سڤیرا، گیانفه‌وتاوێکی تری کلتووری ناموس په‌رستی و بێده‌ربه‌ستی ده‌وڵه‌تی سویسرایه‌.

  

 


 
الاتحاد العام الاجئین العراقیین/سویسرا
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-SWITZERLAND


له‌ ڕۆژی 10.5.2010 له‌شاری زوریخ، کیژه‌ چاوڕه‌ش ولێوبه‌خه‌نده‌و تینوو به‌ژیان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکستانی و به‌ناسنامه‌ سویسری ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌، به‌ده‌ستی باوکی به‌ ته‌ور له‌پشتی ده‌دات و ده‌یکوژێت. پاشان هه‌ر خۆی ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌کات و دان به‌ تاوانه‌که‌یدا ده‌نیت.
سڤیرا کیژه‌ گه‌وره‌ی ، خێزانیکی نه‌خوێنده‌وارو دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست بوو. که‌ 3 خوشک وبرای تری له‌ نیو ئازاردا جێ‌هیشت .هۆکاری کوژرانه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کیژه‌ ڕازی نه‌بوه‌ سه‌رپۆش بپۆشێت و خۆشه‌ویستێکی کوری مه‌سیحی هه‌بووه‌و وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ لای ئه‌و ماوه‌ته‌وه‌.و ژیانی خۆی وه‌ک هه‌رزه‌کارێکی ئه‌وروپی گونجاندووه. ‌ سیڤرا کیژێکی زیره‌ک وهه‌میشه‌ کراوه‌و ئاماده‌ بۆ یارمه‌تی دانی خه‌ڵک و خه‌مخۆری خوشک وبرا بچوکه‌کان و هه‌ندێ جاریش خواردنی بۆ ئاماده‌کردون.
کوژرانی سڤێرا ، له‌ کۆمه‌ڵگا و میدیای سویسرادا، جه‌ده‌لێکی گه‌وره‌ی خوڵقاندووه‌. به‌ره‌ی ڕاست هیرشیکی گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاند نیان بۆ سه‌ر بیانیه‌کان ده‌ست پێکردووه‌ به‌تایبه‌ت وه‌ک زه‌خیره‌ی که‌مپینی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی تاوانبار له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دییه‌وه ده‌رکه‌وتنی چه‌وسانه‌وه‌ وکۆیلایه‌تی کچان و ژنانی نێو خیزانه‌ دواکوتوه‌کان وئیسلامیه‌کان هه‌ر له‌ نێو ئه‌م کۆمه‌لگایه‌دا له‌‌ په‌نا تاریک وگه‌ڕه‌که‌ هه‌ژاره‌ نشینه‌کاندا.
‌ که‌موکوڕی وئیهمالی چاودیرانی کۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی هیرشه‌کانی سه‌ر قوربانیه‌که‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ئاکامی ئه‌م تراژیدیایه‌ی لێکه‌وته‌وه‌.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا مه‌سه‌له‌ی سه‌قه‌تی پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی تیکه‌ڵاوبوونی بیانیه‌کان، وه‌ک که‌مایه‌تیه‌کان و ڕیزگرتن له‌ ته‌قالیده‌ دینیی وکلتووریه‌ داوکه‌وتو دژه‌ ئینسانیه‌کان وه‌ ته‌رخانکردنی بودجه‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆ نیو ئه‌و پرۆژانه‌ که‌ به‌واقعی ڕێگرن له‌ کرانه‌وه‌و وه‌ ڕزگاربوونی مناڵان وهه‌رزه‌کاران و لاوان له‌و فه‌زا سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیانه‌.
سڤێرا ، نه‌ده‌بوو له‌ نیو ببرێت وجاری تر نه‌چێته‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ ناوه‌ندییه‌که‌ی وه‌ ده‌توانرا به‌ر به‌ له‌نیوبردنی بگیرێت، ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ی خۆیان وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌کانی بدرایه‌ته‌وه‌ له‌کاتی خۆیدا ‌ئه‌گه‌ری زۆر هه‌بوو. کاره‌ساته‌که‌ نه‌قه‌ومێت. ئه‌مانه‌ ده‌بێت له‌ پرۆسه‌یه‌گی روون وئاشکرا وبێلایه‌ندا ، لیکولینه‌وه‌یان بۆ بکرێت. ده‌وله‌ت پێویسته‌ سه‌لامه‌تی وخۆشگوزه‌رانی مناڵان ولاوان بپاڕێزێت.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ سویسرا هاوبه‌شی خه‌می هاوپۆل و دایک وکه‌س وکاره‌که‌یه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سته‌مه‌ کۆتایی پێبێهینین، پیویسته‌ ده‌وله‌ت هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ که‌ده‌کرێن به‌جددی وه‌ربگرێت. پیویسته‌ ده‌وله‌ت بوار نه‌دات ده‌ستی ئیسلامی سیاسی به‌سه‌ر ژنان ومناڵان و لاوانی خیزانه‌ ئیسلامیه‌کان درێژ بێت. پیویسته‌ هه‌موان به‌ئازادی وبه‌یه‌کسانی و هاوبه‌ش بژین.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسرا
21.05.2010
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جه‌مال کۆشش 0787557786 0788532004 ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com www.federationifir.com
IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com


 

           

 

22/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com