F_bewar@yahoo.com
پ: له‌گه‌ڵ گۆڕینی هه‌ركابینه‌یه‌ك و هاتنی هه‌روه‌زیرێك،
پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ئایا پلان و
به‌رنامه‌ی تۆ چییه كه جیاوازبێت له‌هی وه‌زیری
پێشوو؟
و: مه‌سه‌له ئه‌وه نییه كه جیاواز بێت، به‌ڵكو هه‌ركه‌سه‌و
به‌پێی بیرورای خۆی ئیش ده‌كات، له‌وانه‌یه وه‌زیری
پێشوو به‌شێوه‌یه‌ك سه‌یری كاره‌كانی كردبێت من به‌شێوه‌یه‌كیتر
سه‌یری بكه‌م. جیاوازییه‌كه‌ش زیاتر ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه
من وه‌كو دایكێك زیاتر بایه‌خ به‌منداڵان بده‌م. پلانی
وه‌زاره‌تیشمان هه‌یه بۆ ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه. له‌وانه
داوای جێبه‌جێ كردنی یاسای تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیم
كردووه. ستاف و ئامێره ته‌كنیكییه‌كانمان ئاماده‌یه‌و
له‌ته‌واو بوونی داتاكانداین،به‌ڵام ئه‌مكاره چه‌ند
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندان و دارایی
ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها ئێستا خه‌ریكی
ئه‌وه‌ین یاسای كار‌و یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
و خانه‌نشینی كرێكار هه‌موار ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌ستیشم
كردووه سیسته‌می چاكسازی كه‌م و كۆڕی تێدایه‌و خه‌ریكی
هه‌موار كردنه‌وه‌ین. به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه سیسته‌می
چاكسازی په‌یڕه‌و بكرێت نه‌ك به‌ندیخانه جێگایه‌ك بێت
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ندكراو ماوه‌ی سزاییه‌كه‌ی تێدا به‌سه‌ر
به‌رێت.
پ: له‌كابینه‌ی پێنجه‌م، خێزانێكی زۆر ناونووسكران بۆ
تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك مووچه‌یان
وه‌رگرت و دواتر راگیرا، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ده‌بێ
حكومه‌تی ناوه‌ندی بوودجه‌ی تایبه‌ت بنێرێت، به‌ڵام به‌پێی
یاسا ده‌بێ حكومه‌تی كوردستان له میزانییه‌ی له
(17%) بیدات، ئه‌م پاره‌یه ده‌بێ له‌كوێ دابین بكرێت؟
و: ده‌بێ له‌میزانییه‌ی له 17% ه‌كه بێت، به‌ڵام
پێشتر وابڕیار بوو كه‌به‌جیا ئه‌و بوودجه‌یه ته‌رخان
بكرێت بۆ تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام رێنمایی
دارایی ده‌ڵێت ده‌بێ له‌میزانییه‌ی له 17%ه‌كه بێت
به‌و بڕه بوودجه‌یه‌ی كه بۆمان دیاریكراوه، خه‌رجی
بكه‌ین.
پ: بۆچی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێ
نه‌كردووه‌و مووچه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی نه‌داوه؟
و: له‌ساڵی (2005)ه‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت
به‌پێی رێنماییه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، نه‌ك
به‌پێی یاسا، چونكه هێشتا یاساكه‌ی له په‌رله‌مانی
عێراق په‌سه‌ند نه‌كراوه. ئێمه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین
به‌پێی بڕیارێك جێبه‌جێی بكه‌ین. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
كوردستانیش داوای داتاكانیان كردووه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین
له‌وه‌ی به‌غدا باشتر بێت. ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ بێكاره‌كانیش
خه‌رج ده‌كرێت نه‌ك هه‌ر خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.
پ: له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردووش سه‌ندیكاكانی
كرێكاران پرۆژه‌یان دایه وه‌زاره‌ت و وه‌زیری پێشووش
هه‌ر ده‌یوت یاسای كار هه‌موار ده‌كه‌ین و پرۆژه‌مان
داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆچی له‌و ماوه‌یه‌دا
هه‌موار كردنی یاسای كار نه‌گه‌یشته په‌رله‌مان؟
و: من ئاگاداری پێشتر نیم، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكی هه‌موار
كردنین.
پ: ئایا سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان هیچ پرۆژه‌یه‌كیان
داوه‌ته وه‌زاره‌ته‌كه‌ت بۆ هه‌موار كردنی یاسای كار؟
و: تائێستا هیچ پرۆژه‌یه‌كیان نه‌داوه‌ته من، به‌ڵام
لیژنه‌كان نوێنه‌ری سه‌ندیكاكانی كرێكاران و ژووری
بازركانی تێدایه. یاسای كار كه‌م و كوڕی زۆری تێدایه‌و
پێویستی به‌هه‌موار كردنه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مافی
كرێكاران بپارێزێت، كرێكار ئیمتیازاتی فه‌رمانبه‌ری
حكومه‌تی پێبدرێت وه‌كو سلفه‌ی زه‌واج و سلفه‌ی
خانووبه‌ره‌و هه‌روه‌ها كاتی خانه‌نشینیش. له‌حكومه‌تی
ناوه‌ندی هه‌ندێك مادده هه‌موار كراوه، ئێمه له‌كاتی
هه‌موار كردن ره‌چاوی ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها
به‌مزووانه هه‌موار كردنی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. كه‌بڕی
پاره‌ی خانه‌نشینیمان زیادكردووه، ئێستا له‌به‌غدا
بڕه‌كه‌ی (130،000) هه‌زار دیناره، ئێمه داوامان
كردووه له (180،000) هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.
