تكایه‌ راستیه‌كان چه‌واشه‌ مه‌كه‌ن
 

  

 




ئاگاداری خوێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌مان و سه‌رجه‌م نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ به‌ناوی گۆڤاری ئێمه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ شه‌هید(سه‌رده‌شت عوسمان) له‌ گۆڤاری ئێمه‌ كاری كردووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ راستبێ ئێمه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین، و شه‌هید سه‌رده‌شت راسته‌ هاوپیشه‌ و هاوكارمان بووه‌ وه‌كو رۆژنامه‌نووس، به‌ڵام رۆژێ له‌ رۆژان به‌شێوه‌ی فه‌رمی و نا فه‌رمی له‌ گۆڤاری(ئێوه‌) كاری نه‌كردووه‌، به‌داخه‌وه‌ ناشزانین چ نیازێك له‌پشت ئه‌و هه‌واڵ هه‌ڵبه‌ستانه‌یه‌ و ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هیوادارم مێژوو و كار و خه‌باتی شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ نه‌شێوێندرێ و ماڵپه‌ڕه‌كان پابه‌ندی ئه‌خلاقی كاری رۆژنامه‌وانی بن نه‌ك چه‌واشه‌كاری.

تێبینی:
هه‌واڵه‌كه‌ له‌م ماڵپه‌ڕه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی(رۆمان له‌ سلێمانی)هیوادارین خاوه‌ن و ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ و رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان پۆزش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ چه‌وته‌ بهێننه‌وه‌ و راستی و دروستی ژیانی شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و نه‌یشێوێنن.
http://www.ysm21.net/viewtopic.php?id=16992

07504555572
گۆڤاری ئێوه‌
باشووری كوردستان/ هه‌ولێر

 

           

 

24/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com