F_bewar@yahoo.com
دوو مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراقدا تێپه‌ریوه، به‌ڵام هێشتا لیسته‌براوه‌كان
نه‌گه‌یشتوونه‌وته ته‌هافوم له‌گه‌ڵ یه‌كتری بۆ
پێكهێنانی حكومه‌ت. هه‌ر سێ لیستی عه‌ره‌بی عێراقی
( ئه‌لعێراقیه، ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا،
ئیتیلافی نیشتمانی) له گفتوگۆكردن وسه‌ردانی
كردنیان بۆ وڵاتی ده‌وروبه‌ر به‌رده‌وامن، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت بێده‌نگ بوونی سه‌ركردایه‌تی
كورد و سستی جموجۆڵه‌كانی كورده. هه‌ر چه‌نده (رێبین
ره‌سوڵ)ی نووسه‌ر پێی وایه هێشتا ززوه كورد بۆ
دانووسان بچێته به‌غدا "من پێم وایه هێشتا زووه
كورد بچێته به‌غدا، چونكه هێشتا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن
به‌فه‌رمی ده‌رنه‌چووه، له‌وانه‌یه ئه‌نجامه‌كان
بگۆڕێن، كه ئه‌نجامه‌كان گۆڕان ئه‌م واقیعه‌ی
ئێستاش ده‌گۆڕێت و له‌وانه‌یه لیستێكیتر سه‌ربكه‌وێت
و یه‌كێتیتر پاش بكه‌وێت. هه‌روه‌ها هه‌تا ئێستا
لیسته عه‌ره‌بییه‌كان له‌سه‌ر هیچ شتێك رێكنه‌كه‌وتوون
و له گفتوگۆكانیاندا پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
له‌به‌رئه‌مانه هێشتا زووه لیستی كوردستانی
بچێته به‌غدا، چونكه جارێ نازانرێ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك
و له‌گه‌ڵ كێ گفتوگۆ بكات".
هه‌رچه‌نده كورد له كۆبوونه‌وه‌كانی پێكهێنانی
حكومه‌ت له‌به‌غدا به‌شداری ناكات، به‌ڵام رێبین
ره‌سوڵ ده‌ڵێت "له‌ئێستادا بۆكورد واباشتره له‌هه‌موو
لایه‌نه‌كان نزیك بێت، به‌ڵام به‌ڵێن به‌هیچ لایه‌نێكیان
نه‌دا كه‌حكومه‌ت پێكبهێنێت. ئێستا كورد له‌به‌غدا
له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هه‌یه‌و رۆڵ ده‌بینن".
ئه‌م نووسه‌ره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه
كه‌وا پێویسته كورد پێشوه‌خته ناوماڵی خۆی
رێكبخاته‌وه‌و به گوتارێكی یه‌كگرتووه‌وه بچێته
به‌غدا "ئێستا كاتی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی
كوردستانه، ئێمه ده‌بێ سه‌ره‌تا خۆمان رێك بخه‌ین،
ئه‌وسا به‌یه‌ك به‌رنامه‌و گوتاری سیاسییه‌وه
بچینه به‌غدا. هه‌رچه‌نده رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی
كوردی به‌تایبه‌تی دوای ناكۆكییه‌كانی نێوان لیستی
گۆڕان و یه‌كێتی كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش
ئه‌سته‌م نییه".
ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه ئاسان نییه ئه‌و چوار
لیسته كوردییه‌كه له‌سه‌ر هه‌ندێك شت رێك بكه‌ون
"ئاسان نییه ئه‌و چوار لیسته له‌سه‌ر هه‌ندێك شت
رێك بكه‌ون، به‌تایبه‌تی كه كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو
داوای ورده‌كاری له پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام
ئه‌وان ده‌ڵێن بائێمه له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌ش و
بنه‌ڕه‌تییه‌كان رێكبكه‌وین و ورده‌كارییه‌كان بۆ
دوایی جێبێڵین، به‌ڵام ئه‌وه ناكرێت، ده‌بێ له‌سه‌ر
هه‌موو شتێك رێك بكه‌ون. ده‌بێ بزانرێت لیسته
ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان ئیستیحقاقاتیان چییه.
