌م
هێڵه سه‌ره‌کیه‌دا کارده‌که‌ن..
نه‌ک هه‌رئه‌مه به‌ڕێزان به‌ڵکو نوڤلێتێکم
به‌ناوی (شتێک له‌قوڕی خوارفه) له‌ساڵی 2004
له‌ده‌زگای ئاراس بڵابۆته‌وه، دیسانه‌وه باس
له‌ترسی فیگوری نۆڤڵه‌که‌م ده‌که‌م به‌وه‌ی،
که‌ترسی له‌کوژرانی خۆی نیه له‌به‌ره‌کانی جه‌نگی
ئێران و ئێراق، به‌ڵکو ترسی له‌وه‌یه لاشه‌ی
په‌رتبووی ئه‌و له‌قه‌برێکدا بنێژرێت که‌قه‌بری
ئه‌و نیه.. ئه‌و له(چاره‌نوسێکی ناجۆر) ڕاده‌کات،
خوێنه‌ر ده‌توانێت به‌ئاسانی سه‌یری لاپه‌ڕه 14-
15 ی نوڤلێته‌که بکات. له‌وێدا له‌سه‌ر زاری
پاڵه‌وانی چیرۆکه‌که‌وه ده‌ڵێم (هه‌موو شه‌وێک
ئه‌و خه‌ونه ده‌بینم، خه‌ون به‌لاشه‌یه‌کی که‌له
په‌رتبووی ئێسک سووتاو، لاشه‌یه‌ک که‌لاشه‌ی من
نییه و له‌قه‌برێکدا هه‌ناسه ده‌دات که‌به‌ناوی
منه‌وه‌یه..)
لێره‌وه سیناریستی درامای گه‌رمیان و کوێستان
کاری له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆکه و هێڵه‌درامیانه
کردووه..له‌وانه‌یه یه‌کێک بڵێت که‌ڕووداوه‌کانی
جه‌نگ و ماڵوێرانی ئیلهامبه‌خشی چه‌نده‌ها نو‌سه‌ر
و شانۆکار و شیوه‌کارن، به‌ڵام به‌ڕێزان لێره‌دا
قسه‌م له‌سه‌ر ڕووداو نیه به‌ڵکو قسه‌م له‌سه‌ر
هێڵی درامی و بیرۆکه سه‌ره‌کیه‌کانه
که‌نوسه‌ره‌کان له‌ڕووداوه‌کاندا ده‌یدۆزنه‌وه و
کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن ئه‌وه‌یان دۆزینه‌وه‌ی
ڕه‌هه‌نده شاراوه‌کانی ڕووداوه‌کانه
له‌گۆشه‌نیگایه‌کی جیاوازه‌وه.
به‌داخه‌وه که سیناریستی گه‌رمیان و کوێستان
به‌مجۆره کاری کردووه له‌جیاتی (عه‌زیز )
له‌ڕۆمانه‌که‌ی مندا (جه‌وهه‌ر)ی داناوه.
له‌جیاتی (شێرزاد) برای سیناریست هاتووه
(جه‌بار)ی داناوه، له‌جیاتی (په‌خشان)
له‌ڕۆمانه‌که‌دا هاتووه ( لاو لاو) ی داناوه و
پاشان کاری کردووه له‌سه‌ریان. دوو بیرۆکه‌ش
هه‌یه هه‌ر له‌ڕۆمان و نوڤڵه‌که‌وه وه‌ریگرتووه
و کاری له‌سه‌ر کردووه، یه‌که‌میان چاوه‌ڕوانی
ژنه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرد و
ده‌ستگیره‌کانه‌کانیان، چاوه‌ڕوانیه‌کی ئاشقانه و
ئیرۆتیکانه‌ی کوردیه، که‌له‌ڕۆمانه‌که‌ی مندا
چاوه‌ڕوانی پوره عاس و په‌خشانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
عه‌زیز. به‌جۆرێک، که‌ئیدی په‌خشان له‌گه‌ڵ
شێرزادا ناخه‌وێت. بیرۆکه‌ی دووهه‌م، بیرۆکه‌ی
لاشه سووتاو ونجڕبووه‌کانن و تێکه‌ڵبوونی
مه‌دالیای سه‌ربازه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و لاشه
نه‌نا‌سراوانه‌دا، بوونی لاشه‌یه‌ک له‌قه‌بری
یه‌کێکی تردا، بونی مردوویه‌ک له‌نێو زیندوواندا ،
لەڕۆمانه‌که‌ی مندا عه‌زیزه و له‌نۆڤله‌که‌مدا
ترسی فیگوری نوڤڵه‌که‌یه لەىون بەلاشەیەکی
نەناسراو ، له‌درامای گه‌رمیان و کوێستان
(جه‌وهه‌ر) ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێت، ڕۆڵی ئه‌و
مردووه‌ی به‌نێو زیندوواندا ڕێده‌کات... باقی بۆ
ویژدانی خوێنه‌ران جێده‌هێڵم..