پ: ئایا ده‌زانن رێژه‌ی بێكاری له‌كوردستاندا چه‌نده؟
ئێمه كێشه‌یه‌كمان هه‌یه كه‌تائێستا رێژه‌ی
بیكاریمان نه‌زانیوه، ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی
پلاندانان خه‌ریكی ئه‌وه‌ین رووپێوێك بۆ دیاریده‌ی
بێكاری ئه‌نجام بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین رێژه‌ی
بێكاری له‌كوردستاندا له چی ئاستێكدایه.
پ: ئایا له‌بوودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت
بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێوه ته‌رخانكراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و
نه‌هێشتنی دیاریده‌ی بێكاری؟
و: نه‌خێر، بوودجه‌ی تایبه‌تم بۆ دانه‌نراوه. به‌ڵام
داوای ئه‌وه ده‌كه‌م بوودجه‌یه‌كی تایبه‌تم بۆ ته‌رخان
بكرێت بۆ نه‌هێشتنی بێكاری، هه‌ر چه‌نده هه‌تا ئێستا
ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه. نه‌هێشتنی بێكاری ده‌بێ
بۆردێكی بۆ دروست بكرێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌به‌شداری
چه‌ند وه‌زاره‌تێكی پێوه‌ندیدار. هه‌فته‌ی رابردوو له
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،
داوای (1) یه‌ك ملیۆن دۆلارم كردووه، بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی
بنكه‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی. له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران هه‌ماهه‌نگیمان
كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆری بێنینه وڵاته‌وه بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی
ئه‌و بنكانه. له‌به‌ر نه‌بوونی بوودجه ئێستا بنكه‌كان
راگیراون.
پ: ئایا به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به‌لێشاو
كرێكاری ساده‌ی بیانی نه‌هێنرێنه كوردستان؟
و: ئێمه یاسایه‌كمان هه‌یه بۆ هێنانی كرێكاری بیانی،
هه‌رله‌مباریه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ قسه‌مان
كردووه، كۆبوونه‌وه‌ی تریشمان ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێك
ئه‌و یاسایه تۆكمه‌تر بكه‌ین. ئێمه ته‌نیا رێگه به‌كرێكاری
پسپۆر ده‌ده‌ین بێننه ژووره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
پێشتر به‌رێگه‌ی قاچاغ و به‌غداوه هاتبن، ئه‌وه به‌راستی
ناتوانم ئه‌و سنوورانه تۆكمه بكه‌م، چونكه له‌رێگه‌ی
كه‌ركووكیشه‌وه كرێكارمان زۆر بۆدێت.
پ: ئه‌و ئیمتیازاته چین كه‌له‌هه‌موار كردنی یاسای
كاردا به‌كرێكار ده‌به‌خشرێت؟
و: به‌پێی هه‌موار كردنی یاسای كار كرێكار زه‌وی نیشته‌جێبوون
وه‌رده‌گرێت، پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره وه‌رده‌گرێت،
كه له‌كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ده‌چێته كه‌رتی گشتی راژه‌كه‌ی
ده‌سته‌به‌ر كرابێت و كێشه‌ی نه‌بێت.
پ: سه‌نته‌ره‌كانی ئۆتیزمی تایبه‌ت به‌منداڵانی ئۆتیزم
له‌كوردستان، له‌رووی كه‌سانی پسپۆر‌و كه‌ل و په‌ل و
بینایه‌وه كه‌م و كوڕیان هه‌یه، ئایا چی پرۆژه‌یه‌كتان
هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كوڕییه‌كان و په‌ره‌پێدانی
ئه‌و سه‌نته‌رانه؟
و: هه‌ر شتێك تازه بێت تاماوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌م و كوڕی
ده‌بێت. من له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی قسه‌م كردووه
بۆ دابین كردنی پزیشكی پسپۆر بۆ ئه‌و سه‌نته‌رانه. هه‌ستیشمان
كردووه كه ستافه‌كه به‌و شێوه پسپۆرییه نییه، له‌م
مانگه‌دا ستافێك ده‌چن بۆ سوریا بۆ مه‌شق و راهێنان،
پێشتریش چووبوون بۆ لوبنان. داوای ئه‌وه‌شمان كردووه
پسپۆری نه‌خۆشی ئۆتیزم له‌وڵاتانه‌وه بێنه كوردستان،
بۆ ئه‌وه‌ی فێرمان بكه‌ن چۆن ره‌فتار و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ئه‌و منداڵانه بكه‌ین و چی جۆره خواردنێكیان بده‌ینێ،
چونكه خواردنی ئه‌و جۆره منداڵانه تایبه‌ته.
پ: ته‌نانه‌ت له رووی كه‌ل و په‌لی یاری منداڵانیشه‌وه
كه‌م و كوڕی هه‌یه‌و به‌پێی پێویست نییه؟
و: له‌گه‌ڵ ستافی یۆنیسێف رێكه‌وتووین كه‌كۆمه‌ڵێك
یاریمان بۆبێنن. من نامه‌وێ هه‌ندێك یاری به‌رمه ئه‌وێ
كه‌زه‌ره‌ری هه‌بێت بۆ منداڵان، چونكه یاری منداڵی
ئۆتیزم جیاوازه له یاری منداڵی ئاسایی. بۆیه چاوه‌رێی
ستافێكی پسپۆر ده‌كه‌ین تابێنه كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی
جۆری یارییه‌كان و جۆری خواردنه‌كانمان بۆ دیاری بكه‌ن.
پ: هه‌روه‌ها له‌رووی بینایه‌شه‌وه بچووكه‌و باخچه‌ی
تێدانییه‌و وه‌كو پێویست نییه؟
و: راسته بچووكه، به‌دووای شوێنیش‌دا ده‌گرێم بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و سه‌نته‌ره فراوان بكه‌ین و باخچه‌ی هه‌بێت و
جێگه‌ی یارییه‌كانیش بێته‌وه.
|