ناكرێ وه‌كو جاره‌كانی پێشوو له‌گه‌ڵ پارتی ویه‌كێتی
بچنه به‌غداو به‌ده‌ست به‌تاڵی بێنه‌وه".
ناوبراو روونیده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی عێراقی له‌ساڵی
2003 له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كورد دروست نه‌بوویه‌وه،
كورد به‌شدار بووا یان نه‌بووا، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا
عێراقیان دروست ده‌كرده‌وه "كورد ده‌با به‌شدار
بێ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هاوبه‌ش له‌عێراقی نوێ‌دا جێگه‌ی
خۆی بكاته‌وه. كورد له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی
به‌شداره له‌حكومه‌تی عێراقی، نه‌وه‌كو له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیدا. هیچ حكومه‌تێكی عێراقی
ناتوانێ ببێته خاوه‌ن شه‌رعییه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌گه‌ر كورد تێیدا به‌شدار نه‌بێت".
وه‌كو له‌سه‌رتاوه ئاماژه‌مان پێدا هه‌نگاوه‌كانی
سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی
پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی خاوه، به‌تایبه‌تی كه‌وا
خه‌ریكه حكومه‌تی عێراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق
دروست ده‌كرێته‌وه‌و كورد له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌شدارنییه،
به‌ڵام رێبین ره‌سوڵی نووسه‌ر، ئه‌م حاڵه‌ته به
ئاسایی ده‌بینێت و به‌مه‌ترسیداری نازانێت بۆسه‌ر
پێگه‌ی كورد "حكومه‌تی عێراقی له‌هه‌ر شوێنێك
دروست بكرێت حیسابی كوردی تێدایه، له‌واقیعی
عێراقیدا كورد ناچێته ده‌ره‌وه‌ی موعاده‌له‌ی
عێراقی، ئه‌گه‌ر له‌ئێران یان له‌سعودیه یان له‌توركیا
حكومه‌تی عێراقیش پێك بهێنرێته‌وه، كورد هه‌ر به‌شێكه
له‌و موعاده‌له‌یه. ترس له‌وه نییه كورد بخرێته
ده‌ره‌وه، به‌ڵكو ترس له‌وه‌یه كورد له‌پێناو هه‌ندێك
به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كان مساوه‌مه له‌هه‌ندێك مافه
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان بكه‌ن. وڵاتانی ده‌ورو
به‌ریش به‌رژه‌وه‌ندیان له‌عێراق هه‌یه، ئه‌وانیش
ده‌بێ مافی ئه‌وه‌یان پێبدرێت ره‌ئیكیان هه‌بێت له‌سه‌ر
چۆنییه‌تی دارشتنه‌وه‌ی حكومتی عێراقیدا، ئه‌مه‌ش
مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه".
هه‌روه‌ها عه‌لی كه‌ریم، سه‌رۆكی ئه‌نیستیۆتی
كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه
كه‌لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ كورددا كێشه‌یان
نییه "لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ كورددا كێشه‌یان
نییه، به‌ڵكو له‌ناو خۆیاندا كێشه‌یان هه‌یه.
دوای هه‌ڵبژاردنیش لایه‌نه عێراقییه‌كان هاتنه
كوردستان و دڵنیا بوون له‌كورد به‌تایبه‌تی كه‌داواكارییه‌كانی
كورد روون و دیارن. ئه‌و راستییه‌ش باش ده‌زانن كه‌به‌ته‌نیا
له‌گه‌ڵ كورد حكومه‌ت پێكنایه‌ت به‌ڵكو كورد ته‌واوكه‌ره".