دیاره من ده‌زانم ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا ئه‌ده‌ب
تاکه شته که‌هیچ په‌رله‌مانتارو ئۆپۆزیسیۆن و
حکومه‌تێک له‌سه‌ری هه‌ڵنادات، به‌ڵکو لێره‌وه و
له‌وێ هێزیکی تاریک هه‌یه، هه‌میشه هه‌وڵی
په‌راوێزخستنی داهینان ده‌کات له‌ژێر هه‌رناوێکدا
بێت. به‌ڵام هه‌مان هێزی تاریک له‌ناو نێوه‌دندی
بڵاوکردنه‌وه و چاپه‌مه‌نیشدا بوونی هه‌یه،
کتێبه‌کان به‌سه‌قه‌تی چاپده‌کرێن، به‌بێئاگاداری
نوسه‌ره‌کان لێی چاپده‌کرێته‌وه و ده‌فرۆشیته‌وه
بیئه‌وه‌ی پرس به‌نوسه‌ره‌که‌ی بکرێت، ڕسته و
ده‌سته‌واژه‌کانی لێده‌رده‌هێنن و ڕۆژانه
نوسه‌ران ڕسته‌کانی خۆیان لێره‌و له‌وێ ته‌نانه‌ت
له‌ته‌لفیزۆنه‌کاندا ده‌بیستنه‌وه بێئه‌وه‌ی
ئاماژه بکه‌ن به‌نوسه‌ره‌که‌یان. من ڕۆژانه
ده‌سته‌واژه و ڕسته‌ی هاوڕیکانم ده‌بیستم و
ده‌خوێنمه‌وه و ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌م فه‌وزای میدیا
بێ یاسا و ڕیسایه‌دا ئه‌م دیارده‌یه
په‌ره‌ده‌ستێنێت. ئێمه‌ی ئه‌ده‌یبان نه‌ک هه‌ر
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت و حیزبه‌کانه‌وه
له‌ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌داین به‌ڵکو ده‌زگاکانی
چاپ و ڕۆژنامه‌کانی ده‌ستی دوو و گوتارنو‌سه‌کانیش
کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یان بۆ ئێمه‌و خوینه‌ر
دروستکردووه، به‌جۆرێک خوێنه‌ر نازانێت چۆن
له‌ئه‌ده‌ب و فیکری ڕاسته‌قینه
نێزیکبێته‌وه..دیاره وه‌ک فه‌یله‌سوفیکی وه‌ک
(خۆسێ ئۆرتێگا کاسات) ده‌ڵێت : (کاتێک سیاسه‌ت
ته‌ختی شاهانه‌ی خۆی له‌نێو هۆشمه‌ندی و
ویژدانماندا داده‌نێت و ده‌یه‌وێت ژیانی ڕۆحی و
کولتوریمان به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌وسا سیاسه‌ت ده‌بێت
به‌ترسناکترین نه‌خۆشی ....) José
Ortega y Gasset, Band1, Wahrheit und Prospektive,
Bechtermünz Verlag 1996, S 12.
به‌مشێوه‌یه سیاسه‌ت هاتۆته نێو دۆزی
هه‌قیقه‌ته‌وه به‌ڕیزان، سیاسه‌تێک سه‌یر نیه
له‌م پێچه پڕهه‌رایه‌دا بێته نێو ڕۆحی
ئه‌وانه‌ی له‌بواری کولتوری نوسین و هونه‌ریشدا
کارده‌که‌ن. که‌م نین ئه‌وانه‌ی لێره‌و له‌وێ
بیرۆکه‌کان وه‌رده‌گرن بێئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی پڕنسیبه
سه‌ره‌تاییه‌کانی کاری نوسین و ئه‌خلاقیاتی ئه‌رکی
کولتوری خۆیان بکه‌ن. ئیدی ده‌بێت وه‌رگرتنی
ناڕه‌وای بیرۆکه‌ی ڕۆمانیکی من له‌نێو ئه‌و
فه‌وزا و گه‌مه‌سیاسیه‌ی کوردستاندا وه‌ک ئه‌و
ناهه‌قیانه‌ی تر ژمارده بکرێت، ک ڕۆژانه
به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌م
ئه‌نجامده‌درێت. من نوسه‌رێکم خاوه‌نی پڕۆژه‌ی
خۆمم و ئه‌وانه‌ی من ده‌خوێننه‌وه ده‌زانن بوون
به‌پاڵه‌وان و هاتنه سه‌ر ڕووبه‌ره‌کان دووره
له‌بیوگرافیای مته‌وازعی منه‌وه،م زیاتر حه‌زم
له‌گۆشه‌گیریه‌کی ئه‌قڵانیه. به‌ڵام پێم ناخۆشه
ئه‌و خاڵه مۆنۆپۆڵ بکرێت، که‌من نوسه‌ر‌کێکم
خۆم له‌م جۆره گفتوگۆیانه ده‌پارێزم، من
له‌وانه نیم حه‌زم له‌بوون به‌پاڵه‌وان بێت، وه‌ک
چۆن ئه‌مڕۆ بۆته باو له‌نێو ئه‌م نێوه‌نده
به‌نێو میدیایه‌ی ئێمه. به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا
نه‌گوتنی ئه‌م ڕاستیانه مانای هاندانی ئه‌م جۆره
کاره ناجۆرانه‌یه. ئه‌وا من به‌دۆکۆمێنته‌وه
باسی له‌ڕاستیه‌کان ده‌که‌م و ناکرێت ئه‌م
هه‌مووه ڕێکه‌وت بێت، له‌لای منیش گرنگ نیه
سینارستی ناوبراو چۆن پینه‌و په‌ڕۆی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه ده‌کات، له‌وانه‌یه وه‌ک
نو‌سه‌رێکی هاوڕێم پێڕاگه‌یاندم قه‌رزاربارم
بکات.. من ئه‌مه یه‌که‌م و
دواڕوونکردنه‌وه‌مه‌وه، له‌و قه‌ناعه‌ته‌وه ئه‌م
چه‌ند دێڕه‌م ڕوونکرده‌وه که دزیکردن له‌نێو
کایه ماتریاڵیه‌کان ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار نیه،
له‌وه‌ی له‌نێو بواره ڕۆحی و کولتورریەکەدا
ڕووده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستی یه‌که
به‌یه‌که‌ی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ره‌کان ده‌گووشم،
ده‌زانم ئه‌وان ئاگایان له‌چیرۆکی ئه‌م سیناریۆیه
نیه...
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
نوربێرگ 27.04.2010
|