بانگه‌وازی خۆپیشاندانی سه‌راسه‌ری له‌سویسرا
ئازادی ، یه‌کسانی ، که‌رامه‌ت.
بۆ منیش و بۆ تۆش
 

  

 


 
الاتحاد العام الاجئین العراقیین/سویسرا
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-SWITZERLAND
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چه‌ند ساڵێکه‌ سویسرا له‌لایه‌ن که‌مپینێکی کۆنه‌په‌رستا‌نه‌وه‌ ژه‌هراوی ده‌کرێت. له‌ژێربیانووی به‌رگرتن به‌ ((خراپکه‌ڵکوه‌رگرتن))، مافه‌پایه‌یه‌ بنچینیه‌کانمان لێزه‌وتده‌که‌ن.به‌مجۆره‌ ((دژایه‌تیکردنی خراپکه‌ڵکه‌وه‌رگرتن له‌بواری په‌نابه‌ریدا))،به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ پیاده‌کردنیدا، داواکارانی مافی په‌نابه‌ری ناقانوونی ده‌کات وله‌هه‌لومه‌رجێکی نائینسانیدا له‌ که‌مپی فریاگوزارییه‌کانیان کۆیان ده‌کاته‌وه‌. وه‌ به‌م شیوه‌یه‌ دژایه‌تیکردن بۆ به‌رگرتن به‌خراپ که‌لكوه‌رگرتن له‌ بیمه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، له‌ ئێستادا، ده‌زگایه‌کی کۆنترۆلێ نا مه‌عقول له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ که‌ هه‌ژاران ونوقسانه‌کانی له‌ ژێر تاوان ودرۆدا ڕاگرتووه‌. ئه‌زمه‌ی ئابووری له‌سه‌ر شانی بێکاراندا ده‌شکێنێته‌وه‌. سیاسیه‌ خه‌ڵکی یه‌کان بێبه‌زییانه‌ لیسه‌ندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن. ئه‌م پلانه‌ بۆ ئه‌وان ئاسانتر ته‌واو ده‌بێت له‌کاتێکدا که‌ بیکاران ڕیژه‌یه‌کی زۆر له‌ کۆچکردوان پێکده‌هێنێت.
دوژمنایه‌تی کردن بیانیان ، راسیزم ووڵاتبه‌ده‌رکردن ماوه‌یه‌که‌ له‌سویسرا بونه‌ته‌ شیعارێکی باو ئاسایی.کاتێکێش به‌ملێون که‌مپینی گه‌وره‌ له‌لایه‌ن حزبی گه‌لی سویسراو هاوئامانجه‌کانیان، زۆرینه‌ی خه‌ڵک نه‌شنێرنه‌ پێش سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وان هه‌ر براوه‌ن، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ وه‌ڵام به‌ ترسی خه‌ڵک ده‌ده‌نه‌وه‌. بوندس ڕات و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیش پیش خواسته‌کانیان ده‌که‌ون و خۆیان ده‌گونجێنن.له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بێمتامانه‌یی و سیاسه‌تی که‌بشلفیدایه‌ دا، ئێمه بۆ ‌هاوپشتی و بۆ مافه‌ بنچینه‌یی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان خه‌بات ده‌که‌ین بۆ هه‌موان.
ئێمه‌ ده‌ڵێین:
به‌ڵێ بۆ یاسایکردنه‌وه‌ی هه‌موو بێناسنامه‌کان، په‌نابه‌ران پێویستیان به‌ پاراستنه‌، نه‌ک تۆقاندن، هیچ که‌س نا قانوونی نیه‌. به‌زۆرناردنه‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌.'
به‌ڵی بۆ مافی هاوسه‌ری و پیکه‌وه‌نانی خێزان، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ هیچ به‌ڵگه‌نامه یه‌کیانیش نیه‌، خۆشه‌ویستی سنوور ناناسێت.
به‌ڵی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ژیان وکه‌رامه‌تی ئینسانی ومافی مرۆڤ. گروپه‌ پشتیوانیه‌کان له‌ مرۆڤه‌کانه‌وه‌وبۆ ئه‌و که‌سانه‌ش که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ووڵات ده‌ربکرێن. نابێت په‌نابه‌ران تاوانبارکراو بکرێن.
به‌ڵێ بۆ یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پیویستیان پێ یه‌تی. پێویسته‌ یارمه‌تی فریاگوزاری بوه‌ستێنرێت وژیانێکی شایان به‌مرۆڤیان بۆ دابین بکرێت.زه‌مانی بێکاری نابیت له‌کاتی قه‌یرانه‌کاندا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و لاببرێت.
نه‌خێر بۆ ده‌ستپێشکه‌ری ڕاپرسی بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران. یه‌ک یاسای سزای لیبراڵی بۆ هه‌موان په‌یڕه‌وبکرێت.
ئیمه‌ به‌وه‌ ڕازی نابین که‌ وڵاتبه‌ده‌رکردن ئاسایی ببێت. ‌ په‌ره‌سه‌ندنی راسیزم له‌ رۆژانه‌و له‌یاساکانماندا قه‌بوڵناکه‌ین. ئیمه‌ داواده‌که‌ین: هاوپشتی، یه‌کسانی مافه‌کان ومافی هاوڕایی بۆ هه‌موان نه‌ک به‌زۆرتیكه‌وڵاوبون. دیموکراتی به‌بێ مافه‌بنه‌ڕه‌تیه‌کان بوونی نابێت. ئه‌مه‌ پایه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌یه‌ به‌ره‌و داهاتوو. ئه‌مانه‌ بۆ هه‌موان بن ‌ یان بۆ هیچ که‌س نه‌بێت.
هه‌ربۆیه‌ ئیمه‌ تیده‌کۆشین له‌ پێناو: ئازادی ، یه‌کسانی، که‌رامه‌ت بۆ منیش و بۆتۆش
خۆپیشاندان ڕۆژی شه‌مه‌، 26،06.2010 کاتژمێر 14.30 له‌ Bern.ده‌ستپیکردن Weisenhausplatzو کۆتایی Bundesplatz
ڕێکخراوه‌کان تا 6.5.2010 : ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال سویسرا، ڕێکخراوه‌ی هاوپشتی بێسنوور، نه‌قابه‌کریکاری سیت، نه‌قابه‌ی کریکاری یونیا، ڕێکخراوه‌ دژی ڕاسیسیتیه‌کان، حزبی سۆسیال دیموکراتی سویسرا، حزبی سه‌وزی سویسرا، پارتی کاری سویسرا، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ سویسرا..... ده‌یانی تر



21.05.2010ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جه‌مال کۆشش 0787557786 0788532004 ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com www.federationifir.com
IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com


 

           

 

26/05/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com