ناوبراو ره‌خنه له ئه‌دای كاركردنی سه‌ركردایه‌تی
كورد ده‌گرێت و پێی وایه كورد هێشتا فێری
دیپلۆماسییه‌ت نه‌بووه "له‌هه‌رێمی كوردستان،
هێشتا به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان فاكته‌رێكی
زاڵه له‌پرسه‌كاندا. كورد تائێستا وه‌كو پێویست
فێری دیپلۆماسییه‌ت نه‌بووه. هه‌میشه له‌دواوه‌ی
رووداوه‌كانه. واته ناكه‌وێته پێش رووداوه‌كان
و زۆر جارانیش له‌گه‌ڵی ناڕوات. كورد فێری هه‌ڵوێست
وه‌رگرتن نه‌بووه، كورد به‌رده‌وام كاردانه‌وه‌ی
هه‌یه. واته سیاسه‌تی له‌ناكاو موماره‌سه ده‌كات".
عه‌لی كه‌ریم، نیگه‌رانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر سستی هه‌نگاوه‌كانی
سه‌ركردایه‌تی كوردستان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی
كوردی، ده‌ربڕی و وتی "عه‌ره‌ب له‌به‌غدا سوورن له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات حكومه‌ت پێكبێت، كوردیش له‌رێكخستنه‌وه‌ی
ناوماڵی خۆی خه‌مسارده به‌راستی ئه‌وه كاره‌ساته".
ناوبراو پێی وایه كه له‌دیموكراسی رێكه‌وتندا ئه‌وه‌نده‌ی
حیساب بۆ جیاوازی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت
ئه‌وه‌نده حیساب بۆ ژماره‌و كورسی ناكرێت. بۆیه
ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كورد له موعاده‌له‌كه‌دا نه‌بێت
عێراق به‌ره‌و لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت. عێراق
له ژماره یه‌ك پێكهاتووه، 1=1، كه‌مه‌به‌ست
لێی شیعه‌و سووننه‌و كورده".
هه‌ر چه‌نده كورد له وتووێژه‌كانی لیسته
عێراقییه‌كه به‌شدار نییه، به‌ڵام عه‌لی كه‌ریم
ده‌ڵێت "كورد ده‌بێ به‌وردی چاودێری ئه‌و
وتووێژانه بكات كه دوو لایه‌ن له‌سه‌ر حیسابی
پاشه‌كشێی كورد رێكنه‌كه‌ون. كوردیش ده‌بێ
پرۆگرامێكی هه‌بێت و كاره‌كته‌رێكی زیندووی ناو هه‌موو
وتووێژه‌كان بێت و زۆر به‌روونی بزانێت چی ده‌وێت
و له‌گه‌ڵ كێ قسان ده‌كات و چۆن هاوپه‌یمانێتی ده‌كات،
واته سه‌ر له‌خۆی و به‌رامبه‌ری نه‌شێوێنێت".
ئه‌وه‌شی وت "پێكهاته‌ی سیاسی له عه‌قڵییه‌تی
سیاسی كوردیدا نه‌گه‌یشوووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه
هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر
بنه‌مای هاوبه‌شی دوونه‌ته‌وه بونیادنه‌نرێته‌وه
كوردیش ده‌بێت فێری هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بێت".
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه پێویسته كورد به‌یه‌ك
لیستی یه‌كگرتووه‌وه بچێته به‌غدا نه‌ك چوار
لیستی جیاواز "بۆئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆر
قورسه دانووسان له‌گه‌ڵ چوار لایه‌ن بكات كه‌هه‌ر
یه‌كێكیان روئیایه‌كیان هه‌بێت له‌سه‌ر پرسه‌كان.
زۆرینه لیستی هاوپه‌یمانییه‌و حیساب بۆ ئه‌و ده‌كرێت.
پێویسته لیسته‌كانی تریش له‌چوار چێوه‌ی گوتارێكی
نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ لیستی كوردستانیدا
بمێننه‌وه".
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره (9)ی گۆڤاری (راڤه)دا
بڵاو بووه‌ته‌وه.
|