تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بۆکۆمه‌ڵگا
 

  

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید -سویسرا


faraidun_73@hotmail.com


رۆژی‌ 4/5/2010 خوێندكار و رۆژنامه‌نوسی‌ لاو سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر رفێندراو رۆژی (پێنجشه‌ممه‌) 5/6/2010 ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ موسڵ دۆزرایه‌وه‌و هێنرایه‌وه‌ بۆ شاری‌ هه‌ولێر،ئه‌مه‌ترسناکترین ئاماژه‌یه‌بۆ ئه‌و ئه‌تمۆسفێره‌یه‌ی باڵی کێشاوه‌ به‌سه‌ر کپکردنی ئازادی ڕاده‌ڕبڕن وڕۆژنامه‌گه‌ری له‌کوردستان ،که‌هه‌مووکاتێکیش له‌م زه‌لکاوه‌ بۆگه‌ن کردووه‌ که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ستای درووسکردنی گۆمی زه‌لکاوه‌که‌یه‌، ڕه‌ووته‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان ده‌ست ئاوه‌ڵاترده‌بن بۆگووتار و کرداری کۆنه‌په‌رستی،ئه‌م تاوانه‌ مافیاییه‌ ئه‌وه‌مان بۆپشت ڕاستده‌کاته‌وه‌ که‌ئیتر که‌س نه‌توانێت له‌گومانکردن له‌ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوبردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ قسه‌یه‌ک نه‌کات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بێ مۆراڵه‌ نه‌ک ناتوانێت هاوڵاتییه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی بپارێزێت،به‌ڵکو خۆی به‌رپرسی سنوردارکردنی ئازادی و فڕاندنی ڕۆژنامه‌نووسان و نوسه‌رانه‌ .
ئه‌مڕۆهه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌کۆکین که‌ هێرشێکی به‌ربه‌ریه‌ت له‌به‌رده‌م وتنی ڕاستییه‌کاندا هه‌یه‌، ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌وه‌قه‌ست ویاخی ده‌بێت که‌پرسیاری ئامارو بودجه‌و پرۆتۆکۆڵه‌ کانی نه‌وت و بازرگانی لێبکه‌یت،وه‌ک تیمساحێکی برسی په‌لامارت ده‌دات گه‌رباسی مجامه‌له‌ی سیاسی و هه‌ڵه‌سیاسییه‌کانی بخه‌یته‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ڕۆژنامه‌کان، گه‌ر باسی خاڵه‌نێگه‌تیڤه‌کانی حیزب و که‌سایه‌تییه‌شه‌هوانییه‌کانی حیزبی له‌ڕاپۆرتێکدا بکه‌یت وه‌ک سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ ده‌کرێت له‌ناو خوێنی خۆتدا باجی گوتنه‌کانت بده‌یت، گه‌ر وه‌ک ڕۆژنامه‌ نوسێکی تازه‌ پێگه‌یشتووش بده‌وێ له‌ناو هاوڕێکانی زانکۆدا سه‌رکێشی له‌ هه‌واڵ و زانیاری بکه‌یت و جه‌رائه‌تی نه‌خێرکردن بۆده‌سه‌ڵات بڵێیته‌وه‌، ئه‌وه‌ وه‌ک زه‌رده‌شت عوسمان ی جوانه‌مه‌رگ وه‌کو مافیاکانی ناوفلیمه‌کانی هۆلییۆد له‌به‌رده‌م حه‌ره‌می زانکۆ به‌ به‌رچاوی خوێندکاره‌کانی هاوڕێته‌وه‌ ڕاپێچی ناو ئۆتۆمبیلێکی هۆندات ده‌که‌ن و به‌تێپه‌ڕبوونی چه‌ندان خاڵی پشکنینی هه‌رێمه‌که‌ت دوورتده‌خه‌نه‌وه‌ و دواتریش به‌کوژراوی وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێکی کریمیناڵ بیت لاشه‌که‌ت فڕه‌ده‌درێت. من دڵنیام سه‌رده‌شت عوسمان هه‌مێشه‌ وه‌ک خه‌ڵکێکی ئه‌م کوردستانه‌ دڵی بۆهه‌موو پێشمه‌رگه‌و کارمه‌نده‌کانی ئه‌وبازیتانه‌ لێیده‌دا که‌له‌هێڵه‌کانی ته‌ماس به‌رگری وداکۆکیکه‌ری وپارێزه‌ری خه‌ڵکی کوردستانن ،به‌ڵام مافیاکانی ده‌سه‌ڵات تۆیان به‌وخاڵانه‌ی پشکنیندا فڕاند و کارمه‌ندو پێشمه‌رگه‌کانی بازیته‌کان بۆیان نه‌کرا به‌رگریت لێبکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی بکوژانی تۆ له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه‌بوون،یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات له‌وشارو هه‌رێمه‌دا بوونی نیه‌ ؛؛

بێگومان زه‌رده‌شت گیان تۆش ناو وکاراکته‌رت ده‌چیته‌ پاڵ به‌کرعه‌لی وفه‌رهاد فه‌ره‌ج وسۆران و عه‌بدولخالق مه‌عروف و هه‌موو ئه‌وشه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی که‌بۆ ئازادی و کوردستان گیانیان سپارد، ئه‌مڕۆ تازه‌ کاروانه‌که‌ به‌ڕێ که‌وتووه‌ و مل به‌ چاوسورکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن و بنه‌ماڵه‌ی سیاسی نادرێت،هاوکاره‌کانت له‌گه‌رمیان و شاره‌زوور و هه‌ڵبجه‌و ڕانیه‌ و سلێمانی و هه‌ولێرو بادینان له‌دژی تیرۆری تۆ په‌یمانی جه‌ساره‌ت به‌ تۆ و به‌ هه‌مووئازادیخوازانی کوردستان ده‌ده‌ن ،تا نوکی قه‌ڵه‌مه‌ بوێره‌کانیان تیژتر بکه‌ن بۆ ڕه‌خنه‌گرتنی سیاسی وئابووری له‌ده‌سه‌ڵات وبه‌سکانداڵکردنی هه‌موو ئه‌ونامۆراڵی و گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌سه‌رملی کومه‌ڵگای کوردی ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌و به‌ناوی ده‌سکه‌وتی نیشتیمانی وخه‌باتی شاخ و بنه‌ماڵه‌ی سیاسییه‌ وه‌ پێمانی ده‌فرۆشنه‌وه‌، تائه‌وکاته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک و ده‌بێته‌ ئامرازێک بۆپاراستنی ڕۆڵه‌کانی له‌هه‌رکوشتن و فڕاندنێکی مافیایی، دڵنییابه‌ ململانێکان به‌رده‌وامن بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ری و سه‌رخستنی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ..

 

           

 

14/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com